حکومه‌تى هه‌رێم لیژنه‌ى لێکۆڵینه‌وه‌ى تایبه‌ت به نه‌خۆشخانه‌که‌ى هه‌ولێر پێکهێنا

5 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتى
حکومه‌تى هه‌رێم بڕیاریداوه به پێکهێنانى لیژنه‌یه‌کى لێکۆڵینه‌وه بۆ گه‌ڕاندنه‌وه‌ى نه‌خۆشخانه‌ى حکومى منداڵانى ھه‌ولێر که کۆمپانیایه‌کى نه‌وت به 40 ملیۆن دۆلار دروستیکرد و په‌رله‌مانتارێک رایگه‌یاند دراوه‌ته که‌رتى تایبه‌ت.
پێشتر عه‌لى حه‌مه‌ساڵح په‌رله‌مانتارى گۆڕان له په‌رله‌مانى کوردستان رایگه‌یاند:"دوایه‌مین ھه‌نگاو بۆ گه‌ڕاندنه‌وه‌ى نه‌خۆشخانه‌ى حکومى منداڵانى ھه‌ولێر که کۆمپانیایه‌کى نه‌وت به 40 ملیۆن دۆلار دروستیکرد و درایه که‌رتى تایبه‌ت، ئێستا گرانترین نه‌خۆشخانه‌یه له کوردستان".
هه‌روه‌ها داواشیکرد که پێویسته داواکارى گشتى سکاڵاى یاسایى بجوڵێنێت بۆ وه‌رگرتنه‌وه‌ى نه‌خۆشخانه‌که.
به‌پێى نوسراوه‌که که واژۆى ئومێد سه‌باح، سه‌رۆکى دیوانى ئه‌نجومه‌نى وه‌زیرانى له‌سه‌ره، بڕیاردراوه به پێکهێنانى لیژنه‌یه‌ک به مه‌به‌ستى لێکۆڵینه‌وه و به‌دواداچون له بابه‌تى په‌یوه‌ندیدار به نه‌خۆشخانه‌ى (سانتیلایف) به سه‌رۆکایه‌تى (د.محه‌مه‌د شه‌هاب محه‌مه‌د ئه‌مین) که له سه‌رۆکایه‌تى دیوانى ئه‌نجومه‌نى وه‌زیران ده‌وامده‌کات و به ئه‌ندامێتى هه‌ریه‌ک له ( پۆڵا سه‌عدى عه‌لی) وه‌زاره‌تى ته‌ندروستى و (زانا یه‌حیا سه‌عید) له ده‌سته‌ى وه‌به‌رهێنانى هه‌رێمى کوردستان.

