به‌رهه‌م ساڵح: عێراقییه‌کان ده‌یانه‌وێت کۆتایى به گه‌نده‌ڵى بهێنن
.jpg)
5 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتى
سه‌رۆک کۆمارى عێراق له وتارێکدا له یاده‌وه‌رى کاره‌ساتى عاشورادا رایگه‌یاند:" عێراقییه‌کان ده‌یانه‌وێت کۆتایى به گه‌نده‌ڵى بێنن و ژیانێکى شکۆدارانه بۆ خۆیان ده‌سته‌به‌ر بکه‌ن، ئه‌وان چاویان له‌وه‌یه ده‌وڵه‌تێکى توانادارى خاوه‌ن سه‌روه‌رى ته‌واو بۆ مه‌رجه‌ع بێت و پایه‌کانیشى بچه‌سپێنن".
به‌رهه‌م ساڵح، سه‌رۆک کۆمارى عێراق له وتارێکدا له یاده‌وه‌رى کاره‌ساتى عاشورادا رایگه‌یاند، له‌مڕۆدا عێراق به قۆناغێکى هه‌ستیار و مه‌ترسیداردا تێده‌په‌ڕێت، سه‌ربارى ئه‌وه‌ى عێراقییه‌کان ئازایانه و دلێرانه له رێچکه‌ى کاروانى بێبه‌شى و ئێش و ئازارێکى دورمه‌ودا به‌رده‌وامن و رێده‌که‌ن، چاویشیان له دادپه‌روه‌رى و سه‌روره‌ى یاسایه، ده‌یانه‌وێت کۆتایى به گه‌نده‌ڵى بێنن و ژیانێکى شکۆمه‌ندانه بۆ خۆیان ده‌سته‌به‌ر بکه‌ن.
سه‌رۆک کۆمار جه‌ختى له‌وه‌ش کرده‌وه، پێویسته وه‌ڵامده‌ره‌وه‌ى به‌رکه‌وتى نیشتمانى بین له بوارى چاکسازیدا، به‌وه‌ى له هه‌ڵبژاردنى پێشوه‌ختدا پشت و په‌نامان گه‌ل بێت، که‌شێکى پڕمتمانه‌دارى دور له ساخته‌کارى و گزیکارى بڕه‌خسێنین، ئه‌مه‌ش پێویستى به دابینکردنى پێداویستییه ته‌کنییکى و یاساییه‌کان هه‌یه، تاوه‌کو عێراقییه‌کان له‌وه دڵنیابکرێنه‌وه که پڕۆسه‌که راستگۆیانه و به پاک و بێگه‌ردییه‌وه به‌ڕێوه‌ده‌چێت.
ده‌قى وتاره‌که‌ى سه‌رۆک کۆمار:
به ناوى خوداى گه‌وره و میهره‌بان
"ۆلْتَکُن مِّنکُمْ أُمَّه‌ٌ ێدْعُونَ إِڵى الْخَیْڕ ۆێأْمُرُونَ بِالْمَعْرُوفِ ۆێنْهَوْنَ عَنِ الْمُنکَڕ ۚ ۆأُوڵٰئِکَ هُمُ الْمُفْلِحُونَ" (صدق الله العڤیم)
گه‌لى عێراقى سه‌ربه‌رز
ئازادیخوازانى وڵات
سڵاوى خواى گه‌وره‌تان لێ بێت
له ده‌ستپێکى مانگى موحه‌ڕم و عاشوراى غه‌مگیندا، له‌و کاره‌ساته جه‌رگبڕه‌ى له جه‌نگى که‌ربه‌لادا رووداوى (ئه‌لته‌ف) به‌سه‌ر حوسه‌ینى کوڕى عه‌لى نه‌وه‌ى پێغه‌مبه‌ردا (د.خ) هات، پۆلێک له یارو یاوه‌رانى له ئه‌هلى به‌یت له‌گه‌ڵیدا شه‌هیدبوون، پێم خۆش بوو له‌و یاده‌وه‌رییه غه‌مگینه‌دا، هاوسۆز و هاوخه‌مى گه‌له‌که‌مبم و ده‌نگم بخه‌مه پاڵ ده‌نگیان و دڵنه‌واییان بکه‌م.
