سه‌رۆک وه‌زیرانى ژاپۆن ده‌ستیله‌کارکێشایه‌وه
پێش ساڵێک له ته‌واوبوونى ماوه‌ى سه‌رۆکایه‌تییه‌که‌ى ده‌ستیله‌کارکێشایه‌وه

5 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتى
سه‌رۆک وه‌زیرانى ژاپۆن ده‌ستیله‌کارکێشایه‌وه و رایگه‌یاند:" نامه‌وێت به ته‌ندروستیه‌کى خراپه‌وه وڵات به‌ڕێوه ببه‌م".
شینزۆ ئابێ سه‌رۆک وه‌زیرانى ژاپۆن رایگه‌یاند، تووشى نه‌خۆشى هه‌وکردنى کۆڵۆن بووه و به هۆیه‌وه ده‌ست له کارده‌کێشێته‌و، وتیشی:" نامه‌وێت به ته‌ندروستیه‌کى خراپه‌وه وڵات به‌ڕێوه ببه‌م و هیواداره که‌سێک ژاپۆن به‌ڕێوه ببات که ته‌ندروستیه‌کى باشى هه‌بێت".
ئاماژه‌ى به‌وه‌شکرد، سه‌رۆک وه‌زیرانى داهاتووى ژاپۆن درێژه‌پێده‌رى چاکسازیه‌کانى ئه‌و ده‌بێت و ده‌توانێت کارى باش بکات.
شینزۆ ئابێ ساڵى 1954 له‌دایکبووه و سه‌ره‌تاى کارى سیاسى بۆ ساڵى 1993 ده‌گه‌ڕێته‌وه که وه‌ک په‌رله‌مانتار هه‌ڵبژێردرا و ساڵى 2007 پاش ماوه‌یه‌ک که‌م له‌ده‌ستبه‌کاربوونى وه‌ک سه‌رۆک وه‌زیران به‌هۆى نه‌خۆشیه‌وه ده‌ستیله‌کارکێشابوه‌وه و ساڵى 2012 سه‌رله‌نوێ ببووه به سه‌رۆک وه‌زیران و خولى سه‌رۆکایه‌تى کابینه‌که‌ى له ئه‌یلولى ساڵى 2021 کۆتایى پێده‌هات.

