وه‌زیرى به‌رگریى فه‌ره‌نسا ده‌ستتێوه‌ردانى تورکیا له‌گه‌ڵ هه‌ولێر تاوتوێ ده‌کات

5 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتى
وه‌زیرى به‌رگریى فه‌ره‌نسا گه‌یشته هه‌ولێر و له‌گه‌ڵ به‌رپرسانى باڵاى هه‌رێمى کوردستان کۆده‌بێته‌وه و تاوتوێى ده‌ستێوه‌ردانه‌کانى تورکیا ده‌کات.
فلۆرانس پارلی، وه‌زیرى به‌رگریى فه‌ره‌نسا، ئێواره‌ى دوێنێ گه‌یشته به‌غدا و ئه‌مڕۆ له‌گه‌ڵ به‌رپرسانى باڵاى عێراق کۆبووه‌وه.
ئێستاش گه‌یشته فڕۆکه‌خانه‌ى نێوده‌وڵه‌تیى هه‌ولێرو بڕیاره له‌دواى پشوویه‌کى کورت له‌گه‌ڵ به‌رپرسانى باڵاى هه‌رێمى کوردستان کۆببێته‌وه.
نوسینگه‌ى راگه‌یاندنى فلۆرانس پارلى ئاشکراى کردبوو له کۆبوونه‌وه‌کانیدا پارلی، بابه‌تى "ده‌ستوه‌ردانه‌کانى تورکیا" له خاکى عێراق تاوتوێ ده‌کات، به‌تایبه‌تى هێرشه‌کانى ئه‌م دواییه‌ى تورکیا له‌دژى پارتى کرێکارانى کوردستان (په‌که‌که) له‌سه‌ر خاکى هه‌رێمى کوردستان.

بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار
