"ئاماده‌ین 50%ى داهاتى گومرگ و 250 هه‌زار به‌رمیل نه‌وت بده‌ینه به‌غدا"

5 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتى
وته‌بێژى حکومه‌تى هه‌رێمى کوردستان ڕایگه‌یاند:"دۆخێکى ئه‌رێنى له‌په‌یوه‌ندییه‌کانى حکومه‌تى نوێی عێراق به‌سه‌رۆکایه‌تى مسته‌فا کازمی‌و حکومه‌تى هه‌رێم هاتۆته پێش".
جوتیار عادل، وته‌بێژى حکومه‌تى هه‌رێمى کوردستان به ڕۆژنامه‌ى "العربى جدید"ى ڕاگه‌یاندووه، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ى دانوستانه‌کان له‌گه‌ڵ حکومه‌ته‌که‌ى مسته‌فا کازمى نه‌گه‌یشتووه‌ته ئه‌نجام، به‌ڵام به‌ره‌وپێچوونى باش له‌دانوستانه‌کانى نێوان هه‌ولێر و به‌غدا هه‌یه.
هه‌روه‌ها وته‌بێژى حکومه‌تى هه‌رێمى کوردستان راشیگه‌یاند: "حکومه‌تى هه‌رێم ئاماده‌یى خۆى نیشانداوه بۆ راده‌ستکردنى نه‌وت به حکومه‌تى عێراق که به‌گوێره‌ى ره‌شنوسى رێککه‌وتنه‌که‌ى نێوان هه‌ردولا رۆژانه 250 هه‌زار به‌رمیل نه‌وت‌و 50% داهاتى خاڵه سنورییه‌کانى هه‌رێم راده‌ستى به‌غدا بکرێت".
هه‌رچه‌نده هیچ واده‌یه‌کى دیاریکراو بۆسه‌ردانى شاندى هه‌رێم بۆ به‌غدا دیارینه‌کراوه، به‌ڵام به‌وته‌ى په‌رله‌مانتارانى پارتى هه‌فته‌ى داهاتوو شاندى حکومه‌تى هه‌رێم بۆ ڕێککه‌وتن سه‌ردانى شارى به‌غدا ده‌کات.

