وته‌بێژى وه‌زاره‌تى کاره‌با: 500 مێگاوات کاره‌با زیادى کردووه
"چاکسازى باش له که‌رتى کاره‌بادا ئه‌نجامدراوه‌و رۆژانه 21 کاتژمێرده‌ده‌ینه هاونیشتمانیان"

5 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتى
وته‌بێژى وه‌زاره‌تى کاره‌باى هه‌رێم ئاشکراى ده‌کات ته‌نها له گۆڕینى به‌کارهێنانى گازوایل بۆ غاز 500 مێگاوات کاره‌بایان زیاد کردووه‌و ده‌شڵێت:" چاکسازى باش له که‌رتى کاره‌بادا ئه‌نجامدراوه‌و رۆژانه 21 کاتژمێرده‌ده‌ینه هاونیشتمانیان".
ئه‌مڕۆ شه‌ممه 29ى ئابى 2020 ئومێد ئه‌حمه‌د، وته‌بێژى وه‌زاره‌تى کاره‌باى هه‌رێمى کوردستان ڕایگه‌یاند:" وه‌زاره‌تى کاره‌با چاکسازییه‌کى باشیان له که‌رتى کاره‌بادا کردووه و ته‌نها له گۆڕینى به‌کارهێنانى گازوایل بۆ غاز 500 مێگاوات کاره‌بامان زیاد کردووه".
وته‌بێژى وه‌زاره‌تى راشیگه‌یاند: " له وێستگه‌ى هه‌ڵمیى خه‌باتیش 350 مێگاواتیان زیاد بووه‌و به‌وه‌ش 850 مێگاوات کاره‌بامان زیاد کردووه".
ئومێد ئه‌حمه‌د، ئه‌وه‌شى روونکرده‌وه که زیادى کردنى ئه‌م بڕه کاره‌با به‌رهه‌مهێنراوه، واى کردووه بڕى به‌رهه‌مهێنانى کاره‌با له خواستى هاووڵاتییان نزیک ببنه‌وه‌و ئێستا ڕۆژانه 21 کاتژمێر کاره‌باى نیشیمانى ده‌ده‌نه هاونیشتمانیان.

