هێزێکى سعودیه گه‌یشته رۆژئاڤاى كوردستان به یاوه‌ری سوپای ئه‌مریکا

5 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتى
هێزێکی وڵاتی سعودیه که له ژماره‌یه‌ک سه‌رباز پێکدێن به یاوه‌ری هێزێکی سوپای ئه‌مریکا گه‌یشتنه رۆژئاڤای کوردستان.
ئه‌مڕۆ هه‌ینى 28ى ئابى 2020 که‌ناڵی روسیا ئه‌لیه‌وم له زاری سه‌رچاوه‌کانیه‌وه بڵاویکرده‌وه که هێزێکی وڵاتی سعودیه به یاوه‌ری هێزێکی سوپای ئه‌مریکا گه‌یشتنه شاری حه‌سه‌که‌ی رۆژئاڤای کوردستان.
که‌ناڵه‌که ئاماژه به‌وه ده‌دات که "ئه‌و هێزه‌ی سعودیه له 20 سه‌رباز پێکدێن و له بنکه‌ی تاجی عێراقه‌وه چوونه‌ته سوریا".
هه‌روه‌ها ئه‌وه‌خراوه‌ته‌روو که ئه‌و هێزه بۆ ئه‌وه نه‌چوونه‌ته بنکه‌ی شه‌دادی شاری حه‌سه‌که تا بمێننه‌وه و جێگیر بن، به‌ڵکو ده‌گه‌ڕێنه‌وه وڵاته‌که‌ی خۆیان.
له شاری حه‌سه‌که‌ی رۆژئاڤای کوردستان ژماره‌یه‌ک بنکه‌ی سه‌ربازی ئه‌مریکا هه‌یه له‌نێویاندا بنکه‌ی شه‌دادی که له سنووری کارگه‌ی غاز له باشووری رۆژئاڤای شه‌دادییه.

