جه‌لال جه‌وهه‌ر:به ئیعترافى حکومه‌تى هه‌رێم 650 هه‌زار مووچه‌خۆرى بندیوار هه‌یه
ئه‌گه‌رقه‌رزى 27 ملیار دۆلارى حکومه‌تى هه‌رێم به‌سه‌ر تاکه‌کاندا دابه‌ش بکه‌ین هه‌ر که‌سێک 5 هه‌زار دۆلار قه‌زاره

5 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتى
ئه‌ندامێکی خانه‌ی راپه‌ڕاندنی بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان رایگه‌یاند که" به ئیعترافى حکومه‌تى هه‌رێم زیاتر له 650 هه‌زار مووچه‌خۆرى بندیوار هه‌یه"، ده‌شڵێت:" هه‌ر تاکێکى هه‌رێمى کوردستان پێنج هه‌زار دۆلار قه‌رزاره".
جه‌لال جه‌وهه‌ر، ئه‌ندامى خانه‌ى ڕاپه‌ڕاندنى بزوتنه‌وه‌ى گۆڕان له‌وتارێکدا باس له‌وه ده‌کات که "له هه‌رێم نزیکه‌ی یه‌ک ملیۆن و پێنجسه‌د هه‌زار مووچه‌خۆر هه‌یه، به ته‌قدیر نزیکى یه‌ک ملیۆن و چوارسه‌د ھه‌زارى له میلاکاتى ھه‌رێم زیاده و بۆ ئامانجى که‌سیه‌تى و حیزبى دامه‌زراون".
ئه‌و ئه‌ندامه‌ى خانه‌ى ڕاپه‌ڕاندنى بزوتنه‌وه‌ى گۆڕان ده‌ڵێت: " له‌م یه‌ک ملیۆن و پێنجسه‌د هه‌زاره، به ئیعترافى حکومه‌تى هه‌رێم زیاتر له شه‌شسه‌د و په‌نجا هه‌زار مووچه‌خۆرى بندیوارن".
جه‌لال جه‌وهه‌ر باس له‌وه‌ش ده‌کات که به‌پێى زانیارى وه‌زاره‌تى دارایى هه‌رێمى کوردستان (27) ملیار دۆلار قه‌رزاره، گه‌ر ژماره‌ى دانیشتوانى هه‌رێمى کوردستان، (5،000،000) پێنج ملیۆن که‌س بێت، به‌و پێیه، هه‌ر تاکێکى کۆمه‌ڵ زیاتر له (5000) پێنج هه‌زار دۆلار قه‌رزى ده‌که‌وێته سه‌ر.
ده‌قى وتاره‌که‌ى جه‌لال جه‌وهه‌ر:
ململانێى زلهێزه‌کان و مه‌ترسى و لێکه‌وته‌کانى له‌سه‌ر کوردستانى عێراق
به‌شى یه‌که‌م:
به‌هۆى شوێنى گرنگ و پێ بایه‌خى کوردستان له ڕووى ئابوری، وسیاسی، وبه‌هۆى داگیرکردنى کوردستان و چه‌وساندنه‌وه‌ى نه‌ته‌وه‌یی، و به حوکمى جوگرافیاى سیاسى کوردستان، که ده‌که‌وێته نێوان ده‌وڵه‌ته زلهێزه‌کانى ناوچه‌که، کوردستان به‌سه‌دان ساڵه بووه به ناوه‌ندى ململانێى و شه‌ڕى نێوان کورد و ده‌وڵه‌تانى ناوچه‌که له‌لایه‌ک، له‌لایه‌کى تریشه‌وه بووه به ناوه‌ندى ململانێى و شه‌ڕى زلهێزه‌کانى دونیا‌و ده‌وڵه‌تانى ناوچه‌که.
له‌دواى خه‌باتێکى دوور‌و درێژى سیاسى و جه‌ماوه‌رى و چه‌کدارى له کوردستانى عێراق، و قوربانییه‌کى زۆرى گیانی، ئابوری، کۆمه‌ڵایه‌تی،... هه‌رێمێکى سیاسى و ده‌ستورى هاتۆته به‌رهه‌م، له چوارچێوه‌ى ده‌وڵه‌تى عێراقى فیدراڵ‌دا، به ناوى هه‌رێمى کوردستان- عێراق.
