كورد و ناوه ند (به غداد)
5 ساڵ لەمەوپێش
شوان عه‌بدوڵا
له ئێستادا عێراق فاشلترین ده‌وڵه‌ته له جیهاندا، گه‌نده‌ڵی و دزی و نۆكه‌رایه‌تی و ڕاوڕوت كردنی به‌رپرسانی له په‌ل و پۆی خستووه.
به شێوه‌یه‌ك هیچ سیمایه‌كی ده‌وڵه‌تی بۆ نه‌ماوه‌ته‌وه، له هه‌ر چوار لای خاكی داگیر كراوه، ئاسمان و ئاوی به ده‌ست خۆیه‌وه نیه، شتێك نییه به ناوی سیاسه‌تی عێراقه‌وه.
ناتوانێت به هیچ شێوه‌یه‌ك به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانی خۆی بپارێزێت و باڵانسێك ڕابگرێت له نێوان ناكۆكییه هه‌رێمییه‌كان و ده‌ولیه‌كان، یان بێلایه‌نی خۆی بپارێزێت له پێناو به‌رژه‌وه‌ندییه باڵاكاندا، به پێچه‌وانه‌وه به هۆی ناكۆكییه قووڵ و به‌هێزه‌كانی مه‌زهه‌به‌كانی (شیعه‌و سونه) دابه‌ش بوون به‌سه‌ر به‌ره ناكۆكه‌كانی ناوچه‌كه‌و دنیادا.
ئه‌مه سه‌ره‌ڕای ئه‌و ناكۆكیه قووڵانه‌ی ناو مه‌زهه‌به‌كان (سونه‌و سونه) و (شیعه‌و شیعه) گشت سنوره‌كانی تێپه‌ڕاندووه كه ئه‌وه‌نده‌ی تر عێراقی له‌به‌ر یه‌ك هه‌ڵوه‌شاندووه.
شتێكیان نه‌هێشتۆته‌وه به ناوی یهكڕيزی عه‌ره‌بی عێراقی، ته‌نها شتێك كه له سه‌رى كۆكن لاوازكردنی كورد‌و داگیركردنی خاكی كوردستانه، ته‌سك كردنه‌وه‌ی مافه‌كانی گه‌لی كورد له باشوری كوردستان، پێشێلكردنی مافه ده‌ستورییه‌كان ،له‌باربردنی ئه‌و مادانه‌ی له قازانجی كورد‌و خاكی كورداندا له ده‌ستوری عێراقدا هاتووه.
عێراقێك:
زیاتر له (124) ملیار دۆلار قه‌رزاری ده‌ره‌وه‌یه، بۆ چه‌ندین ساڵی تر سه‌روه‌ت و سامانی ئه‌م وڵاته به تاڵان بفرۆشن قه‌رزیان پێ نادرێته‌وه، ئه‌وه جگه له‌و سودو فائیده‌یه‌ی ده‌چێته سه‌ر قه‌رزه‌كان و ئه‌و سودو فائیدهش كه له كاتی دواكه‌وتنی قه‌رزه‌كان ده‌چێته سه‌ر قه‌رزه‌كه، شكسته ئابورییه‌كه‌ش دوای ئه‌م په‌تای (كوڕۆنا) ناسراو (كۆڤید 19) ئاكام و ئانجه ماكانی ڕوونتر ده‌رئه‌كه‌ون.
كار گه‌یشتۆته ئه‌وه‌ی ده‌ستكاری پاره‌ی صندوقی خانه‌نشینی عێراق بكه‌ن و به ناوی قه‌رزه‌وه تاڵانی بكه‌ن.
عێراقێك:
داهاتی خاڵه گومركییهكی و فڕۆكه‌خانه‌كانی دابه‌ش بوون به‌سه‌ر لایه‌ن و كه‌سه به‌هێزه‌كانی ناو حزب و لایه‌نه‌كان، جگه له‌وه‌ی هه‌ر لایه‌نێك میلیشیاو هێزی چه‌كداری تایبه‌ت به خۆی هه‌یه، خاڵه گومركییه‌كان له دوای نیوه‌ڕۆوه حكومه‌تی تیا نامێنێت و له لایه‌ن میلیشیای حزبه‌كانه‌وه كۆنترۆڵ ده‌كرێن و ئه‌نواع بازرگانی نامه‌شروع و قه‌ده‌غه‌كراوی تیا ئه‌كرێت.
