ڕ‌ژێمى ئێران و نا سه‌قامگیرى ناوچه‌که
4 ساڵ لەمەوپێش
هاوڕێ سوره
وه‌ک ئاشکرایه له شوباتى (1979) گه‌لانى ئێران حکومه‌تى حه‌مه ڕه‌زا شایان ڕوخاند و ئاخونده شیعه‌کان جه‌ڵه‌وى ده‌سه‌ڵاتیان له‌و وڵاته گرته ده‌ست . له‌وساوه ئاسایش و ئارامى ناوچه‌که ڕۆژ به ڕۆژ ناسه‌قامگیر بووه و شه‌ڕ و گوشتار ڕوو له هه‌ڵکشانه . . ڕودانى شه‌ڕى عیراق + ئێرانیش په‌یوه‌ست بوو به دۆزى کورد له باشور که له (6) ى ئازارى (1975) صه‌دام حسین بۆ کپ کردن و له‌ناوبردنى شۆڕشى ایلول زۆر له‌خاکى عیراقى دایه ئیران بۆ ئه‌وه‌ى هاوکارى کورد نه‌کات به‌ئیران و عیراق دژى کورد بوه‌ستنه‌وه هه‌رواشیان کرد ئه‌وه بوو دواى سه‌رکه‌وتنى شۆڕشى گه‌لانى ئیران ڕ‌ژێمى به‌عس له ساڵى (1980) له ڕێککه‌وتنه‌که‌ى (6) ى ئازار په‌شیمان بوه‌وه که به ڕێککه‌وتننامه‌ى شومى الجه‌زائیر ناسراوه .شه‌ڕى هه‌شت ساڵه‌ى ئێران و عیراق بووه هۆى گیان له‌ده‌ستدانى به ملیۆن مرۆڤ و به‌هه‌ده‌ردانى ملیاره‌ها دۆلار و کاولکارى گه‌وره که ئێستاش ئاسه‌واره‌کانى ماون و ده‌مێنن . وه‌ک دیاره دواى ڕوخانى ڕ‌ژێمى حزبى به‌عس له عێراق له (2003) و ڕۆیشتنى هێزه‌کانى ئه‌مریکا . له (2011) و ده‌ست تێوه‌ردانى ئیران له‌کار و بارى ناوخۆى عیراق و وڵاتانى ناوچه‌که واڵاتر بوو به‌تایبه‌تى له عیراق + سوریا + لوبنان + یه‌مه‌ن .
ده‌توانین بڵێین به‌تێپه‌ڕبوونى کات ئه‌م وڵاتانه که‌وتنه ژێر کاریگه‌رى و هه‌ژموونى ئێران به‌هۆى به‌شیعه کردن و چه‌کدار کردنى سه‌دان هه‌زار شیعه له‌ناو گروپه میلیشیاکاندا و ئاڕاسته‌کردنیان بۆ په‌لامار دانى هه‌موو ئه‌و حزب و مه‌زهه‌بانه‌ى ده‌ره‌وه‌ى شیعه و پاکتاو کردنیان یان تۆمه‌تبارکردن و ڕاوه دوونانیان بۆ وڵاتانى دیکه .
به‌هۆى ده‌ست تێوه‌ردانى ئێران ناوچه‌که ئاڵۆز و ناسه‌قامگیره . زۆر له‌م وڵاتانه‌ش سه‌قامگیری به‌خۆیانه‌وه نابینن مه‌گه‌ر سیسته‌مى سیاسى له ئیران بگۆڕێت .ئه‌وه‌شیان زۆر زه‌حمه‌ته له‌به‌ر ئه‌وه‌ى به‌خۆشى له کورسی ده‌سه‌ڵات نایه‌نه خواره‌وه چونکه هه‌ڵبژاردن بۆ کێبرکێ ڕوونادات و هه‌گیزیش ڕێگه ناده‌ن حزب و ڕێکخراوى به‌رهه‌ڵستکاریان بوونى هه‌بێت . ته‌نانه‌ت تاکى ناڕازیش تیرۆر ده‌که‌ن ئه‌گه‌ر له‌ده‌ره‌وه‌ى ئێرانیش بێت . هه‌موو لایه‌کیشمان ده‌زانین ئێمه‌ى کورد له‌هه‌رێمى کوردستان سنورێکى دوور و درێژمان له‌گه‌ڵ وڵاتى ئیران هه‌یه .