ئه‌م هه‌رێمه له ماوه‌ى (29) ساڵى حوکمڕانى خۆیدا، ئارامى وسه‌قامگیرى ته‌واوى به‌خۆیه‌وه نه‌بینیوه، چ به‌هۆى ململانێى و شه‌ێ هێزو لایه‌نه چه‌کداره‌کان (پارتى و یه‌کێتی) له‌ناوخۆى هه‌رێمى کوردستان، چ به‌هۆى سیاسه‌تى پاوانخوازى ده‌وڵه‌ته زلهێزه‌کانى دونیا‌و ناوچه‌که.
ئه‌مرۆش هه‌رێمى کوردستان و عێراق و ناوچه‌که که‌وتۆته به‌رده‌م ئه‌گه‌رى گۆڕانکاری، و هه‌ڕه‌شه و مه‌ترسی، به‌هۆى ئه‌گه‌رى شه‌ڕو ململانێى توندى نێوان زلهێزه‌کانى دونیا‌و ناوچه‌که له لایه‌ک، وله لایه‌کى تریشه‌وه به‌هۆى شه‌ڕى جوڵانه‌وه‌ى چه‌کدارى له کوردستان له دژى ده‌وڵه‌تانى ناوچه‌که، و مه‌ترسى دروستبونى شه‌ڕى کورد و کورد، وهه‌ڵگیرساندنه‌وه‌ى شه‌ڕى ناوخۆ له هه‌رێمى کوردستان.
لێره‌دا هه‌وڵ ئه‌ده‌ین به کورتى باسى به‌شێک له هه‌ڕه‌شه‌کانى ناوخۆیى و ده‌ره‌کى سه‌ر هه‌رێمى کوردستان و کوردستانى عێراق بکه‌ین :
یه‌که‌م : هه‌ڕه‌شه‌و مه‌ترسیه‌کانى ناوخۆى هه‌رێمى کوردستان
١- هه‌ڕه‌شه‌ى گه‌نده‌ڵى له سه‌ر هه‌رێمى کوردستان
گه‌نده‌ڵى سیاسی، یاسایی، ئابوری، دارایی، کۆمه‌لایه‌تی،فه‌رهه‌نگی، کارگێری، ئه‌منى وسه‌ربازی،... زۆر به فراوانى ته‌شه‌نه‌ى کردووه و شۆێ بۆته‌وه بۆ ناو هه‌موو جومگه وده‌سه‌ڵات و دامه‌زراوه‌کانى هه‌رێم، ته‌نانه‌ت وه‌ک درم به‌شێک له چین و توێژه‌کانى کۆمه‌ڵگاشى گرتووه‌ته‌وه.
له‌به‌رئه‌وه، ئه‌مڕۆ گه‌نده‌ڵى له هه‌رێمى کوردستان بووه به ھه‌ڕه‌شه‌یه‌کى گه‌وره وترسناک له‌سه‌ر ژیانى سیاسی، ئابورى ودارایی، کۆمه‌ڵایه‌تی، رۆشنبیرى وئاسایشى ووڵات و میلله‌ته‌که‌مان. بۆ به‌رچاوروونى زیاتر له‌سه‌ر ھه‌ڵکشان وپه‌ره‌سه‌ندنى گه‌نده‌ڵى ومه‌ترسیه‌کانى له‌ھه‌رێم، لێره‌دا به کورتى ئاماژه به به‌شێک له بواره‌کانى گه‌نده‌ڵى ئه‌ده‌ین، و له‌م چه‌ند خاڵه‌دا کورتیان ده‌که‌ینه:
گه‌نده‌ڵى سیاسی
- هه‌رێمى کوردستان، هه‌رێمێکى ده‌ستورى و یاساییه به‌پێى ماده‌کانى (117، 118 119،) له ده‌ستورى عێراق، به‌ڵام ئه‌وه‌ى له ئارادایه هه‌رێمه‌که، هه‌رێمێکى یه‌کگرتوو نیه، هه‌رێمه‌که تا ڕاده‌یه‌کى زۆر، شوێنه‌وارى دوو ئیداره‌یى زۆر به زه‌قى پێوه دیاره، و به‌ته‌واوى له ژێر ده‌سه‌ڵاتى حیزبدایه، وله‌لایه‌ن حیزبه‌وه ئیداره ئه‌درێن.