عێراقێك:
زیاتر له 15 ساڵه شه‌ڕی ناوخۆ هێزی له‌به‌ر بڕیوه، هیچ بوارێكی بۆ ئاشته‌وایی نه‌هێشتۆته‌وه، كار گه‌یشتۆته نزمترین ئاستی مرۆڤایه‌تی، كه هیچ لایه‌نی شه‌ڕكه‌ره‌كان ده‌ستپارێزی له ژن و منداڵ ناكه‌ن ،هه‌موو ئه‌و یاسایانه‌ی تایبه‌ت به شه‌ڕو جه‌نگه‌وه هه‌مووی پێشێل كراوه، ناكۆكییه‌كان له ئاستێكی هێنده قووڵدایه، كه بوونه‌ته به‌شێك له ململانێ سهربهرزیهكانی دنیا‌و ناوچه‌كه‌و شه‌ڕی وه‌كاله‌تیان بۆ ده‌كه‌ن، هه‌ر جاره‌و له‌ژێر ناونیشان و ناوێك‌دا سه‌رهه‌ڵئه‌دات، كه دواییان (داعش)ه، ئه‌مه جگه له‌و ماڵوێرانی وكوشت و بڕیه‌ی به‌سه‌ر خه‌ڵكی عێراقیان هێناو، بودجه‌یه‌كی زه‌به‌لاحی سه‌دان ملیار دۆلاریان بۆ دانا، كه زیاتری ئه‌م بودجه‌یه چووه گیرفانی حزب و ملیشیاكانیانهوه، كه تاكو ئێستاش كۆتایی به‌م شه‌ڕه نه‌هاتووه، كه ئه‌مه‌ش بارگرانییه‌كی تری ئابوورییه‌و بۆته هۆی داڕمانی ژێرخانی ئابووری و شتێكی نه‌هێشتۆته‌وه به ناوی زێرخانی ئابووری.
عێراقێك:
زۆربه‌ی شاره‌كانی و خه‌ڵكه‌كه‌ی بێبه‌شن له بچووكترین مافه سه‌ره‌تاییه‌كانی (ئاو، كاره‌با، ته‌ندروستی و په‌روه‌رده‌و ئاوه‌دانی و هتد...)
وه هه‌ندێك شاری گه‌وره‌ی له‌ناو خۆڵ و خاشاكی پیسیدا سیمای شاریان له‌ده‌ست داوه.
عێراقێك:
فه‌سادی و گه‌نده‌ڵی و به‌رتیل گه‌یشتۆته لوتكه مه‌ترسیداره‌كانی ستانده‌رده جیهانییه‌كان، بێكاری و هه‌ژاری له لوتكه‌دایه.
عێراقێك:
كه هیچ ئیراده‌ی چاكسازی و ڕیفۆرمی تیا نییه‌و نابێت، له به‌رژه‌وه‌ندی حزب و كه‌سه به‌هێزه ئاینییه‌كان، عێراقێك كه هه‌موو جومگه هه‌ستیاره‌كانی ئیفلیج بووه. عێراقێكی بێ هێزو لاواز‌و بێ ئیراده‌و بێ سیاده، هیچ ده‌ورێكی كاریگه‌ری نییه له هاوكێشه سیاسی و جیهانی و ناوچه‌ییه‌كاندا.
ئه‌مانه‌ش ئه‌و ڕاستیه ئه‌سه‌لمێنن كه عێراق له ڕابردو له ئێستاداو له داهاتووشدا ئارامی و یه‌كڕیزی و به خۆیه‌وه نه‌بینیوه‌و نابینێ "ئه‌گه‌ر كورد وازیان لێ بێنێ"!!؟
ئێراقێك:
كه زیاتر له چه‌ند مانگێكه له بۆشاییه‌كی ئیداریدایهو نه‌یانتوانی بگه‌نه ڕێگاچاره‌یه‌ك و ڕێك بكه‌ون له‌سه‌ر كاندیدێك بۆ سه‌ره‌ك وه‌زیران، تا كار گه‌یشته ئه‌وه‌ی له لایه‌ن هێزه گه‌وره‌كانه‌وه كاندیدێك فه‌رز بكرێت به‌سه‌ریانه‌وه به بێ گوێدانه خواست‌و یستی ئه‌و خه‌ڵكه بۆ چه‌ندین مانگه له خۆپیشدانداندان و ناڕه‌زایی به‌رده‌وامه، ئێستاش چاره‌نووسی حكومه‌ته‌كه‌ی كازمی دیار نییه به كوێ ده‌گات،؟؟؟ به‌ڵام ئه‌وه ڕوونه كه ئه‌م حكومه‌ته‌ش له حكومه‌ته‌كانی پێشوو باشتر نابێت و توانای چاره‌سه‌ری ئێجگاری كێشه‌كانی نیه.