یه‌کنه‌بوونمان و فره حزبى و به‌رژه‌وه‌ندخوازى که‌سانێ ناو هه‌ندێک حزب وایکردووه مه‌لاکانى ئیران به‌سانایى بتوانن ده‌ست بخه‌نه ناو کوردستان تاڕاده‌یه‌ک هه‌یمه‌نه و هه‌ژموونیان دیار بێت به‌سه‌ر به‌شێکى هه‌رێم و فه‌رمانه‌کانیان وه‌ک خۆى جێبه‌جێ بکرێن بۆ نانه‌وه‌ى دووبه‌ره‌کى و دروستکردنى کێشه‌ى زۆر بۆ حکومه‌تى هه‌رێم . بۆ نمونه .
یه‌که‌م هاندانى شیعه وابه‌سته‌کانى له‌حکومه‌تى به‌غدا به بڕینى بودجه و موچه‌ى فه‌رمانبه‌رانى کوردستان و پشت گوێخستنى مافه ده‌ستوریه‌کانى کورد .
دووه‌م دروستکردنى پشێوى و هاندانى خه‌ڵک و فه‌رمانبه‌ران بۆ هاتنه سه‌ر شه‌قامه‌کان دژى حکومه‌تى هه‌رێم وه‌ک ئه‌م ناڕه‌زاییانه‌ى چه‌ند ڕۆژى ڕابردوى ده‌ربه‌نیخان + ڕانیه + قه‌ڵادزێ + شاره‌زوور + کفرى + سلیمانى هتد ...
سێیه‌م خه‌ڵکى هوشیار ده‌زانن کۆرۆنا له‌هه‌رێمى کوردستان بوونى نه‌بوو یه‌که‌م جار له ئێرانه‌وه هات یان ناردیان گومانیش ده‌کرێت له بڵاوکرنه‌وه و ته‌شه‌نه سه‌ندنى کۆرۆنا له‌هه‌موو کوردستان به‌گشتى و ئه‌و سنوور و ناوچانه‌ى ئیران تێدا باڵا ده‌سته .
چواره‌م مخابن به‌هۆى تێکه‌ڵبوونى پاسدار و گه‌ریلا له خاکى باشور ئیران هه‌موو قه‌ندیلى کردووه‌ته پایه‌گا .
واخه‌ریکه ئه‌و گومانه پشتڕاستده‌بێته‌وه که ئێران بۆته هۆى پاڵنه‌ر و ده‌ست له‌پشتدانى پارتى کرێکاران بۆ دروستکردنى کێشه و ئاڵۆزکردنى ناوخۆى هه‌رێم . به‌داخه‌وه ده‌بینین ئێرانیه‌کان به‌هه‌ر شێوه‌یه‌ک بۆیان بکرێت چ له‌ڕیگه‌ى که‌سانێکه‌وه یان به‌هۆى بازرگانى خواردن و خواردنه‌وه چه‌ند ساڵه خه‌ریکى ناردنى شتانێکى ماوه به‌سه‌رچوون . به‌رده‌وامیش ده‌بن بۆ سه‌رگه‌ردانبوونمان و نه‌هێشتنى فدرالى و حکومه‌تێک به‌ناوى کوردستانه‌وه.. به‌کوردى شتێکى خێر چاوه ڕوانکراو نیه له‌داگیرکه‌رانى کوردستان به‌گشتى و ئاخونده‌کانى ئیران به‌تایبه‌تى لانیکه‌م له‌به‌ر ئه‌وه‌ى ئێمه به‌سونه و دۆستى ئه‌مریکا ده‌زانێت بۆیه به‌دوژمنى ژماره دوومان نازانێت به‌ڵکو به‌لاى ده‌سه‌ڵاتدارانى ئیرانه‌وه کورد و ئه‌مریکا دوژمنى ژماره یه‌کن . له‌لایه‌کى دى ئێران به‌رده‌وامه له ئیستفزاز و بێزار کردنى حکومه‌تى هه‌رێم .
