"ژێرخانێکى به‌هێزى ئابووریى و باشترکردنى ڕێگاوبانه‌کان ئه‌وله‌ویه‌تمانه"

5 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتى
سه‌رۆکى حکومه‌تى هه‌رێم به‌هاورێیه‌ى وه‌زیرى ئاوه‌دانکردنه‌وه ڕێگه‌ى خێراى هه‌ولێر- دهۆک و شه‌قامى 150 مه‌ترى شارى هه‌ولێر به‌سه‌رکرده‌وه‌و رایگه‌یاند:" ئه‌وله‌ویه‌تى کابینه‌ى نۆیه‌م بنیاتنانى ژێرخانێکى به‌هێزى ئابووریى و باشترکردنى ڕێگاوبانه‌کانى هه‌رێمى کوردستانه".
ئه‌مڕۆ دووشه‌مه 31ى ئابى 2020 مه‌سرور بارزانى سه‌رۆکى حکومه‌تى هه‌رێمى کوردستان، سه‌ردانى پڕۆژه‌ى ڕێگه‌ى خێراى هه‌ولێر-دهۆک ( گۆپاڵ) ى کرد.
سه‌رۆکى حکومه‌ت به ئاماده‌بوونى دانا عه‌بدولکه‌ریم وه‌زیرى ئاوه‌دانکردنه‌وه و نیشته‌جێکردن، له نزیکه‌وه جێبه‌جێکردنى پڕۆژه‌که‌ى به‌سه‌رکرده‌وه که پڕۆژه‌یه‌کى ستراتیجییه و ئاسانکارییه‌کى زۆر بۆ هاتووچۆى نێوان هه‌ولێر - دهۆک و ئاڵوگۆڕى بازرگانى نێوان هه‌رێمى کوردستان و تورکیا ده‌کات و به پێى ستانداردى ڕێگه‌وبانیى نێوده‌وڵه‌تى ئه‌نجام ده‌درێت.
بودجه‌ى ته‌رخانکراو بۆ پڕۆژه‌که ( 157 ) ملیۆن دۆلاره که ئێستا له قۆناغى کۆتاییدایه و بڕیاره له کۆتایى ئه‌مساڵ ته‌واو ببێت.
دواتر مه‌سرور بارزانى سه‌رۆکى حکومه‌ت قۆناغى یه‌که‌مى پڕۆژه‌ى شه‌قامى خێراى (150 ) مه‌ترى شارى هه‌ولێرى به‌سه‌رکرده‌وه که درێژییه‌که‌ى 10 کیلۆمه‌تر ده‌بێت و به‌شى یه‌که‌مى له قۆناغى کۆتاییدایه و بودجه‌ى ئه‌م به‌شه‌ى 131 ملیۆن دۆلار ده‌بێت.
مه‌سرور بارزانى رایگه‌یاند:"خۆشحاڵم که ئه‌م پڕۆژه گرنگ و ستراتیجیانه له لایه‌ن ده‌ست و بازووى ناوخۆیى و کۆمپانیاکانى هه‌رێمى کوردستانه‌وه ئه‌نجام ده‌درێن".
هه‌روه‌ها راشیگه‌یاند:" یه‌کێک له کاره له پێشینه‌کانى کابینه‌ى نۆیه‌مى حکومه‌تى هه‌رێمى کوردستان ، بنیاتنانى ژێرخانێکى به‌هێزى ئابووریى و باشترکردنى ڕێگاوبانه‌کانى هه‌رێمى کوردستانه" .