ته‌نها له كاربهڕێكهرێك زیاتر هیچی تر‌ى و لێ سه‌وز نابێت بۆ كورد‌و پێكهاته‌كانی تری عێراق، بگره درێژه‌كراوه‌ی هه‌مان سیاسه‌تی ڕژێمه‌كانی پێشووتری عێراقن و هیچ له ستراتیج و فكریان گۆڕانیان به‌سه‌ردا نه‌هاتووه له‌سه‌ر مافه ڕه‌واكانمان، ئه‌گه‌ر بۆشیان بلوێت هه‌رێمی كوردستانیش داگیر ده‌كه‌نه‌وه، چونكه داگیركاری و ته‌عریب فكر‌و ستراتیژیانه، هه‌روه‌كو چۆن ئێستاش به عه‌ره‌ب كردنی ناوچه كوردییه‌كان به‌رده‌وامه‌و له ناوچه‌كانی ماده‌ی 140 دا داگیركردنه‌وه‌ی كه‌ركوك و به هێزی سه‌ربازی پێچه‌وانه‌ی ده‌ستوری عێراق بوو.
ئه‌مه واقعی ئێستای عێراقه كه هه‌ندێ كه‌س و لایه‌ن و حزبه ده‌سه‌ڵاتداره‌كانی هه‌رێم، له‌به‌ر به‌رژه‌وه‌ندی خۆیان هیوایان له‌سه‌ر هه‌ڵچنیوه‌و وه‌كو فریادڕه‌سێك سه‌یری ئه‌كه‌ن.
به له‌به‌رچاوگرتنی ئه‌و ڕاستیه كه هه‌میشه شۆڕشی كوردستانی باشور بۆ سه‌ربه‌خۆیی ڕزگاری نیشتیمانی بووه نه‌ك بۆ موچه‌و هه‌ندێك پۆست و پله‌و ده‌ستكه‌وت بۆ كۆیله حزبییه‌كانیان.
به‌بێ له‌به‌رچاوگرتنی ئه‌و ڕاستیه كه هه‌میشه كورد له‌و ڕۆژه‌وه‌ی به زۆر به عێراقه‌وه لكێنراوه زه‌ره‌رمه‌ندی گه‌وره بووه، به ده‌ست به‌تاڵی لێی هاتۆته ده‌ره‌وه، هه‌میشه له كاتی لاوازبوونیا هه‌ندێك نه‌رمی نواندووه‌و به‌رامبه‌ر به كورد‌و پاشان به هۆی هاوپه‌یمان و دۆسته‌كانیه‌وه توانیویه‌تی هاوكێشه سیاسیه‌كان به‌لای خۆیدا بشكێته‌وه‌و به زیان و ماڵوێرانی كورد ته‌واو بێت، دیاره نمونه‌شمان زۆرن.
ئێستا كورد له هه‌موو كات زیاتر قورسایی و سه‌نگی سیاسی خۆی له عێراق و به‌غدا له ده‌ست داوه، به هۆی ئه‌و هه‌موو ناكۆكی و ناته‌باییه له نێوان ده‌سه‌ڵاتدارانی هه‌رێمدایه، خزبهكان و نوێنه‌ره‌كانیان خراپترین ڕۆڵیان هه‌یه ئه‌توانین بڵێین به هیچ شێوه‌یه‌ك ته‌مسیلی به‌رژه‌وه‌ندی كورد ناكه‌ن له به‌غدا، له خو هه‌ڵخه‌ڵاتاندن و پاراستنی هه‌ندێ به‌رژه‌وه‌ندی شه‌خسی هه‌ندێك له به‌رپرسه باڵاكانی حبزبهكانیان هیچی تر نین.