هاوکات له‌گه‌ڵ هێرشى زه‌مینى تورکیاى داگیرکه‌ر بۆ ناو خاکى باشور ئێرانیش ده‌ستى کرده‌وه به تۆپبارانکردنى ناوچه سنوریه‌کان به‌تایبه‌تى ده‌ڤه‌رى باڵه‌کایه‌تى وه‌ک ساڵانى ڕابردوو.. له‌کۆتایدا ده‌خوازم ئاماژه به‌وه بکه‌م که به‌شێک له چاودێرانى سیاسى و هاوڵاتیان پێیان وایه چۆن ئێمه‌ى کورد خوازیارین ده‌وڵه‌تانى داگیرکه‌ر له‌ناوخۆیاندا دابه‌شبن بۆ چه‌ند ده‌وڵه‌تێکى بچوک بچوک که‌واتا ده‌بێت دڵنیابین پرسى لامه‌رکه‌زى سلیمانى و وروژاندنى دوو ئیداره‌یى خواست و هه‌وڵى داگیرکرانه به‌تایبه‌تى ئاخونده‌کان بۆیه دوو ئیداره‌یش محاڵ نیه .به‌لاى منه‌وه ئه‌گه‌ر ئه‌وه‌ش ڕوبدات هیچى که‌متر نیه له ڕوداوى (16) ى ئۆکتۆبه‌ر هه‌ر له‌به‌ر ئه‌وه‌یه زۆرێک له خه‌ڵک پێیان وایه هه‌ڵچونى چه‌ند لایه‌نێکى به‌ناو علمانى له‌سه‌ر لێسه‌ندنه‌وه‌ى پارێزبه‌ندى له سۆران عومه‌ریش ده‌ستى ئیرانى تێدایه و پرسێکى سیاسیه نه‌ک یاسایى ئه‌وه‌ش به‌شێکه له‌و هه‌وڵانه‌ى ئێران دژى حکومه‌تى هه‌رێم . ئه‌گه‌ر وانیه بۆ ده‌بێت ئه‌ندام په‌رله‌مانه‌که‌کانى یه‌کیه‌تى و تاقه سواره‌که‌ى شیوعى هێنده په‌ست و قه‌ڵسبن و په‌کى کۆبوونه‌وه‌کانى په‌رله‌مان بخه‌ن .
وادیاره خه‌ڵک نه‌یزانیوه به‌هۆى لێسه‌ندنه‌وه‌ى پارێزبه‌ندى له ئه‌ندام په‌رله‌مانێکى ئیسلامى سیاسى خیانه‌ت کراوه قیبله که‌چ بووه و که‌رکوک و نیوه‌ى خاکى کوردستان داگیر کراوه بۆیه ناهه‌قیان نیه حکومه‌تیش بڕۆخێنن !! که‌واتا پیویسته دڵنیابین که ئیران هه‌مه‌کاره‌یه . بۆ داهاتوش ئه‌وه‌ى دانوساندنى له‌گه‌ڵ ده‌که‌ین حکومه‌تى ئێرانه نه‌ک به‌غدا بێگومان بۆ ناوخۆشمان هه‌روایه .
زۆر سه‌یره کورد په‌ند له‌ڕابردوو وه‌رناگرێت له‌کاتێکدا مێژوو سه‌لماندویه‌تى هه‌ر گه‌ل ونه‌ته‌وه‌یه‌ک یه‌کگرتووبێت دواجار سه‌رده‌که‌وێت و ده‌بێته خاوه‌نى قه‌واره‌ى سه‌ربه‌خۆ وه‌ک جوه‌کان چۆن توانیان به‌رامبه‌ر (22) ده‌وڵه‌تى عه‌ره‌بى و ملیارێک موسڵمان سه‌رکه‌ون یان کوبا و ڤێتنام له‌به‌رامبه گه‌وره‌ترین زلهێزى جیهانى خۆڕاگربن ..