حوسێن-ى کوڕى ئیمام عه‌لى (سه‌لامى خوداى له‌سه‌ر بێت)، ئه‌وکاته‌و ئێستاش، به‌و پڕۆژه چاکسازى و مرۆییه‌ى هه‌ڵگرى بوو - نه‌ک هه‌ر بۆ خۆى به‌ڵکو بۆ دوژمنه‌کانیشى - له یاده‌وه‌ریماندا به زیندووى ده‌مێنێته‌وه‌و له‌سه‌ر رێبازه‌که‌شى به‌رده‌وام ده‌بین، له‌و داستانه بێ وێنه‌یه‌دا، حوسه‌ینى کوڕى عه‌لى (سه‌لامى خوداى لێ بێت) سه‌رقافڵه‌ى هاوژین و میراتگرانى په‌یامى پیرۆزى پێغه‌مبه‌ر (د.خ) بوو له عه‌ره‌ب و غه‌یره عه‌ره‌ب و گاور و رۆم و به‌نده و ئازاده‌کان، ئه‌مه‌ش به‌ڵگه‌یه له‌سه‌ر سه‌راپاگیرى شۆڕشه‌که‌ى حوسێن (سه‌لامى خواى لێ بێت) که بۆ هه‌مووان بوو، ئامانجه‌که‌ش به‌رگریکردن بوو له سته‌ملێکراون بێ ره‌چاوکردنى هیچ جیاکارییه‌کى نه‌ژادى یان ره‌نگ یان تایه‌فه‌گه‌رییه‌ک.
خوشک و برایانى زێده ئازیز؛ له یاده‌وه‌رى ئه‌و رووداوه کاره‌ساتباره پێ ماته‌مینییه‌دا، ده‌رکه‌وت ئه‌مڕۆش چه‌نده پێویستیمان به مرۆڤبوون و دلێرى و جوامێرى و هه‌ڵوێستى حوسه‌ین هه‌یه له به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ى سته‌م و زۆردارى و پاڵپشتیکردنى سته‌ملێکراوان.
حوسه‌ین هێماى ئازادیخوازى و به‌یه‌که‌وه‌ژیان و ئاشته‌وایى و ته‌باییه له‌گه‌ڵ خود و ده‌وروبه‌ر، ئه‌و کۆکه‌ره‌وه‌ى هه‌مووانه، له سنورى ئاینزاییه‌ک یان تایه‌فه‌یه‌ک یان نه‌ته‌وه‌یه‌کدا قه‌تیس نابێت، ئه‌و له شۆڕشگێڕێکه‌وه بووه به‌قوتابخانه‌یه‌کى پێگه‌یاندنى شۆڕگێڕان، له باوه‌ڕدارێکه‌وه بووه هێمایه‌ک بۆ باوه‌ڕداری، له چاکسازێکه‌وه بووه هێمایه‌ک بۆ چاکسازی.
رۆڵه ئارمگرتووه‌کانى گه‌لى عێراقى سه‌ربه‌رز
یاده کاره‌ستباره جه‌رگبڕه‌که‌ى عاشوراى ئه‌مساڵ له ئان و ساتێکدایه که جیهان به‌ده‌ست ته‌نگژه‌یه‌کى گه‌وره‌وه ده‌ناڵێنێت و نوقمى ململانێکان بووه، له سایه‌ى ته‌شه‌نه‌کردنى ڤایرۆسى کۆرنادایه که هه‌موو که‌رته جۆراوجۆره‌کانى ژیانى خه‌ڵکى داپۆشیووه، که‌چى له سایه‌ى ئه‌و ڤایرۆسه نه‌گریسه‌دا گه‌له‌که‌مان سه‌لماندى که له‌سه‌ر رێچکه و رێڕه‌ووى حوسه‌ین- ن (سه‌لامى خوداى لێ بێت) له‌وه‌ى ده‌ستبارى کۆمه‌ڵایه‌تى بۆ یه‌کتر ده‌گرن و ده‌ستگیرۆیى هه‌ژار و نه‌داران ده‌که‌ن، سه‌رقافڵه‌ى ئه‌و داستانه پێ به‌هایه‌ش سوپایه‌ک له کارمه‌ندانى ته‌ندروستین له به‌ده‌نگه‌وه‌هاتنیان بۆ ئێش و ئازارى نه‌خۆش و به‌رکه‌وتووانى ڤایرۆسه‌که.