- ساخته وته‌زویر وده‌سکاریکردنى ئه‌نجامى هه‌ڵبژاردنه‌کانى په‌رله‌مانى کوردستان، ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌رانى عێراق، و ئه‌نجومه‌نى پارێزگاکان له ھه‌ڵبژاردنه‌کانى ساڵانى رابردوو، بووه به که‌لتورى لایه‌نه چه‌کداره‌کانى ھه‌رێم و عێراق، له‌به‌ر ئه‌وه گه‌نده‌ڵى له ھه‌ڵبژاردنه‌کاندا، بووه به دایکى هه‌موو گه‌نده‌ڵییه‌کان له هه‌رێمى کوردستان و عێراق.
- شه‌ڕى ناوخۆ و لێکه‌وته سیاسیه‌کانی، و ئه‌و شێوازه له هه‌ڵبژاردنه‌کان، بوون به ڕێگر له‌به‌رده‌م دروست بوونى دام و ده‌زگاى نیشتمانى له هه‌رێمى کوردستان. له‌به‌رئه‌وه له ئێستادا، له هه‌رێمى کوردستان حکومه‌تى نیشتمانی، هێزى چه‌کدارى نیشتمانی، ئابوورى نیشتمانی، په‌روه‌رده‌و خوێندنى نیشتمانى و په‌یوه‌ندى نیشتمانى ته‌واو و ڕاسه‌قینه‌مان نیه، هه‌موو ئه‌و ده‌سه‌ڵات و دامه‌زراوانه‌ى ھه‌یه، له‌لایه‌ن حیزبه ده‌سه‌ڵاتداره‌کانه‌وه هه‌ڵده‌سوڕێن، وبۆ به‌رژه‌وه‌ندى هێزو لایه‌نه چه‌کداره‌کان ئاڕاسته ده‌کرێن.
ئه‌نجام : هه‌رێمى کوردستان به‌م جۆره‌ى ئه‌مڕۆ هه‌یه، نه هه‌رێمێکى ده‌ستورى ته‌واوه، و نه هه‌رێمێکى سیاسى و یه‌کگرتووى ته‌واوه، له سایه‌ى شه‌ڕو ململانێى هێزو لایه‌نه چه‌کداره‌کان له کوردستانى عێراق، ونه ھه‌رێمێکى شه‌رعى ویاسایى ته‌واوه به ھۆى ئه‌و ھه‌موو ساخته وته‌زویره‌ى ده‌کرێ له ھه‌ڵبژاردنه‌کاندا.
گه‌نده‌ڵى یاسایی
له سه‌رده‌مى دوو- ئیداره‌ییدا، هه‌ردوو ئیداره (هه‌ولێر، سلێمانی) کۆمه‌ڵێک یاسا و بڕیاریان ده‌رکرد، زیاتر مۆرک و به‌رژه‌وه‌ندى حیزبى پێوه‌یه.دواتریش هه‌ر یاسا‌و بڕیارێکیش ده‌رکرا بێت، جێبه‌جێ نه‌کراوه گه‌ر له به‌رژه‌وه‌ندى هه‌ردوو لا نه‌بوو بێت، بۆ نموونه :
1/ له ساڵى (2007)ه‌وه یاساى ژماره (22) ی، ساڵى (2007) ى نه‌وت و گازى هه‌رێمى کوردستان ده‌رچووه، (13) ساڵه ئه‌و یاسایه هه‌یه، به‌ڵام تا ئه‌مڕۆ دام و ده‌زگاکانى وه‌زاره‌تى سامانه سروشتییه‌کان دروست نه‌کراوه به ته‌واوی، بگره به‌شى هه‌ره زۆرى ئه‌و وه‌زاره‌ته بوونى نیه، و کار‌و به‌رنامه‌کانیشیان دیار وشه‌فاف نیه بۆ په‌رله‌مان و حکومه‌ت و جه‌ماوه‌ر.
2/ له ساڵى (2014)ه‌وه، یاساى ژماره (5)ی، ساڵى (2014)ى پێدانى بودجه‌ى حیزبه‌کان ده‌رچووه، به‌ڵام کارى پێنه‌کراوه، هه‌ر بۆ ئه‌وه‌یه، حیزبه‌کانى تر‌ى کوردستان چاویان له ده‌ستى پارتى و یه‌کێتى بێت.
