ماکرۆن: هێڵى سورمان بۆ تورکیا داناوه

5 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتى
سه‌رۆکى فه‌ره‌نسا رایگه‌یاند:" تورکیا رێز له کردار ده‌گرێت نه‌ک قسه"، ده‌شڵێت:" له ده‌ریاى ناوه‌ڕاست هێلى سوورمان بۆ تورکیا داناوه".
ئیمانوێل ماکرۆن سه‌رۆکى فه‌ره‌نسا رایگه‌یاند:"ئه‌مساڵ هه‌ڵوێستى توندمان به‌رامبه‌ر کرداره‌کانى تورکیا له ده‌ریاى ناوه‌ڕاست ده‌بێت و هێڵى سوورى بۆ داده‌نێن، چونکه تورکیا رێز له کردار ده‌گرێت نه‌ک قسه".
هه‌روه‌ها راشیگه‌یاند:" کاتێک که بابه‌ته په‌یوه‌ست ده‌کرێت به سه‌روه‌رى رۆژهه‌ڵاتى ده‌ریاى ناوه‌ڕاست، پێویسته ئه‌م وته‌یه له‌گه‌ڵ کردار یه‌ک بێت، به‌ڵام تورکیا رێز له قسه ناگرێت".
یه‌کێتى ئه‌وروپا ژماره‌یه‌ک سزا له دژى تورکیا ئاماده ده‌کات و چاوه‌ڕێ ده‌کرێت له لووتکه‌ى داهاتوودا بڕیاری له‌سه‌ر بده‌ن ئه‌وه‌ش لێدانێکى دیکه‌ى ئابوورى به‌سه‌ر ئه‌نقه‌ره‌دا ده‌هێنێت.
ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان له‌ماوه‌ى دوو رۆژى رابردوو رایگه‌یاند که وڵاته‌که‌ى سووره له‌سه‌ر گه‌ڕان به دوای وزه‌دا له ده‌ریای ناوه‌ڕاستدا و هیچ هێزێک ناتوانێت رایبگرێت.

