مه‌سرور بارزانی: هه‌رێم که‌متر له 5%ى بودجه‌ى له‌عێراقه‌وه بۆ هاتووه

5 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتى
سه‌رۆکى حکومه‌تى هه‌رێمى کوردستان رایگه‌یاند:"هه‌رێمى کوردستان نه‌ک 17%ى به‌شه بودجه‌ى گشتى له عێراق وه‌رنه‌گرتووه، به‌ڵکو که‌متر له 5%ى بودجه‌ى گشتى عێراقى پێدراوه.
مه‌سرور بارزانى سه‌رۆکى حکومه‌تى هه‌رێمى کوردستان له‌میانه‌ى دیدارێکى ته‌له‌فزیۆنیدا له‌گه‌ڵ ژماره‌یه‌ک که‌ناڵى عێراقى و عه‌ره‌بى رایگه‌یاند:" هه‌رێمى کوردستان نه‌ک 17%ى به‌شه بودجه‌ى گشتى له عێراق وه‌رنه‌گرتووه، به‌ڵکو که‌متر له 5%ى بودجه‌ى گشتى عێراقى پێدراوه، به‌ڵام به‌م به‌شه که‌مه‌ش هه‌رێمى کوردستانى بوژانده‌وه "پێویسته بپرسین عێراق چى له‌و 95%ى بودجه‌ى ساڵانه‌ى کردووه؟".
هه‌روه‌ها مه‌سرور بارزانی، ڕه‌خنه‌ى له حکومه‌ته‌کانى پێشووى عێراق گرت به‌وه‌ى نه‌ک 17%ى به‌شه بودجه‌یان نه‌داوه‌ته هه‌رێمى کوردستان، به‌ڵکو به شێوه‌یه‌کى نایاسایى به‌شه بودجه‌ى هه‌رێمیان بۆ 12.6% که‌م کردووه‌ته‌وه" دواتریش له ڕاستیدا که‌متر له 5%ى بودجه‌ى عێراقیان بۆ هه‌رێمى کوردستان ده‌نارد، چونکه هه‌ر له بنه‌ماوه 45%ى بودجه‌که‌یان به ناوى خه‌رجیى سیادییه‌وه بۆ خۆیان ده‌برد".
سه‌رۆکى حکومه‌تى هه‌رێم ئاماژه به‌وه ده‌دات که "بێویژدانییه که بڵێن هه‌رێمى کوردستان له‌سه‌ر حیسابى ناوچه‌کانى تر‌ى عێراق بوژاوه‌ته‌وه، ئه‌وه‌ى واش ده‌ڵێ با په‌له بکات له ئه‌نجامدانى سه‌رژمێریى دانیشتوان، تا بابه‌ته‌که ڕوون بێته‌وه".
سه‌باره‌ت به‌هێرشى ڕێکخراوى چه‌کدارانى له 2014 و هه‌ڵوێستى حکومه‌تى به‌غدا له‌و کاته‌دا، مه‌سرور بارزانى روونیکرده‌وه "کاتێک داعش له سنوورى به‌غدا نزیک ده‌بووه‌وه، هێزه‌کانى پێشمه‌رگه له‌به‌ره‌کانى شه‌ڕدا بۆ یه‌که‌مجار شکۆ و ئه‌فسانه‌ى داعشیان تێکشکاند، ئه‌مه‌ش بووه هه‌لێک تا سوپاى عێراق ڕیزه‌کانى خۆى ڕێک بخاته‌وه و ده‌ست به هێرشى پێچه‌وانه بکات به‌رانبه‌ر داعش. که‌چى حکومه‌تى عێراق یارمه‌تى حکومه‌تى هه‌رێمى کوردستانى نه‌دا له ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ى داعش، ڕێگریشى ده‌کرد له‌وه‌ى یارمه‌تییه سه‌ربازییه‌کان بگاته ده‌ست پێشمه‌رگه".