3/ له ساڵى (2015)ه‌وه، یاساى ژماره (2)ى ساڵى (2015)ی، سندوقى کوردستان بۆ داهاته نه‌وتى و گازییه‌کان ده‌رچووه، به‌ڵام نه دامه‌زراوه‌کانى دروست کراوه، نه ده‌سته‌که‌ش پێکهاتووه.
4/ له ساڵى (2013)ه‌وه، یاساى ژماره (3)ی، ساڵى (2013)ی، کێبڕکێ و قه‌ده‌غه کردنى قۆرخ کارى له هه‌رێمى کوردستان ده‌رچووه و هه‌یه، به‌ڵام کارى پێناکرێت، بۆ ئه‌وه‌ى هه‌ردوولا درێژه به قۆرخکارى بده‌ن.
5/ ژماره‌یه‌ک یاسا هه‌یه، به نیوه ناچڵى کارى پێده‌کرێت، وه‌ک یاساى ژماره (34)ى ساڵى (1986)ى فرۆشتن و به‌کرێدانى موڵکى ده‌وڵه‌ت، یاساى کارگێڕى دارایى فیدرالى ژماره (6)ى ساڵى (2019).بێگومان نمونه‌ى یاساى وبڕیارى له‌م جۆره زۆرن.
گه‌نده‌ڵى ئابورى و دارایی
گه‌نده‌ڵى ئابورى و دارایى و لێکه‌وته‌کانی، ڕووبه‌رێکى زۆر و پان و به‌رین و فراوان و به‌رچاو ده‌گرێته‌وه، له گه‌نده‌ڵى گشتی.
له‌به‌رئه‌وه به کورتى ئاماژه ئه‌ده‌ین، به هێڵه گشتییه‌کانى ئه‌م بواره :
1/ پاوانکردن و ده‌ست به‌سه‌ردا گرتنى دامه‌زراو و پرۆژه پیشه‌سازیه‌کان، وسه‌رچاوه سه‌ره‌کیه‌کانى داهات، له نه‌وت و غاز و گومرگ له‌لایه‌ن پارتى و یه‌کێتیه‌وه.
2/ داگیرکردن و ده‌ست به‌سه‌ردا گرتنى زه‌وى و کارگه و پرۆژه‌کانى حکومه‌ت، به نرخى زۆر ره‌مزی، له لایه‌ن کۆمپانیاکانى نۆکان، قه‌یوان، کار‌و ستێر،...
3/ قۆرخ کردنى پرۆژه جۆراو جۆره‌کانى پیشه‌سازی، بازرگانی، گواستنه‌وه و گه‌یاندن، بیناو نیشته‌جێکردن ڕێگاوبان، نه‌خۆشخانه و ده‌رمان، په‌روه‌رده وزانکۆ، سوته‌مه‌نی، وه‌به‌رهێنان، سیکیوریتی،... له‌لایه‌ن کۆمپانیاکانى کارگروپ و ستێرگروپ، نۆکان گروپ و قه‌یوان گروپ، وده‌سه‌ڵاتدارانى ھه‌ردوولا.
4/ پشتگوێ خستنى ئاوه‌دانکردنه‌وه‌ى گونده‌کانى کوردستان، و بواره‌کانى کشتوکاڵ و ئاودێرى و ئاژه‌ڵدارى له هه‌رێم، و به تاڵانبردنى زه‌وى کشتوکاڵى له هه‌رێم، به‌ناوى جۆراوجۆر و ئامانجى تایبه‌ت.
5/ له بوارى داراییشدا: دامه‌زراندن له هه‌رێم له‌سه‌ر بنه‌ماى میلاک، و پێویستى هه‌رێم و دامه‌زراوه‌کانى نه‌بووه :
- له هه‌رێم نزیکی(1،500،000) یه‌ک ملیۆن و پێنچ سه‌د هه‌زار موچه خۆر هه‌یه، به ته‌قدیر نزیکى یه‌ک ملیون چوارسه‌د ھه‌زارى له میلاکاتى ھه‌رێم زیاده، وبۆ ئامانجى که‌سیه‌تى وحیزبى دامه‌زراون.
- له‌م یه‌ک ملیۆن و پێنچ سه‌د هه‌زاره، به ئیعترافى حکومه‌تى هه‌رێم زیاتر له (650،000) شه‌ش سه‌دو په‌نجا هه‌زار موچه خۆرى بندیواره، و موچه‌ى مانگانه‌یان نزیکى چوارسه‌دو په‌نجا ملیۆن دۆلاره.
