پۆلیسى هه‌رێم رونکردنه‌وه له‌سه‌ر خانه‌نشینى پۆلیس و کارمه‌ندانى ده‌دات

5 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتى
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تى گشتیى پۆلیسى هه‌رێمى کوردستان ئاماژه به‌وه ده‌دات که ئه‌و فه‌رمانبه‌رانه‌ى ناوخۆ که داواى خانه‌نشینى ده‌که‌ن ده‌بێت ته‌مه‌نیان له 45 که‌متر نه‌بێت و کار به‌نوسراوى به‌رزکردنه‌وه‌یان ناکرێت بۆ خانه‌نشین بوونیان.
به‌پێى نوسراوێکى به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تى گشتیى پۆلیسى هه‌رێمى کوردستان که رۆژى 17ى ئابى 2020 ده‌رچووه، ئاماژه‌ى به‌خانه‌نشینکردنى پۆلیس و کارمه‌ندانى ناوخۆ کردوه‌و ده‌ڵێت: "ئه‌و کارمه‌ندانه‌ى داواى خانه‌نشینى ده‌که‌ن ده‌بێت ته‌مه‌نى 45 ساڵى ته‌واو بکه‌ن، به‌پێچه‌وانه‌وه داواکارییه‌کانیان به‌رز نه‌کرێته‌وه.
هه‌ر به‌پێى نوسراوه‌که به‌پێى مادده‌ى 7ى به‌ندى سێیه‌مى یاساى چاکسازى له مووچه‌و خانه‌نشینی، ته‌مه‌ن و خزمه‌ت دیارى کراوه بۆ خانه‌نشینی.
پۆلیس و کارمه‌ندانى ناوخۆ به‌پێى یاسا به موچه‌یه‌کى که‌م خانه‌نشین ده‌کرێن و له‌ئێستادا وه‌زاره‌تى ناوخۆ خه‌ریکى پڕۆژه‌یه‌که ئاماده‌ى بکات و ره‌وانه‌ى په‌رله‌مان بکرێت تا ده‌ستکارى موچه‌ى خانه‌نشینى هێزه‌کانى ناوخۆ بکرێت، ئه‌وه‌ش دواى جێبه‌جێکردنى یاساى چاکسازى.