له‌مڕۆدا عێراق به قۆناغێکى هه‌ستیار و مه‌ترسیداریدا تێده‌په‌ڕێت، سه‌ربارى ئه‌وه‌ى عێراقییه‌کان ئازایانه و دلێرانه له رێچکه‌ى کاروانى بێبه‌شى و ئێش و ئازارێکى دوورمه‌ودا به‌رده‌وامن و رێده‌که‌ن، چاویشیان له دادپه‌روه‌رى و سه‌روره‌ى یاسایه، ده‌یانه‌وێت کۆتایى به گه‌نده‌ڵى بێنن و ژیانێکى شکۆدارانه بۆ خۆیان ده‌سته‌به‌ر بکه‌ن، ئه‌وان چاویان له‌وه‌یه ده‌وڵه‌تێکى توانادارى خاوه‌ن سه‌روره‌ى ته‌واو بۆ مه‌ڕجه‌ع بێت و پایه‌کانیشى بچه‌سپێنن، چاویان له‌وه‌یه ده‌وڵه‌تێکى خاوه‌ن سه‌روه‌رى ته‌واوى پابه‌ند به ده‌ستوور و یاساکان سه‌رقافڵه‌یان بێت.
بۆیه زۆر پێویسته وه‌ڵامده‌ره‌وه‌ى به‌رکه‌وتى نیشتمانى بین له بوارى چاکسازیدا، به‌وه‌ى له هه‌ڵبژاردنى پێشوه‌ختدا پشت و په‌نامان گه‌ل بێت، که‌شێکى پڕمتمانه‌دارى دوور له ساخته‌کارى و گزیکارى بڕه‌خسێنین، ئه‌مه‌ش پێویستى به دابینکردنى پێداویستییه ته‌کنییکى و یاساییه‌کان هه‌یه، تاوه‌کو گه‌لى عێراق له‌وه دڵنیابن که پڕۆسه‌که راستگۆیانه و به پاک و بێگه‌ردییه‌وه به‌ڕێوه‌ده‌چێت، له‌وه‌ش دڵنیابن که ئازادانه و دوور له هه‌موو ده‌ستتێوه‌ردان و ساخته‌کارییه‌ک، ده‌توانن مافه ده‌ستوورییه‌کانیان له دیاریکردنى چاره‌نووسى وڵاته‌که‌یان یان هه‌ڵبژاردنى نوێنه‌ره‌کانیان و حکومه‌ته‌که‌یاندا پیاده بکه‌ن.
ئه‌م یاده کاره‌ساتباره زه‌نگێکى وریاکه‌ره‌وه‌یه بۆ ئێمه و هه‌موو لایه‌نه ناکۆک و لایه‌نه هاوبه‌شه‌کان که رێچکه‌که‌ى حوسه‌ین (سه‌لامى خوداى له‌سه‌ر بێت) بگرینه‌به‌ر و لێى لانه‌ده‌ین و شوێنپێى هه‌ڵگرین، هه‌ر به گرتنه‌به‌رى ئه‌و رێچکه‌یه‌ش خزمه‌تى گه‌له‌که‌مان بکه‌ین و له‌گه‌ڵى بین له بونیاتنانى نیشتمانه‌که‌مان و دوروخستنه‌وه‌ى خراپه‌کارى و پیلانگێڕییه‌کانى دوژمنه‌کانی، پێویسته چیمان له‌ده‌ست بێت بیکه‌ین له پێناو سوککردنى ئێش و ئازاره‌کانى گه‌لى عێراق که شایسته‌ى هه‌موو چاکه‌کارى و سه‌قامگیرى و ئارامى و په‌ره‌سه‌ندنێکه.
خودا پاداشتى به خێرى ئه‌وانه بداته‌وه که ماته‌مگێێ و هاوخه‌مى نه‌وه نازداره‌که‌ى پێغه‌مبه‌رى (د.خ) ى پێشه‌وامانن، پرسه و سه‌ره‌خۆشى خۆشم ئاڕاسته‌ى بۆ مه‌ڕجه‌ع باڵاى نه‌جه‌ف و هه‌موو چاکه‌خوازانى جیهان ده‌که‌م که په‌ندو ئامۆژگارییان له رێبازه‌که‌ى حوسه‌ین (سه‌لامى خواى له‌سه‌ر بێت) وه‌رگرتووه و له‌سه‌ر رێچکه و رێباز‌و په‌یامه‌که‌ى به‌رده‌وامن.
داواکارم له په‌روه‌ردگارى مه‌زن:
-عێراق و گه‌له‌که‌ى و سه‌رجه‌م هێزه ئه‌منییه‌کانى له هه‌موو خراپه‌کارییه‌ک بپارێزێت.
-به‌زه‌یى و میهره‌بانى په‌روه‌ردگار بڕژێته سه‌ر گیانى شه‌هیده‌کانمان.
-عێراق و گه‌لى عیراق له سایه و پشتیوانى په‌روه‌ردگارى مه‌زندابن.
-دووباره سڵاوى خواى گه‌وره‌تان لێ بێت.