- خه‌رجى دارایى بۆ دامه‌زراوه‌کانى هه‌رێم : به ته‌قدیر زیاتر له یه‌ک له‌سه‌ر سێى خه‌رجى دارایى ئه‌و دامه‌زراوانه زیاده‌یه وبه‌ھه‌ده‌ر ده‌چێ، چونکه بۆ رازیکردن و ئامانجى حیزبى و که‌سى دروست کراوه، بێگومان ئه‌ویش مانگانه خه‌رجیه‌کى زۆرى دارایى لێده‌کرێت.
6/ لێکه‌وته‌کانى گه‌نده‌ڵى و ئابوورى :
- به‌پێى زانیارى وه‌زاره‌تى دارایى هه‌رێمى کوردستان (27) ملیار دۆلار قه‌رزاره، گه‌ر ژماره‌ى دانیشتوانى هه‌رێمى کوردستان، (5،000،000) پێنج ملیۆن که‌س بێت، به‌و پێیه، هه‌ر تاکێکى کۆمه‌ڵ زیاتر له (5000) پێنج هه‌زار دۆلار قه‌رزى ده‌که‌وێته سه‌ر.
- به‌رزبونه‌وه‌ى ڕێژه‌ى هه‌ژارى له کوردستان، به‌شێوه‌یه‌کى به‌رچاو،...
به‌رزبونه‌وه‌ى ڕێژه‌ى بێ کارى له کوردستان،..
به‌رزبونه‌وه‌ى ڕێژه‌ى کێشه کۆمه‌ڵایه‌تیه‌کان، و ڕێژه‌ى تاوانى کوشتن و دزین،...
به‌رزبوونه‌وه‌ى ئاستى بێ بڕوایى جه‌ماوه‌ر به ھه‌رێم وده‌سه‌ڵاته‌کان وپرسى کورد، ودابه‌زینى ئاستى ئینتماووه‌لائیان بۆ خاک و نه‌ته‌وه، له به‌رامبه‌ر ئه‌و ھه‌موو زوڵم وبێدادیه‌ى ھه‌یه له کوردستان به‌ھۆى ئه‌و گه‌نده‌ڵیه به‌ربڵاوه‌ى زیانى ھه‌مه‌لایه‌نه‌ى به ھه‌موو تاکێکى کۆمه‌ڵگا گه‌یاندوه.
دابه‌زینى ئاستى په‌روه‌رده‌و خوێندن، به‌شێوه‌یه‌کى به‌رچاو ،له قوتابخانه وپه‌یمانگا وزانکۆکان،...
- پشتگوێ خستنى بوارى ته‌ندروستى به گشتی، ودابه‌زینى ئاستى خزمه‌تگوزارى ته‌ندروستى له دۆخى ئێستادا، که په‌تاى ڤایرۆسى کۆرۆنا به فراوانى بڵاوبۆته‌و له عێراق وھه‌رێم وناوچه‌که وجیھان.
- کێشه‌ى هه‌میشه‌یى کاره‌با، ئاو، له زیاد بوندایه له زۆربه‌ى هه‌ره زۆرى شار‌و شارۆچکه‌و گونده‌کان.
گه‌نده‌ڵى کارگێری
- دروست کردنى دامه‌زراوه‌کانى هه‌رێمى کوردستان، و دامه‌زراندنى فه‌رمانبه‌ر و کارمه‌نده‌کانى له‌سه‌ر بنچینه‌ى پێویستى و میلاکاتى ھه‌رێمى کوردستان نه‌بووه.
- زیاتر له (1/3) داموده‌زگاکانى هه‌رێم، ئه‌وانه‌ى ئه‌که‌وێته خواره‌وه‌ى هه‌ر سێ ده‌سه‌ڵاته‌که (یاسا دانان،جێبه‌جێکردن، دادوه‌ریی)، داموده‌زگاى زیادن، ده‌سه‌ڵاتدارانى هه‌رێم دروستیان کردووه، بۆ رازى کردن و کڕینى ده‌نگ، وبه‌ده‌ست هێنانى پشتگیرى دانیشتوان، و بۆ ئامانج وده‌ستکه‌وتى حیزبی. له هه‌رێمى کوردستان به ده‌یان ده‌سته و به‌رێوه‌به‌رایه‌تى گشتى و فه‌رمانگه، و قه‌زاو ناحیه و یه‌که‌ى ئیدارى به‌بێ پلان دروست کراوه، که تێچووى دروست کردن، و خه‌رجى ساڵانه‌ى به سه‌دان ملیار دیناره.
