وه‌فدێکى رۆژئاڤاى کوردستان له روسیایه

5 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتى
وه‌فدێکى ڕۆژئاڤاى کوردستان به‌شێوه‌یه‌کى فه‌رمى بانگهێشتى رووسیا کراون و له‌گه‌ڵ وه‌زیرى ده‌ره‌وه‌ى مۆسکۆ کۆده‌بنه‌وه له‌سه‌ر پرسى سوریا.
به‌پێى هه‌واڵێکى ئاژانسى هاوار نیوز، وه‌فدێکى ئه‌نجوومه‌نى سوریاى دیموکرات (مه‌سه‌ده) به سه‌رۆکایه‌تى ئیلهام ئه‌حمه‌د ماوه‌ى دوو ڕۆژه له وڵاتى روسیان.
وه‌فده‌که به‌شێوه‌یه‌کى فه‌رمى بانگهێشتى ئه‌و وڵاته کراون و کۆبوونه‌وه له‌گه‌ڵ سێرگى لاڤرۆڤ وه‌زیرى ده‌ره‌وه‌ى مۆسکۆ ئه‌نجام ده‌ده‌ن.
ئه‌ندامانى ئه‌نجوومه‌نى سووریاى دیموکرات پێکهاتوون له هه‌ریه‌ک له سیهانووک دیبۆ، سه‌نحاریب به‌رسووم، حیکمه‌ت حه‌بیب، تیایدا به‌شداریان کردووه، گفتوگۆ له‌باره‌ى رێککه‌وتنى نه‌وتى ئیداره‌ى خۆسه‌رى و واشنتن ده‌که‌ن.

بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار
