ته‌ندروستى هه‌رێم: 19 که‌س به کۆرۆنا گیانی له‌ده‌ستدا

5 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتى
وه‌زاره‌تى ته‌ندروستى حکومه‌تى هه‌رێمى کوردستان رایگه‌یاند که له‌ماوه‌ى 24 کاتژمێرى رابردوودا (409) که‌سى نوێ توشى کۆرۆنا بوون و 19 که‌سى دیکه گیانیان له‌ده‌ستداوه.
هه‌روه‌ها ئاماژه‌ى به‌وه‌کردووه که له‌ماوه‌ى 24 کاتژمێرى رابردوودا 400 که‌سى تووش بوو به‌ته‌واوى چاکبونه‌ته‌وه.
ده‌قى راگه‌یه‌ندراوى وه‌زاره‌تى ته‌ندروستى حکومه‌تى هه‌رێم:
ڕاگه‌یاندراوى (٢٤) کاتژمێرى تایبه‌ت به نه‌خۆشى ڤایرۆسى کۆڕۆناى نوێ COVID19 ژماره (١٨٣)
١. که‌ره‌نتین: (هیچ هاوڵاتى نوێ که‌ره‌نتین نه‌کراون)
١٠٩ هاوڵاتى له که‌ره‌نتینن له ٣ شوێنى جیاواز له پارێزگاى دهۆک ماونه‌ته‌وه.
٢. پشکنین: (٤١٥٥ پشکنینى نوێ)
(١١٧٠ هه‌ولێر)، (٦٠٢ سلێمانی، ١٠٥ گه‌رمیان)، (٢٢٤٨ دهۆک), (٣٠ هه‌ڵه‌بجه)
٣. تووشبوو: (٤٠٩ تووشبووى نوێ)
(٢٢٠ هه‌ولێر)
(٨٢ سلێمانی، ٢١ گه‌رمیان)
(٧٨ دهۆک)
(٨ هه‌ڵه‌بجه)
٤. چاکبوون: (٤٠٠ چاکبوون)
(٢٩٦ هه‌ولێر)
(٢٤ سلێمانی، ٣٢ گه‌رمیان)
(٣٩ دهۆک)
(٩ هه‌ڵه‌بجه)
٥. مردن: (١٩ مردن)
(١١ هه‌ولێر)
(٤ سلێمانی)
(٤ دهۆک)
ئامارى گشتی:
که‌ڕه‌نتین هاوڵاتى ٢١٨٣١ (٢١٧٢٢ ده‌رچوو)
پشکنین ٢٩٤٧١٦ (١٢٠٠٣٢ هه‌ولێر، ٨٤٨١١ سلێمانی، ٨٧٠٩٦ دهۆک، ٢٧٧٧ هه‌ڵه‌بجه)
تووشبوون ٢٦٨٠١ (١١٠٩٠ هه‌ولێر، ١١٣٨٢ سلێمانی، ٣٤٩٣ دهۆک، ٨٣٦ هه‌ڵه‌بجه)
چاکبوون ١٦٢٤٣ (٦٦٤٥ هه‌ولێر، ٧٨٧١ سلێمانی، ٩٨١ دهۆک، ٧٤٦ هه‌ڵه‌بجه)
له‌ژێر چاره‌سه‌ر ٩٥٧٧ (٤٠٨١ هه‌ولێر، ٢٩٤٥ سلێمانی، ٢٤٧٧ دهۆک، ٧٤ هه‌ڵه‌بجه)
مردن ٩٨١ (٣٦٤ هه‌ولێر، ٥٦٦ سلێمانی، ٣٥ دهۆک ، ١٦ هه‌ڵه‌بجه)
بۆ زانیارى زیاتر سه‌ردانى داشبۆردى حکومه‌تى هه‌رێمى کوردستان بکه‌ن له‌م لینکه (https://gov.krd/coronavirus/dashboard/).
وێڕاى ده‌ستخۆشى بۆ پزیشکان و کارمه‌ندانى ته‌ندروستى و هه‌موو تیمه‌کانى پزیشکى که له ئه‌رکدان، جارێکى تر داوا ده‌که‌ین هاووڵاتیان پابه‌ندبن به ڕێنماییه‌کانى ته‌ندروستى و دورکه‌وتنه‌وه له شوێنى قه‌ڵه‌بالغ و دانانى ماسک و ده‌ستکێش، وه له‌کاتى پێویستدا په‌یوه‌ندى بکه‌ن به هێڵى گه‌رمى ژماره (١٢٢).
وه‌زاره‌تى ته‌ندروستی
حکومه‌تى هه‌رێمى کوردستان
٢٧ى ئاب ٢٠٢٠