- له هه‌رێمى کوردستان، نزیکى یه‌ک ملیۆن و نیو موچه خۆر هه‌یه، به‌ڵام ئه‌م هه‌رێمه سه‌رله‌به‌رى به سه‌د هه‌زار فه‌رمانبه‌رو کارمه‌ندى کارا به‌ڕێوه ده‌چێت، که خه‌رجى وموچه‌ى مانگانه‌ى ئه‌م ژماره زۆره له موچه خۆر، نزیکى یه‌ک هه‌زار ملیار دیناره.
- به حیزبى کردنى داموده‌زگاکانى هه‌رێم، هه‌ر له به‌ڕێوه‌به‌رى قوتابخانه، و فه‌رمانگه، ڕاگرى کۆلێجه‌کان، سه‌رۆکى زانکۆکان،...، له لایه‌ن حیزبه ده‌سه‌ڵاتداره‌کانه‌وه داده‌نرێت، و ده‌ست تێوه‌ردانى تێدا ده‌کرێت.
- سه‌ره‌ڕاى هه‌موو ئه‌مانه‌ش، دیارده‌کانى به‌رتیل (به‌رتیل دان و وه‌رگرتن)، مه‌حسوبیه‌ت و مه‌نسوبیه‌ت، خزمایه‌تى و حیزبایه‌تی، به شێوازێکى زۆر فراوان بڵاو بۆته‌وه له‌ناو سه‌رجه‌م دام‌و ده‌زگاکانى هه‌رێمى کوردستان.
سیاسه‌تى کارگێرى له هه‌رێمى کوردستان، فه‌وزاو پاشاگه‌ردانى به‌رهه‌مهێنا، له جێگاى سه‌روه‌رى یاسا و کارى دامه‌زراوه‌یی، له هه‌رێمى کوردستان فه‌وزا به جۆرێک باڵا ده‌سته له داگیرکردن و ده‌ست به‌سه‌ردا گرتنى داهاته‌کانى نه‌وت و غاز‌و گومرگ، هیچ ده‌زگایه‌کى چاودێرى ھه‌رێم (په‌رله‌مان، داواکارى گشتی، نه‌زاهه، دیوانى چاودێرى دارایی) ناتوانێت کۆنترۆڵى بکات، له لایه‌کى تریشه‌وه، سیاسه‌تى کارگێرى سوپایه‌کى زۆر گه‌وره‌و پێ خه‌رجى دروست کردوه له موچه خۆرى مه‌ده‌نى وسه‌ربازی، و به شێوه‌یه‌ک بارى ئابورى و دارایى هه‌رێمى ئه‌وه‌نده‌ى تر گرانکردووه.
ئه‌م هه‌ڵاوسانه له کارگێڕى وله هه‌ردوو بوارى کارى شارستانى و سه‌ربازی، ده‌زگاکانى هه‌رێمى ئیفلیج کرد،به‌م جۆره سیاسه‌تى گارگێڕى شکستى ته‌واوى هێنا له به‌ڕێوه‌بردنى هه‌رێم و دامه‌زراوه‌کان. سه‌ره‌نجام کورتهێنان له بودجه‌ى گشتى ساڵانه دروست ده‌کات، وته‌نانه‌ت یه‌کێک له هۆکاره‌کانى خۆدزینه‌وه‌ى حکومه‌تى هه‌رێم له ئاماده‌کردنى بودجه‌ى گشتى ساڵانه(له چه‌ند ساڵى رابردوو)، ئه‌و فه‌وزاو هه‌ڵاوسان و کورتهێنانه‌یه له موازه‌نه، که ئه‌وه‌ش بۆ خۆى یه‌کێکه له گه‌نده‌ڵیه قه‌به و گه‌وره‌کانى هه‌رێمى کوردستان.
دیاره گه‌نده‌ڵى له هه‌رێمى کوردستان، په‌یوه‌ندییه‌کى ڕاسته‌وخۆ و به‌هێزى هه‌یه به گه‌نده‌ڵى عێراقه‌وه، ده‌وڵه‌تى عێراقیش زیاتر له (15) ساڵه یه‌کێکه له ده‌وڵه‌ته هه‌ره گه‌نده‌ڵ و فاشیله‌کانى جیھان.
