نێچيرڤان بارزانى فه‌رمانى هه‌رێمى بۆ سه‌رۆكى ده‌زگاى مين واژۆ ده‌كات

5 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتى
ئه‌مڕۆ يه‌كشه‌ممه نێچيرڤان بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان فه‌رمانى هه‌رێمى بۆ دامه‌زراندنى جه‌بار مسته‌فا ڕه‌سووڵ واژۆ كرد كه وه‌ك سه‌رۆكى ده‌زگاى گشتيى كاروبارى مين له هه‌رێمى كوردستان، ده‌ستبه‌كار ده‌بێت.
له وته‌يه‌كدا سه‌رۆك نێچيرڤان بارزانى وێڕاى پيرۆزبايى، كاره‌كه‌ى به گرنگ و نيشتمانى له قه‌ڵه‌م دا و هيواى خواست داموده‌زگاكانى حكوومه‌ت و هه‌موو لايه‌نه په‌يوه‌نداره‌كان و ڕێكخراو و ئاژانسه بيانييه‌كانى ئه‌و بواره هاوكاريى ده‌زگاكه بكه‌ن، هه‌موو پشتگيرى و هاوكارييه‌كى خۆى و سه‌رۆكايه‌تيى هه‌رێمى كوردستانيشى بۆ دووپات كرده‌وه.

بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار
