په‌رله‌مانتارانى که‌رکوکى یه‌کێتى بانگه‌شه‌یه‌کى ئه‌رشه‌د ساڵحى ره‌تده‌که‌نه‌وه

5 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتى
په‌رله‌مانتارانى که‌رکوکى فراکسیۆنى یه‌کێتى له په‌رله‌مانى عێراق ئه‌و بانگه‌شه‌یه‌ى ئه‌رشه‌د ساڵحی، سه‌رۆکى به‌ره‌ى تورکمانى ره‌تده‌که‌نه‌وه که وتبوی، هاوڵاتییه‌کى شارى که‌رکوک پاش ده‌ستگیرکردنى له‌لایه‌ن هێزه‌کانى دژه تیرۆره‌وه ئازار‌و ئه‌شکه‌نجه دراوه‌و به‌هۆیه‌وه گیانى له‌ده‌ستداوه.
په‌رله‌مانتارانى که‌رکوکى فراکسیۆنى یه‌کێتى له رونکردنه‌وه‌یه‌کدا وتویانه، بڵاوکراوه‌یه‌کى په‌رله‌مانتار ئه‌رشه‌د ساڵحى به‌ته‌واوى ره‌تده‌که‌نه‌وه که له لاپه‌ڕه‌ى فه‌رمى خۆیه‌وه له تۆڕى کۆمه‌ڵایه‌تى فه‌یسبوک و گروپه‌کانى واتسئه‌پ بڵاویکردۆته‌وه گوایه هاوڵاتییه‌ک پاش ده‌ستگیرکردنى له‌لایه‌ن هێزه‌کانى دژه‌تیرۆره‌وه ئازار‌و ئه‌شکه‌نجه دراوه‌و به‌هۆیه‌وه گیانى له‌ده‌ستداوه.
ئه‌وه‌شیان خستۆته‌ڕو"پاش به‌دواداچونمان و ده‌ستکه‌وتنى به‌ڵگه‌ى ته‌واو ده‌رکه‌وت که خولێخۆشبو (ئوسامه حه‌سه‌ن محه‌مه‌د) له‌خێزانێکى کوردى-تورکمانى له‌به‌روارى 21ى ئاب داخڵى نه‌خۆشخانه‌ى ئه‌نته‌رناشناڵى شارى هه‌ولێر کراوه‌و پرۆتۆکۆڵى چاره‌سه‌رى کۆرۆناى پێدراوه‌و پاشان به‌کاریگه‌رى هه‌مان ڤایرۆس کۆچى دوایى کردوه."
ده‌قى رونکردنه‌وه‌که...
ڕونکردنه‌وه‌یه‌ک بۆ ڕاى گشتى...
دواى ئه‌وه‌ى په‌رله‌مانتار ئه‌رشه‌د ساڵحى له لاپه‌ڕى فه‌رمى خۆیه‌وه له تۆڕى کۆمه‌ڵایه‌تى فه‌یسبوک و گروپه‌کانى واتسئه‌پ بڵاویکرده‌وه که گوایه ھاوڵاتییه‌ک پاش ده‌ستگیرکردنى له‌لایه‌ن ھێزه‌کانى دژه‌تیرۆره‌وه ئازار و ئه‌شکه‌نجه دراوه و به‌ھۆیه‌وه گیانى له‌ده‌ستداوه.
وێڕاى ڕه‌تکردنه‌وه‌ى ته‌واوى بڵاوکراوه‌که‌ى ئه‌و په‌رله‌مانتاره، بۆ ڕاى گشتى ڕایده‌گه‌یه‌نین که پاش به‌دواداچونمان و ده‌ستکه‌وتنى به‌ڵگه‌ى ته‌واو ده‌رکه‌وت که خولێخۆشبو (ئوسامه حه‌سه‌ن محه‌مه‌د) له‌خێزانێکى کوردى-تورکمانى له‌به‌روارى ٢١ى ئاب داخڵى نه‌خۆشخانه‌ى ئه‌نته‌رناشناڵى شارى ھه‌ولێر کراوه‌و پرۆتۆکۆڵى چاره‌سه‌رى کۆرۆناى پێدراوه‌و پاشان به‌کاریگه‌رى ھه‌مان ڤایرۆس کۆچى دوایى کردوه.
ئه‌م لێدوان و بڵاوکراوانه له‌کاتێکدایه که شاره‌که‌مان به دۆخێکى ھه‌ستیاردا تێپه‌ڕده‌بێت و له‌ھه‌موکات زیاتر پێویستمان به لێکنزیکبونه‌وه‌و گه‌یاندنى په‌یامى ئاشته‌وایى و پێکه‌وه‌ژیانه به‌ڵام به‌داخه‌وه ئه‌م جۆره ھه‌واڵه بێ بنه‌مایانه خزمه‌ت به که‌رکوک و دانیشتوانه‌که‌ى ناکات جگه له دروستکردنى ڕق و توڕه‌یى و ده‌مارگیرى نه‌ته‌وه‌یى . بۆیه وه‌ک ھه‌میشه جه‌خت له برایه‌تى و پێکه‌وه‌ژیانى ئاشتیانه‌ى نێوان پێکھاته‌کانى که‌رکوک ده‌که‌ینه‌وه و دژى ھه‌ر ھه‌وڵێک ده‌وه‌ستینه‌وه که بیه‌وێ تۆوى دوبه‌ره‌کى له‌که‌رکوک بچێنێت.
له‌کۆتایدا پرسه و سه‌ره‌خۆشى خۆمان ئاراسته‌ى خانه‌واده و که‌سوکارى خولێخۆشبو (ئوسامه حه‌سه‌ن محه‌مه‌د) ده‌که‌ین و داواکارین په‌روه‌ردگار به به‌ھه‌شتى به‌رینى شادبکات، ئێمه وه‌کو نوێنه‌رانى کورد له‌که‌رکوک لێکۆڵینه‌وه له‌و که‌یسه ده‌که‌ین و جه‌خت له‌وه ده‌که‌ینه‌وه که ھه‌مو خاوه‌ن حه‌قێک به‌حه‌قى خۆى بگات.
ھاوپێچ له‌گه‌ڵ ئه‌م ڕونکردنه‌وه‌یه‌دا به‌ڵگه‌ى پڕۆتۆکۆڵى چاره‌سه‌رى ٩ ڕۆژى کۆرۆناى ناوبراو بڵاوده‌که‌ینه‌وه.
نوێنه‌رانى که‌رکوک له‌فراکسیۆنى (ى.ن.ک)

