له‌سه‌ر سووتانى باخه‌کانى خه‌مزه مه‌لا به‌ختیار داواى لێبووردن ده‌کات

5 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتى
دواى ئه‌وه‌ى میدیاکان باسى سووتانى باخه‌کانى خه‌مزه‌یان کرد به‌هۆى ته‌قه‌ى کوڕى مه‌لا به‌ختیاره‌وه‌و به‌و هۆیه‌وه مه‌لابه‌ختیار داواى لێبوردنى له خه‌ڵکى گونده کرد.
ئه‌مڕۆ شه‌ممه 29ى ئابى 2020 مه‌لا به‌ختیار ئه‌ندامى ئه‌نجومه‌نى پاراستنى به‌رژه‌وه‌ندییه‌کانى یه‌کێتى نیشتمانى کوردستان له‌باره‌ى سووتانى باخه‌کانى خه‌مزه هه‌ڵوێستى خۆى ڕاگه‌یاند، له ڕوونکردنه‌وه‌یه‌کدا ئاماژه به‌وه ده‌کات" ھه‌فته‌ى ڕابوردوو، ھه‌روه‌کو په‌یتا په‌یتا، له پاوان و شاخه‌کانى کوردستان، به ھه‌ر ھۆیه‌که‌وه بووبێ، ئاگر ده‌که‌وێته‌وه، ئاگر له پاوان و ھه‌ندێک ڕه‌ز و باخى خه‌ڵکى دڵسۆزى خه‌مزه که‌وتووه‌ته‌وه، خزمانى خه‌مزه، جه‌خت ده‌که‌نه‌وه که مه‌فره‌زه‌یه‌کى ئێمه چه‌کى تاقى کردووه‌ته‌وه و ھۆکارى ڕووداوه‌که‌یه. ناوى کوڕى منیش خراوه‌ته ناوانه‌وه".
هه‌روه‌ها مه‌لا به‌ختیار ئاماژه به‌وه ده‌دات و ده‌ڵێت: "کوڕه‌که‌ى من و مه‌فرزه‌که‌ى منیش ھۆکار نه‌بووبن له ڕووداوه‌که، منیش ھه‌ر به خه‌تاى ئه‌وانى ده‌زانم، خه‌ڵکى خه‌مزه مافى خۆیانه به‌رگریى له موڵک و حاڵى خۆیان بکه‌ن، به‌نده له‌و که‌سانه‌م باش باش ده‌زانم که خه‌ڵکى خه‌مزه و ده‌وروبه‌رى چه‌ند جوامێر و دڵسۆزى شۆڕش بوون و ھه‌ن".
ڕاشیگه‌یاندووه" داواى لێبووردنیان لێ ده‌که‌م،ڕاگه‌یاندنى نه‌یار و کینه‌له‌دڵه‌کانیش با تێبگه‌ن، ئه‌م کێشه‌یه به نه‌خشه و پیلان نه‌بووه، قه‌تیش له مناڵ و مه‌فره‌زه‌ى من نه‌وه‌شاوه‌ته‌وه، بۆ ڕاو، یان ڕاو و ڕووت، کارى ناپه‌سه‌ندیان کردبێ. ئه‌مه ھه‌ڵه‌یه‌که و چاره‌سه‌رکردنی، ھه‌رچییه‌کى پێویست بێ ئاماده‌م".
ده‌قى په‌یامه‌که‌ى مه‌لا به‌ختیار:
داواى لێبووردن له خزمانى خه‌مزه
مه‌لا به‌ختیار
ھه‌فته‌ى ڕابوردوو، ھه‌روه‌کو په‌یتا په‌یتا، له پاوان و شاخه‌کانى کوردستان، به ھه‌ر ھۆیه‌که‌وه بووبێ، ئاگر ده‌که‌وێته‌وه، ئاگر له پاوان و ھه‌ندێک ڕه‌ز و باخى خه‌ڵکى دڵسۆزى خه‌مزه که‌وتووه‌ته‌وه، خزمانى خه‌مزه، جه‌خت ده‌که‌نه‌وه که مه‌فره‌زه‌یه‌کى ئێمه چه‌کى تاقى کردووه‌ته‌وه و ھۆکارى ڕووداوه‌که‌یه. ناوى کوڕى منیش خراوه‌ته ناوانه‌وه.
