وته‌بێژى گۆڕان: بزوتنه‌وه‌ى گۆڕان هیچ کۆمپانیایه‌کى بازرگانى نیه
"هه‌ر که‌س و لایه‌نێک به‌ڵگه‌ى لایه به‌ناوى گۆڕانه‌وه کۆمپانیاى بازرگانى هه‌یه بیده‌نه راى گشتى"

5 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتى
وته‌بێژى بزوتنه‌وه‌ى گۆڕان رایگه‌یاند:" بزوتنه‌وه‌ى گۆڕان هیچ کۆمپانیایه‌کى بازرگانى نییه‌و ئه‌وانه‌ى وا ده‌ڵێن رۆژانه سه‌رقاڵى به‌ده‌ستهێنانى نایاساییانه‌ى داهاتن له ده‌روازه‌کان و بۆ په‌رده‌په‌شکردنى ئه‌و کاره‌یان ده‌یانه‌وێ بزوتنه‌وه‌ى گۆڕان وه‌ک خۆیان وێنا بکه‌ن".
ئه‌مڕۆ 29ى ئابى 2020 له رونکردنه‌وه‌یه‌کدا بۆ راى گشتی، عه‌دنان عوسمان، وته‌بێژى بزوتنه‌وه‌ى گۆڕان رایگه‌یاندوه: گۆڕان هیچ کۆمپانیایه‌کى بازرگانى نیه و دروشمى سه‌ره‌کى بزوتنه‌وه‌که دوورخستنه‌وه‌ى ده‌ستى حزبه له بازرگانى و قۆرخکارى وکۆنترۆڵ کردنى بازاڕ له‌لایه‌ن که‌رتى حزبى و که‌سایه‌تیه به‌رپرسه‌کانى حزبه‌وه.
هه‌روه‌ها داوا له هه‌مو که‌س و لایه‌نێکیش ده‌کات گه‌ر هه‌ر جۆره زانیارى و دۆکۆمێنتێکى لایه له‌سه‌ر بونى کارى بازرگانى به‌ناوى گۆڕانه‌وه، پێشکه‌شى راى گشتى و لایه‌نى په‌یوه‌ندیدارى بکه‌ن.
ده‌قى رونکردنه‌وه‌که:
رونکردنه‌وه‌یه‌ک بۆ راى گشتی
هاونیشتمانیانى به‌ڕێز،
هه‌لسوڕاو و ده‌نگده‌ر و پشتیوانانى بزوتنه‌وه‌ى گۆڕان
ماوه‌یه‌که لێره‌و له‌وێ، هه‌ندێک لایه‌ن و که‌س و ماڵپه‌ڕ، له‌چوارچێوه‌ى شه‌ڕى ده‌رونى دژ به بزوتنه‌وه‌ى گۆڕان و گۆڕانخوازان، پڕوپاگه‌نده‌و درۆى ژه‌هراوى بڵاوده‌که‌نه‌وه، که گوایه بزوتنه‌وه‌ى گۆڕان کۆمپانیاى بازرگانى هه‌یه‌و له ده‌روازه‌کان کار ئه‌کات. ئه‌و لایه‌نانه، که‌خۆیان رۆژانه سه‌رقاڵى به‌ده‌ستهێنانى نایاساییانه‌ى داهاتن له ده‌روازه‌کان، بۆ په‌رده‌پۆشکردنى ئه‌و کاره دزێوه‌و دزیکردن له داهاتى گشتى و قوتى هاونیشتمانیان، له‌رێگه‌ى ئۆرگانه‌کانیان وه‌یا ئه‌و که‌سانه‌ى خزاونه‌ته نێو بازنه‌ى به‌رژه‌وه‌ندیه‌کانیان، ده‌یانه‌وێت بزوتنه‌وه‌ى گۆڕان وه‌ک خۆیان وێنا بکه‌ن. دیاره ئه‌مه نه‌یه‌که‌م جار و نه دواجار ئه‌بێت بۆ خۆڵکردنه چاوى هاونیشتمانیان و گۆڕانخوازان ئه‌م جۆره پڕوپاگه‌ندانانه ئه‌کرێن. بزوتنه‌وه‌ى گۆڕان به پێویستى ئه‌زانێت ئه‌م راستیانه بۆ هاونیشتمانیان و گۆڕانخوازان بخاته روو:
یه‌که‌م: بزوتنه‌وه‌ى گۆڕان هیچ کۆمپانیایه‌کى بازرگانى نیه.
دوه‌م: بزوتنه‌وه‌ى گۆڕان هیچ کارێکى بازرگانى له‌ده‌روازه‌کان و ده‌ره‌وه‌ى ده‌روازه‌کان ناکات.
سێیه‌م: بزوتنه‌وه‌ى گۆڕان به‌ئه‌رکى حکومه‌ت و لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌کانى ده‌زانێت، هه‌موو ئیجرائاتێکى یاسایى و ئسوڵى پێویست بگرێته به‌ر بۆ کۆتایى هێنان به‌و کاره نایاسایى و دزى کردنه له مه‌رزه‌کان و قۆرخکارى بازاێ و بره‌ودان به کۆمپانیاى حزبی.
چواره‌م: دروشمى سه‌ره‌کى بزوتنه‌وه‌ى گۆڕان هه‌ر له‌سه‌ره‌تاى دامه‌زراندنیه‌وه تا ئێستا‌و له ئاینده‌شدا، دوور خستنه‌وه‌ى ده‌ستى حزبه له بازرگانى و قۆرخکارى وکۆنترۆڵ کردنى بازاێ له‌لایه‌ن که‌رتى حزبى و که‌سایه‌تیه به‌رپرسه‌کانى حزبه‌وه. بۆ ئه‌و ئامانجه خه‌باتمان کردوه‌و به‌رده‌وام ئه‌بین.
دواجار داوا له هه‌مو که‌س و لایه‌نێک ئه‌که‌ین، گه‌ر هه‌ر جۆره زانیارى و دۆکۆمێنتێکى لایه له‌سه‌ر بونى کارى بازرگانى به‌ناوى گۆڕانه‌وه، پێشکه‌شى راى گشتى و لایه‌نى په‌یوه‌ندیدارى بکه‌ن. به‌پێچه‌وانه‌وه، قسه فڕێدان به‌مه‌به‌ستى ناوزڕاندن و تۆمه‌تهه‌ڵبه‌ستن، بۆ په‌رده‌پۆشکردنى راستیه‌کان و ون بونى که‌یسه‌که و ته‌ێ و وشک پێکه‌وه سوتاندن، ناچارمان ئه‌کات په‌نا بۆ رێکارى یاسایى ببه‌ین.
وته‌بێژى بزوتنه‌وه‌ى گۆڕان
٢٩/٨/٢٠٢٠