ئه‌م ڕووداوانه‌ی دوایی مه‌به‌ست له (دانوستانی) هه‌رێم و به‌غدایه، ئه‌و ڕاستیه‌مان بۆ ئهسهلمێنێكه نوێنه‌رانی (په‌رله‌مانتاران) ده‌سه‌ڵاتی هه‌رێم ئه‌وه‌نده‌ی خه‌ریكی پاڕانه‌وه‌و تكابوون بۆ دانانی وه‌زیرێكی حزبی بۆیان له‌و جێگایانه‌ی خۆیان ده‌یانویست له حكومه‌ته نوێكه‌ی كازمیدا، نه‌ك هه‌ر باسی مه‌سه‌له چاره‌نووسسازه‌كان نه‌كراوه، به‌ڵكو هه‌ر له بیر‌و فه‌رهه‌نگیان نه‌ماوه، ئه‌مه‌ش له‌به‌ر خاتری درێژه‌دان به حوكم و ده‌سه‌ڵاتی خۆیان له هه‌رێم كێشه سه‌ره‌كیه‌كانیان كردۆته قوربانی له پێناوی:
1-دانانی چه‌ند وه‌زیرێك له حكومه‌ته فاشله نوێكه‌دا.
2-بچوك كردنه‌وه‌ی ڕزگاری نیشتیمانی و سه‌ربه‌خۆی كوردستان له موچه‌دا، كه له ئه‌نجامی فه‌شه‌لی خۆیان، خۆیان و موچه‌خۆرانی هه‌رێمیان خسته ئه‌م قه‌یرانه‌ی ئێستاوه.
كه له هه‌ردوو خاڵهكهوه هیچ وه‌ڵامێكی دڵنیاكهرهوهشیان ده‌ست نه‌كه‌وت و به ده‌ستی به‌تاڵ گه‌ڕاونه‌ته‌وه‌و ڕاستیه‌كانیش له كۆمه‌ڵانی خه‌ڵك ده‌شارنه‌وه.
ئێستا كورد له هه‌موو كات لاوازتر‌و دۆڕاوتره له به‌غدا، به هیچ جۆرێك ناگه‌ڕێته‌وه دۆخی جارانی، كه به بێ ڕه‌زامه‌ندی هه‌رێم ده‌ستیان به ئاودا نه‌ده‌كرد، بۆ ته‌شكیل كردنی حكومه‌ت چه‌ندین جار سه‌ردانی هه‌ولێر و سلێمانیان ده‌كرد، ئێستا ئه‌و عێراقه‌ی كه پێشتر باسمان كرد له چ دۆخێكدایه بێ گه‌ڕانه‌وه بۆ كورد‌و نوێنه‌ره‌كانی له به‌غدا، هه‌موو كارێكی ده‌وڵه‌تی و په‌رله‌مانی به زۆرینه‌و كه‌مینه به‌ڕێ ده‌كه‌ن هیچ كێشه‌و گرفتێكی یاساییشیان نییه.
بۆیه ئێستا كورد ڕێك گه‌ڕاوه‌ته‌وه بۆ خاڵی سفر له به‌غدا له قۆناغی پێش ڕووخانی ڕژێمی به‌عسی عه‌ره‌بیدایه.
بۆیه مانه‌وه‌ی كورد له عێراقدا ته‌نها له به‌رژه‌وه‌ندی گه‌نده‌ڵ و گه‌نده‌ڵكاران و درێژه‌دان ده‌بێ به‌م ده‌سه‌ڵاته فاشیله ئێستای هه‌رێمی كوردستان به‌ڕێوه ده‌بات ،هه‌رگیز یاسا به سه‌روه‌ری نابینين، گه‌نده‌ڵ نادرێته دادگا‌و عه‌داله‌تی كۆمه‌ڵایه‌تی نایه‌ته دی، داهات شه‌فاف نابيت و په‌رله‌مان نوێنه‌ری حزبه‌كان ده‌بێت و حزبه‌كان له خزمه‌تی بنه‌ماڵه‌كان ده‌بن.