نێچیرڤان بارزانی: عاشوورا هه‌لێکه بۆ دۆزینه‌وه‌ى چاره‌ى ده‌ستورى بۆ کێشه‌کان

5 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتى
سه‌رۆکى هه‌رێمى کوردستان رایگه‌یاند، یادکردنه‌وه‌ى رووداوى دڵته‌زێنى عاشوورا هه‌لێکه بۆ دۆزینه‌وه‌ى چاره‌ى ده‌ستوورى بۆ کێشه‌کان.
نێچیرڤان بارزانی، ئه‌مڕۆ شه‌ممه 29ئابى 2020، له هه‌ژمارى خۆى له توویته‌ر رایگه‌یاند: "یادکردنه‌وه‌ى رووداوى دڵته‌زێنى عاشوورا و بیرکردنه‌وه له واتا مرۆییه قووڵه‌کانى له قوربانیدان و دڵسۆزى و به‌هاى به‌رز، هه‌لێکه بۆ وانه‌فێربوون له‌پێناو یه‌کخستنى ریزه‌کان و به‌لاوه‌نانى ناکۆکییه‌کان بۆ رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ى قه‌یرانه‌کان و ئاسته‌نگه‌کان و دۆزینه‌وه‌ى چاره‌ى ده‌ستوورى بۆ کێشه‌کان، تاوه‌کو سه‌قامگیرى و گه‌شه‌کردن و ژیانى ئاسووده له عێراق به‌دیدێن".
عاشوورا له رۆژى ده‌یه‌مى مانگى موحه‌ڕه‌مى رۆژژمێرى کۆچیه‌وه هاتووه به‌هۆى شه‌هیدبوونى حوسێنى کوڕى ئیمامى عه‌لی، کچه‌زاى محه‌ممه‌دى پێغه‌مبه‌رى ئیسلام (د. خ) له ساڵى 61ـى کۆچى له شارى که‌ربه‌لا له عێراق، باوه‌ڕدارانى شیعه هه‌موو ساڵێک له عاشوورا یادى شه‌هیدبوونى حوسێنى کوڕى عه‌لى ده‌که‌نه‌وه، که یه‌کێکه له دیارترین ئیمامه‌کانى شیعه‌ى دوازده ئیمامی.

