کێ ده‌یه‌وێت ببێته سه‌رۆکى ده‌سته‌ى مافى مرۆڤ سى ڤى بنێرێته په‌رله‌مان
.jpg)
5 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتى
په‌رله‌مانى کوردستان هاووڵاتییانى هه‌رێمى کوردستان ئاگادارده‌کاته‌وه که بۆ خۆپاڵاوتن بۆ سه‌رۆکى ده‌سته‌ى سه‌ربه‌خۆى مافى مرۆڤ ده‌توانن (CV)ى خۆیان پێشکه‌ش به‌به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیى کاروبارى په‌رله‌مان بکه‌ن.
په‌رله‌مانى کوردستان له نوسراوێکدا بڵاویکرده‌وه، پاڵپشت به بڕگه‌ى (دووه‌م و سێیه‌م) له مادده‌ى (پێنجه‌م)ى یاساى ده‌سته‌ى سه‌ربه‌خۆى مافى مرۆڤ ژماره (4)ى ساڵى 2010، ئاگادارى هاوڵاتیان ده‌کاته‌وه به‌مه‌به‌ستى خۆپاڵاوتن بۆ سه‌رۆکى ده‌سته‌ى سه‌ربه‌خۆى مافى مرۆڤ ده‌توانن سى ڤى خۆیان پێشکه‌ش به به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تى کاروبارى په‌رله‌مان و لیژنه‌کان بکه‌ن له‌ماوه‌ى 15 رۆژدا.
هه‌روه‌ها به‌پێى مه‌رجه‌کانى په‌رله‌مانى کوردستان، ده‌بێت ئه‌و که‌سه‌ى سى ڤى پێشکه‌ش ده‌کات هاوڵاتى هه‌رێمى کوردستان بێت و لێى نیشته‌جێ بێت، لانیکه‌م بڕوانامه‌ى سه‌ره‌تایى زانکۆیى هه‌بێت و له بواره‌کانى مافه‌کانى مرۆڤ شاره‌زاو لێهاتوو بێت.
هاوکات، به‌پێ مه‌رجه‌کان: "ده‌بێت خوڕه‌وشتى باش بێت و به‌تاوانێک یان که‌تنێکى ئابڕوبه‌ر حکوم نه‌درابێت، هاوکات به‌شدارى له‌و تاوانه‌دا نه‌کردبێت که ده‌سه‌ڵاته داپڵۆسیێنه‌ره‌کان ئه‌نجامیان دابێت".

