حکومه‌تى هه‌رێم به‌رێژه‌ى له‌سه‌دا 15% له‌م قه‌رزه خۆش ده‌بێت

5 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتى
سه‌رۆکایه‌تى دیوانى ئه‌نجوومه‌نى وه‌زیرانى حکومه‌تى هه‌رێمى کوردستان له نووسراوێکى ره‌سمیدا، که ئاراسته‌ى وه‌زاره‌تى کاره‌باى کردووه، به رێژه‌ى 15% له قه‌رزى کاره‌باى هاوبه‌شانى کاره‌با تا 1/11/2020 خۆشبووه.
له‌و نووسراوه فه‌رمییه‌ى وه‌زاره‌تى کاره‌بادا هاتووه :" دوابه‌دواى بڕیارى ئه‌م سه‌رۆکایه‌تییه، ژماره (51) له 5/5/2020، ره‌زامه‌ندى درا له‌سه‌ر درێژکردنه‌وه‌ى ماوه‌ى لێخۆشبوو‌ن له قه‌رزى کاره‌با به بڕى (%15) له هاوبه‌شانى کاره‌با، تا به‌روارى (1/11/2020) بۆ ئاگادارى و کارى پێویست".
نووسراوه ره‌سمییه‌که‌ى سه‌رۆکایه‌تى دیوان، واژووى ئومێد سه‌باح، سه‌رۆکى دیوانى ئه‌نجوومه‌نى وه‌زیرانى به‌سه‌ره‌وه‌یه دوێنێ دووشه‌ممه (31/8/2020) به ژماره (4816) ده‌رچووه.
به‌رپرسانى وه‌زاره‌تى کاره‌باى حکومه‌تى هه‌رێم، چه‌ندینجار ئاماژه‌یان به‌وه کردووه ده‌یان ملیار دینارى هاوبه‌شانى که‌ره‌با، نه‌گه‌ڕاوه‌ته‌وه بۆ وه‌زاره‌تى کاره‌با.

