بافڵ تاڵه‌بانی: تووشى کۆرۆنا بووم

5 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتى
بافڵ تاڵه‌بانى هاوسه‌رۆکى یه‌کێتیى نیشتمانیى کوردستان رایگه‌یاند که تووشى ڤایرۆسى کۆرۆنا بووه و بارى ته‌ندروستیشى جێگیره.
ده‌قى په‌یامه‌که‌ى بافڵ تاڵه‌بانى:
کۆمه‌ڵانى خه‌ڵکى کوردستان
سه‌ره‌تا ھیواى سه‌لامه‌تى و ته‌ندروستییه‌کى باش بۆ ھه‌موولایه‌کتان ده‌خوازم.
ده‌مه‌وێت پێتان رابگه‌یه‌نم، که به‌نده‌ش توشى ڤایرۆسى کۆرۆنا بووم و له ئێستادا بارى ته‌ندروستیم جێگیره.
وه‌ک ھه‌ر که‌سێکى تر، خۆم که‌ره‌نتینه‌کردووه و رێنماییه ته‌ندروستییه‌کان جێبه‌جێده‌که‌م.
داواکارم له‌ھه‌مووانیش پابه‌ندى رێنماییه‌کان بن و پێکه‌وه رێگربین له‌بڵاوبوونه‌وه‌ى ئه‌م په‌تا جیھانییه و به‌سه‌ر ئه‌م دۆخه‌دا زاڵبین و ده‌ست له‌ناوده‌ستبین بۆ چاره‌سه‌رکردنى کێشه‌کان و ئاوه‌دانکردنه‌وه‌ى زیاترى ھه‌رێمه‌که‌مان و خزمه‌تکردنى زیاترى کوردستانیان.
دووباره سه‌لامه‌تى و ته‌ندروستى باش بۆ ھه‌موولایه‌ک ده‌خوازم و ھیوادارم پارێزراوبن و دووربن له‌ھه‌موو نه‌خۆشى و په‌تایه‌ک.
بافڵ تاڵه‌بانی
هاوسه‌رۆکى یه‌کێتیى نیشتمانیى کوردستان

