نێچیرڤان بارزانی: هێشتا عێراق و هه‌رێم پێویستیان به پاڵپشتى هاوپه‌یمانێتى نێوده‌وڵه‌تیه

5 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتى
نێچیرڤان بارزانی، سه‌رۆکى هه‌رێمى کوردستان رایگه‌یاند:" هێشتا عێراق و هه‌رێمى کوردستان پێویستیان به پاڵپشتى هاوپه‌یمانى نێوده‌وڵه‌تییه"، و ده‌شڵێت:"فه‌ره‌نسا له زۆر وێستگه و قۆناغى دژوار‌دا پشتگیرى له هه‌رێمى کوردستان کردووه".
که‌مێک له‌مه‌وبه‌ر نێچیرڤان بارزانى، سه‌رۆکى هه‌رێمى کوردستان له کۆنگره‌یه‌کى رۆژنامه‌وانیدا له‌گه‌ڵ فلۆره‌نس پارلی، وه‌زیرى به‌رگرى فه‌ره‌نسا رایگه‌یاند، "سه‌ردانى وه‌زیرى به‌رگریى فره‌نسا له‌کاتێکى هه‌ستیاردایه که هێشتا عێراق و هه‌رێمى کوردستان پێویستیان به پشتگیر و هاوپه‌یمانێتى نێوده‌وڵه‌تى هه‌یه، وه‌ک چۆن پێویستمان به پشتیوانى سیاسى و ئابورییشه، فه‌ره‌نسا ئه‌ندامێکى کاریگه‌رى هاوپه‌یمانى نێوده‌وڵه‌تیه بۆ به‌ره‌نگاربونه‌وه‌ى تیرۆر، پشتیوانى و هاوکارى زۆرى پێشکه‌ش به عێراق و هه‌رێمى کوردستان کردوه".
ناوبراو راشیگه‌یاند:" به‌پێزانین و بایه‌خه‌وه له سه‌ردانى وه‌زیرى به‌رگریى فه‌ره‌نسا ده‌ڕوانین، که له‌مکاته هه‌ستیاره‌دا نیشانه‌ى پشتیوانى ئه‌و وڵاته‌یه بۆ عێراق و هه‌رێمى کوردستان، فره‌نسا له زۆر وێستگه و قۆناغى دژوار‌دا پشتگیرى له هه‌رێمى کوردستان کردووه، په‌یوه‌ندى له مێژینه هه‌ردولا پێکه‌وه ده‌به‌ستێته‌وه، هه‌ر له سه‌رده‌مى ئه‌نفالى ساڵى 1986 تا ڕاپه‌ڕینى 1991 و ئازادى عێراق و دواى ئه‌وه‌ش".
نێچیرڤان بارزانى ئاماژه‌ى به‌وه‌شکرد، هه‌میشه فه‌ره‌نسا مامه‌ڵه‌یه‌ى دۆستانه‌و نزیکى له‌گه‌ڵ هه‌رێمى کوردستاندا کردووه، گه‌لى کوردستان به‌هه‌مو پێکهاته‌کانیه‌وه هه‌رگیز ئه‌و پشتگیریه‌ى پاریس له بیرناکات، وتیشى:"حه‌زده‌که‌م دوباره سوپاسى هه‌ڵوێستى سه‌رۆک ماکرۆن بکه‌م، که له ئاڵۆزییه‌کانى پایزى 2017 ده‌ستپێشخه‌رى کرد و گه‌مارۆى سیاسى و دیپلۆماسى له‌سه‌ر هه‌رێمى کوردستان شکاند و هاوکارمان بوو له ئارامکردنه‌وه‌ى دۆخه‌که‌و ده‌ستپێکردنه‌وه‌ى دایالۆگ و لێکتێگه‌یشتنى هاوبه‌ش له‌گه‌ڵ حکومه‌تى فیدڕاڵى عێراق".
هه‌روه‌ها باسى له‌وه‌شکرد، له‌کاتى شه‌ڕى داعش‌یش وێڕاى پشتگیر و هاوکارى سه‌ربازى و ئه‌منی، یارمه‌تى مرۆیشى پێکه‌ش به ئاواره و په‌نابه‌ران له هه‌مو پێکهاته ئاینى و نه‌ته‌وه‌کان کرد، به‌تایبه‌ت پشتگیریان بۆ خوشک و برایانى مه‌سیحى و ئێزدی، هه‌رێمى کوردستانیش په‌رۆشى په‌ره‌پێدانى زیاتره له‌گه‌ڵ فه‌ره‌نسا و ده‌رگاى هه‌رێم بۆ کۆمپانیا فره‌نسیه‌کان له‌سه‌ر پشته.
هه‌ر له کۆنگره رۆژنامه‌وانییه‌که‌دا وه‌زیرى به‌رگریى فه‌ره‌نسا رایگه‌یاند، ئامانجى سه‌ردانه‌که‌ى بۆ عێراق و هه‌رێمى کوردستان دوپاتکردنه‌وه‌ى پشتیوانیه‌کانى وڵاته‌که‌یه‌تى که روبه‌ڕوى چه‌ندین ئاڵنگارى بونه‌ته‌وه و ئه‌وان له‌گه‌ڵ عێراق و هه‌رێمى کوردستاندان.
راشیگه‌یاند:" له شه‌ڕى دژى داعشدا پاڵپشتى هه‌رێمى کوردستان ده‌که‌ن و وڵاته‌که‌م شانازى ده‌کات که له‌گه‌ڵ پێشمه‌رگه‌دا شه‌ڕى داعش ده‌کات بۆ ماوه‌ى شه‌ش ساڵه‌و هاوکاریه‌کانیان له چوارچێوه‌ى هاوپه‌یمانى نێوده‌وڵه‌تى بۆ شه‌ڕى داعش به‌رده‌وام ده‌بێت".

