شیعه‌کان له‌ماڵى عامرى کازمى ده‌خه‌نه ژێر فشاره‌وه

5 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتى
سه‌رکرده‌ى لایه‌نه شیعه‌کانى عێراق له‌ماڵى هادى عامرى له‌گه‌ڵ کازمى کۆده‌بنه‌وه‌و ناڕه‌زایه‌تى خۆیان له‌سه‌ر دوو پرسى سه‌ره‌کى پێراده‌گه‌یه‌نن.
سه‌رچاوه نه‌فه‌رمییه‌کانى عێراق ئاماژه بۆ سازدانى کۆبوونه‌وه‌یه‌کى باڵاى سه‌رکرده شیعه‌کان ده‌که‌ن له ماڵى هادى عامرى سه‌رۆکى فراکسیۆنى ( فه‌تح ) به ئاماده‌بوونى سه‌رۆک وه‌زیران مسته‌فا کازمى شه‌وى ٢٧ى ئاب به‌مه‌به‌ستى راگه‌یاندنى هه‌ڵوێستى خۆیان له‌سه‌ر پرسه هه‌نووکه‌یه‌کانى مه‌یدانى سیاسى عێراق.
به‌پێى زانیارییه‌کان که دراونه‌ته میدیاکانى عێراق سه‌رۆکى زۆربه‌ى فراکسیۆنه شیعه‌کان به‌کازمیان راگه‌یاندووه که کۆتایى بۆ " کۆمیدیاى خۆپیشاندانه‌کانى به‌غداو باشوورى عێراق بهێنیت که ئه‌و رۆڵى له‌به‌رده‌وامیاندا هه‌یه".
ده‌رباره‌ى پرسێکى تر‌ى گرنگیش پرسى مانه‌وه‌ى هێزه‌کانى ئه‌مه‌ریکایه له عێراق، سه‌رکرده شیعه‌کان به کازمیان راگه‌یاندووه که ئه‌وان دژى ئه‌و رێککه‌وتنه‌ن که کازمى له‌گه‌ڵ ئه‌مه‌ریکا کردوویه‌تى له‌سه‌ر مانه‌وه‌ى هێزه‌کانى ئه‌مه‌ریکا وهاوپه‌یمانانى له‌سه‌ر خاکى عێراق.