له عێراق، به هه‌رێمى کوردستانیشه‌وه گه‌نده‌ڵى به شێوازێکى ڕێکخراو به‌ڕێوه‌ده‌چێت، و ڕه‌گ و ڕیشه‌ى قوڵ و ته‌واوى داکوتاوه له ناو هه‌موو جومگه‌کانى عێراق و هه‌رێمى کوردستان.
له‌مه‌ش زیاتر، گه‌نده‌ڵى له عێراق و هه‌رێمى کورستان ڕایه‌ڵه و په‌یوه‌ندى زۆر به‌هێزى هه‌یه له‌گه‌ڵ گه‌نده‌ڵى و گه‌نده‌ڵکارانى ده‌وڵه‌تان، به مانایه‌کى تر گه‌نده‌ڵى له هه‌رێمى کوردستان و عێراق به تۆرێکى زۆر به‌هێزى گه‌نده‌ڵى نێوده‌وڵه‌تییه‌وه گرێدراوه.
بۆیه گه‌نده‌ڵى له عێراق و هه‌رێمى کوردستان به جۆرێک ده‌وڵه‌ت و هه‌رێمى کۆنتڕۆڵ کردووه، به هیچ ده‌زگایه‌ک چاودێرى ناکرێت، چونکه به‌شێکى ده‌زگاکانى چاودێریش بوون به به‌شێک له سیستمى گه‌نده‌ڵی.
گومانى تێدا نیه که بنچینه‌و دایکى هه‌موو گه‌نده‌ڵیه‌کانیش له عێراق و هه‌رێم، ساخته‌و ته‌زویر و ده‌ستکارى کردنى ئه‌نجامى هه‌ڵبژاردنه‌کانه، که له‌لایه‌ن حیزب و لایه‌نه چه‌کداره‌کانى عێراق و هه‌رێمى کوردستانه‌وه ئه‌نجام ده‌درێت.
چاره‌سه‌رى ته‌ندروستیش بۆ ڕوبه‌ڕوبونه‌وه‌ى گه‌نده‌ڵى له‌م قۆناغه هه‌ستیاره‌دا، ته‌نیا ئه‌وه‌یه سه‌رچاوه‌ى گه‌نده‌ڵى وشک بکه‌ین، ئه‌ویش به‌م هه‌نگاوانه:-
1- له عێراق ئامار‌و سه‌رژمێرییه‌کى بێگه‌رد ئه‌نجامبدرێ، به‌سه‌رپه‌رشتى ڕاسته‌وخۆى نێوده‌وڵه‌تی، بۆ ئه‌وه‌ى کۆتایى بێت به‌لیستى ناوى مردو و په‌ناھه‌نده‌کانى ده‌ره‌وه وئاواره‌کانى ناوخۆ، وئاواره‌کانى رۆژئاوا له ھه‌رێم، که‌لایه‌نه چه‌کدار وده‌سه‌ڵاتداره‌کانى عێراق ھه‌رێم بۆ ته‌زویر سودى لێوه‌رده‌گرن.
2- پێکهێنانى کۆمیسیۆنێکى سه‌ربه‌خۆ راسته‌قینه له عێراق وھه‌رێمى کوردستان و به سه‌رپه‌رشتى ڕاسته‌وخۆى نێوده‌وڵه‌تی.
3- هه‌موارکردنه‌وه‌ى هه‌ردوو یاساى هه‌ڵبژاردنه‌کان و کۆمیسیۆنى باڵاى هه‌ڵبژاردنه‌کان له عێراق وھه‌رێمى کوردستان.
به‌م جۆره ده‌کرێت په‌رله‌مانێکى نیشتیمانى ھه‌ڵبژێرین له ئاستى عێراق وھه‌رێم، وبکرێن به بنچینه بۆ دروستکردنى وپێکھێنانى حکومه‌تێکى نیشتیمانى ره‌شید له ھه‌ردوو ئاستدا، که پرنسیپه‌کانى دادپه‌روه‌ری، یه‌کسانی، شه‌فافیه‌ت، نه‌زاھه‌ت، ھاوبه‌شی، لێپرسینه‌وه وروبه‌روبونه‌وه‌ى گه‌نده‌ڵی، توانا وپسپۆرى وشاره‌زایى جێبه‌جێ بکات.
جلال جوهر عزیز

