به‌هۆى گڕگرتنى ئۆتۆمبێلێک له‌سه‌ر رێگاى رانیه چوار که‌س گیانیان له‌ده‌ستدا

5 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتى
نیوه‌ڕۆى ئه‌مڕۆ به‌هۆى روداوێکى هاتوچۆوه له‌سه‌ر رێگه‌ى دوکان - رانیه ئۆتۆمبێلێکى جۆرى پرادۆ گڕى گرت و به‌و هۆیه‌وه چوار که‌س گیانیان له‌ده‌ستدا.
نیوه‌ڕۆى ئه‌مڕۆ هه‌ینى 28ى ئابى 2020 له سه‌ر رێگاى دووکان بۆ رانیه روداوێکى هاتووچۆ له نێوان سێ ئۆتۆمبێلدا ڕوویدا و چوار که‌س که سه‌رنشینى یه‌کێک له ئۆتۆمبێله‌کان بوون به‌هۆى گڕگرتنى ئۆتۆمبێله‌که‌وه سووتان و گیانیان له‌ده‌ستدا.
ئۆتۆمبێله‌که‌ى گڕیگرتووه له جۆرى پرادۆ بووه و خۆى کێشاوه به‌ئۆتۆمبێلێکى بارهه‌ڵگرداو له ئه‌نجامدا ئۆتۆمبێله پرادۆکه گڕیگرتوه و سه‌رجه‌م سه‌رنشینه‌کانى گیانیان له‌ده‌ستداوه.
تیمه‌کانى فریاکه‌وتن و پۆلیسى هاتوچۆ گه‌یشتونه‌ته شوێنى روداوه‌که و لێکۆڵینه‌وه‌کانیان ده‌ستپێکردووه.

بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار
