پاڵاوگه‌ى بێجى به‌رهه‌مهێنانى نه‌وت بۆ 280 هه‌زار به‌رمیلى رۆژانه به‌رزده‌کاته‌وه

5 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتى
وه‌زیرى نه‌وتى عێراق ئه‌مڕۆ شه‌ممه 29ى ئاب رایگه‌یاند، پاڵاوتگه‌ى بێجى به‌ته‌واوى نۆژه‌ن ده‌کرێته‌وه و ئاستى به‌رهه‌مهێنانیش له‌و پاڵاوتگه‌یه ده‌گه‌یه‌ندرێته 280 هه‌زار به‌رمیل له رۆژێکدا.
ئیحسان عه‌بدولجه‌بار له به‌یاننامه‌یه‌کدا بڵاویکردوه‌ته‌وه، وه‌زاره‌تى نه‌وت سه‌رکه‌وتو بو له ئاوه‌دانکردنه‌وه و چاککردنه‌وه‌ى به‌شێک له یه‌که‌کانى به‌رهه‌مهێنانى پاڵاوتگه‌ى بێجی، ئه‌ویش به پشت به‌ستن به هه‌وڵ و سه‌رچاوه‌ى ناوخۆیی، ده‌ڵێت:" ئه‌و به‌رهه‌مه‌ى ئێستاش ده‌ستى له‌و پاڵاوتگه‌یه‌وه ده‌ستده‌که‌وێت 75 هه‌زار به‌رمیله له رۆژێکدا و له‌چه‌ند مانگى داهاتوشدا بۆ 140 هه‌زار به‌رمیل به‌رزده‌کرێته‌وه.
هه‌روه‌ها وه‌زیرى نه‌وتى عێراق ده‌شڵێت:" ده‌ست به نۆژه‌نکردنه‌وه‌ى پاڵاوتگه‌ى باکور ده‌که‌ن و سه‌رجه‌م پاڵاوتگه‌کانیش یه‌کده‌خه‌ن، یه‌کێک له‌و پاڵاوتگه گرنگانه‌ش پاڵاوتگه‌ى سموده که تواناى به‌رهه‌مهێنانى 140 هه‌زار به‌رمیلى هه‌یه که ده‌توانێت به‌ئۆکتانى 92 به‌نزین به‌رهه‌مبهێنێت".
هاوکات، وه‌زیرى نه‌وتى عێراق باسى له‌وه‌شکردوه، به جێبه‌جێکردن و ته‌واوکردنى سه‌رجه‌م قۆناغه‌کانى ئاوه‌دانکردنه‌وه و نۆژه‌نکردنه‌وه‌ى پاڵاوتگه و یه‌که‌کانى به‌رهه‌مهێنان له بێجى به‌تایبه‌ت سه‌ڵاحه‌دینى یه‌ک و سه‌ڵاحه‌دینى دوو له‌گه‌ڵ باڵاوتگه‌ى باکور، ئاستى به‌رهه‌مهێنان بۆ 280 هه‌زار به‌رمیل له رۆژێکدا به‌رزده‌بێته‌وه.