من.. ده‌ڵێم: کوڕه‌که‌ى من و مه‌فرزه‌که‌ى منیش ھۆکار نه‌بووبن له ڕووداوه‌که، منیش ھه‌ر به خه‌تاى ئه‌وانى ده‌زانم، خه‌ڵکى خه‌مزه مافى خۆیانه به‌رگریى له موڵک و حاڵى خۆیان بکه‌ن. به‌نده له‌و که‌سانه‌م باش باش ده‌زانم که خه‌ڵکى خه‌مزه و ده‌وروبه‌رى چه‌ند جوامێر و دڵسۆزى شۆڕش بوون و ھه‌ن.
داواى لێبووردنیان لێ ده‌که‌م.. ڕاگه‌یاندنى نه‌یار و کینه‌له‌دڵه‌کانیش با تێبگه‌ن، ئه‌م کێشه‌یه به نه‌خشه و پیلان نه‌بووه.. قه‌تیش له مناڵ و مه‌فره‌زه‌ى من نه‌وه‌شاوه‌ته‌وه، بۆ ڕاو، یان ڕاو و ڕووت، کارى ناپه‌سه‌ندیان کردبێ. ئه‌مه ھه‌ڵه‌یه‌که و چاره‌سه‌رکردنی، ھه‌رچییه‌کى پێویست بێ ئاماده‌م.. به‌ڵام ئه‌و کینه‌له‌دڵانه‌ى کێشه‌که‌یان گه‌وره کرد.. با سه‌یرى خۆیان بکه‌ن.. له گه‌نده‌ڵی.. له زه‌وى داگیرکردن.. له زوڵم و سته‌مکردن له خه‌ڵک، له بێسه‌روشوێنکردنى که‌سانى بێ گوناح.. له‌وپه‌ڕى ڕه‌فتارى ناشرینی.. چى ده‌که‌ن و چی‌یان به خه‌ڵک کردووه.. ئینجا قسه له‌سه‌ر کێشه‌ى وا بکه‌ن.. کوردستان تاڵان کراوه. کوردستان کراوه‌ته گه‌نده‌ڵستان.. به‌ھه‌زار پۆلیسى دارستانه‌کان، ناتوانن ڕێگه له به‌رپرسه ڕاوچییه‌کان بگرن.. ڕه‌وه ئاسک و ڕه‌وه حه‌یوانه کێوى و ڕه‌وه که‌روێشک و پۆله که‌و.. قه‌ڵاچۆ نه‌که‌ن.. سه‌دان ھه‌زار دۆنمى دارستان و له‌وه‌ڕستان و کێوه‌کانیش به‌تاڵان براون.. به‌داخه‌وه.. نه‌یار و کینه‌له‌دڵه‌کان له دارستاندا.. دره‌ختێک ده‌بینن سوتاوه، به‌ڵام تاڵانکردنى دارستانى کوردستان نابینن.
ئه‌وه‌ى بۆ من مایه‌ى نیگه‌رانییه.. ته‌نھا ئه‌وه‌یه.. خه‌ڵکى خه‌مزه.. دڵگران بوون.. چونکه خه‌ڵکه‌که‌ى جارانى خه‌مزه باش ده‌زانن، ئه‌وپه‌ڕى ھه‌وڵم داوه له ژیانى پێشمه‌رگایه‌تى و مه‌ده‌نیدا.. مه‌فره‌زه‌که‌مان و مناڵه‌کانم.. له خزمه‌تى خه‌ڵکدا بن.. له‌گه‌ڵ ڕێزم.
دیسان داواى لێبووردن له خه‌ڵکى خه‌مزه‌ى به‌شه‌ره‌ف ده‌که‌م، پشتیوانیشیان لێ ده‌که‌م ھه‌ر داخوازییه‌کیان له حکومه‌ت ھه‌بێ.. یان له خۆم..

