عه‌لى حه‌مه‌ساڵح ده‌ستى له‌کارکێشایه‌وه
هه‌فته‌ی داهاتوو سه‌رۆکێک بۆ فراکسیۆنى گۆڕان به‌هه‌ڵبژاردن یه‌کلاده‌کرێته‌وه

5 ساڵ لەمەوپێش
ئارا ئیبراهیم
په‌رله‌مانتارێکى گۆڕان ده‌ڵێت:"عه‌لى حه‌مه ساڵح ده‌ستى له پۆستى ئه‌ندامێتى جڤاتى نیشتمانى و سه‌رۆکى فراکسیۆنه‌که کێشاوه‌ته‌وه‌و هه‌فته‌ی داهاتوو سه‌رۆکێک بۆ فراکسیۆنى گۆڕان به‌هه‌ڵبژاردن یه‌کلاده‌کرێته‌وه".
عه‌لى حه‌مه ساڵح سه‌رۆکى فراکسیۆنى گۆڕان دوێنێ پێنجشه‌ممه دوانیوه‌ڕۆکه‌ى نامه‌ى ده‌ستله‌کارکێشانه‌وه‌ى له سه‌رۆکى فراکسیۆنى گۆڕان و ئه‌ندامێتى جڤاتى نیشتمانى گۆڕان ته‌سلیمى خانه‌ى راپه‌راندن کردووه و ره‌زامه‌نیشى له‌سه‌ر دراوه.
ئه‌ندامێکى فراکسیۆنى گۆڕان که نه‌ویست ناوى بهێندرێت له‌لێدوانێکدا به‌هاوڵاتى وت" عه‌لى حه‌مه ساڵح سه‌رۆکى فراکسیۆنى گۆڕان مافى ئه‌وه‌ى هه‌بوو تا 6ى 11ى ئه‌مساڵ سه‌رۆکى فراکسیۆنى گۆڕان بێت، به‌ڵام خۆى ده‌ڵێت هیلاک و ماندووم و که‌سێکى تر با ئه‌و ئه‌رکه بگرێته ئه‌ستۆ".
ئه‌و په‌رله‌مانتاره‌ى گۆڕان جه‌ختى له‌وه‌شکرده‌وه به‌شێک له فراکسیۆنى گۆڕان نیگه‌رانن له ئه‌داى حکومرانى به‌م دۆخه‌ى ئێستاوه که موچه له‌کاتى خۆیدا دابه‌ش ناکرێت و گه‌نده‌ڵى هه‌یه، وتیشى:" ره‌نگه کاک عه‌لى یه‌کێک بێت له‌وانه‌ى تێبینى و سه‌رنجى خۆى به هه‌ڵسوراوانى گۆڕان گه‌یاندووه‌و په‌یامه‌کانیشى له‌سه‌ر ئه‌و مه‌له‌فانه روونن".
هاوکات، ئه‌ندامێکى دیکه‌ى فراکسیۆنى گۆڕان ئه‌وه‌ى ئاشکرا کرد که هه‌فته‌ى ئاینده له‌رێگه‌ى ژوورى هه‌ڵبژاردنى بزوتنه‌وه‌ى گۆڕانه‌وه هه‌ڵبژاردن بۆ سه‌رۆکى فراکسیۆنى گۆڕان ده‌کرێت و که‌سێکى دیکه دیارى ده‌کرێت و به‌هه‌ڵبژاردن یه‌کلاده‌کرێته‌وه" له‌نێو ئه‌ندامانى فراکسیۆندا هه‌موویان مافى ئه‌وه‌یان هه‌یه خۆیان بۆ ئه‌و پۆسته کاندید بکه‌ن".
به‌پێى به‌دواداچونه‌کانى هاوڵاتى، هه‌ریه‌ک له په‌رله‌مانتارانى گۆڕان( به‌ڵێن ئیسماعیل، دابان محه‌مه‌د، شاخه‌وان ره‌ئوف به‌گ، ئاشنا عه‌بدوڵا) خۆیان کاندید ده‌که‌ن بۆ ئه‌و پۆسته، به‌ڵام دوو کاندید زیاتر رکابه‌رى ده‌که‌ن له‌نێویاندا (شاخه‌وان ره‌ئوف به‌گ، دابان محه‌مه‌د).

