فیدراسیۆنى په‌نابه‌ران له‌باره‌ى "فریودانى هاوڵاتیان" به‌ناوى گه‌یاندنیان به که‌نه‌دا هۆشدارى ده‌دات

5 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتى
فیدراسیۆنى سه‌راسه‌رى په‌نابه‌رانى عێراقى رایگه‌یاند، ماوه‌یه‌که که‌سانێک به‌ناوى جۆراجۆره‌وه خه‌ریکى فریودانى خه‌ڵکن که پاره‌یان لێ وه‌رده‌گرن که ده‌یان به‌ن بۆ که‌نه‌دا، ئه‌و که‌سانه‌ى ئه‌م کاره ده‌که‌ن به‌شێکیان خۆیان له‌که‌نه‌دان و به‌شێکى دیکه‌شیان له‌تورکیاو عێراقدان.
فیدراسیۆنى سه‌راسه‌رى په‌نابه‌رانى عێراقى راگه‌یه‌ندراوێکى بڵاوکرده‌وه و رایگه‌یاند، "ماوه‌یه‌که که‌سانى نه‌فس نزم به‌ناوى جۆراجۆره‌وه خه‌ریکى فریودانى خه‌ڵکین که پاره‌یان لێ وه‌رده‌گرن که ده‌یان به‌ن بۆ که‌نه‌دا، ئه‌و که‌سانه‌ى ئه‌م کاره ده‌که‌ن به‌شێکیان خۆیان له‌که‌نه‌دان و به‌شێکى دیکه‌شیان له‌تورکیاو عێراق وڵاتانى دیکه‌ن که خه‌ڵک له رێگه‌ى په‌یج وئه‌کاونت و گروپه‌کانى فه‌یسبوکه‌وه فریو ده‌ده‌ن که گوایه ڤیزه‌یان بۆ وه‌رده‌گرن به‌ناوى خوێندن و به‌ناوى ئیش و رێگاى جۆراجۆرى دیکه‌وه".
هه‌روه‌ها ئاماژه‌ى به‌وه‌شکردوه، ئه‌وان رایگشتى راده‌گه‌یه‌نن ئه‌وانه "که‌سانى نه‌فس نزم و دورن له کارى یاساییه‌وه" به‌ناوى خه‌ڵک هێنان بۆ که‌نه‌دا پاره‌یه‌کى خه‌یاڵیان لێوه‌رده‌گرن و دواتریش ئه‌و که‌سانه ناتوانن بگه‌ن به که‌نه‌داو پاره‌که‌یان ده‌خۆن، "لێره ده‌مانه‌وێت پێتان رابگه‌یه‌نین هێنان بۆ که‌نه‌دا له‌رێگه‌ى ئه‌م خه‌ڵکه نه‌فس نزمه‌وه ئه‌سڵ وئه‌ساسى نیه و ته‌نها ئه‌وه‌یه پاره‌که‌تان ده‌خۆن، ئێمه له‌نزیکه‌وه ئاگادارى هاتنى په‌نابه‌ر و کۆچ به‌رانین بۆ که‌نه‌دا".
فیدراسیۆنى سه‌راسه‌رى په‌نابه‌رانى عێراقى ئه‌م رێگایانه‌ى بڵاوکردوه‌ته‌وه که هاوڵاتیان ده‌توانن بگه‌نه که‌نه‌دا
یه‌که‌م: رێگاکانى کۆچ کردن وه‌ک سه‌رمایه گوزارى و خوێندن و ئیش کردن و خانه‌واده ھه‌ر ھه‌موویان زۆربه روونى له‌سه‌ر سایتى وه‌زاره‌تى کۆچ و په‌نابه‌ران دانراوه به زۆربه‌ى زمانه‌کان
دوه‌م: Immigration and citizenship رێگاى دوه‌میش ھاتنى په‌نابه‌رانه. ساڵانه وڵاتى که‌نه‌دا نزیکه‌ى ده ھه‌زار که‌س ده‌ھێنێت بۆ که‌نه‌دا له‌رێگاى ئۆفیسه‌کانى نه‌ته‌وه یه‌کگرتوه‌کان که له وڵاتانى جۆراو جۆر بنکه‌یان ھه‌یه وه به‌شێکى تر که زیاتر له ئێستا دا خه‌ڵکى په‌نابه‌ر پێى ده‌گاته که‌نه‌دا وه ژماره‌یان نزیک بۆته‌وه به 20 ھه‌زار په‌نابه‌ر به پێى ئامارى 2019 ئه‌م رێگایه‌ش ناوى سپانسۆرى تایبه‌ته که به چه‌ند شێوه‌یه‌ک پێکھاتون.
سێیه‌م: رێکخراو گروپى کۆمه‌ڵایه‌تى که له‌لایان حکومه‌تى که‌نه‌داوه رێگه‌یان پێ دراوه ده‌توانن په‌نابه‌ر سپانسۆر بکه‌ن که له وو‌ڵاتى دوه‌مه‌وه خۆى به رێکخراوى نه‌ته‌وه یه‌کگرتوه‌کانه‌وه ناساند بێت و وه‌ک په‌نابه‌ر ناو نوس کرابێت یان به په‌نابه‌رى قبول کرابێت ئه‌م جار ئه‌و رێکخراوانه ده‌توانن ده‌ست به کاره‌کانیان بکه‌ن به پشتیوانى که‌س و کاریان یان رێکخراوه کۆمه‌لایه‌تیه‌کان نمونه‌ى ئه‌مه‌ش وه‌ک فدراسیۆنى سه‌راسه‌رى په‌نابه‌رانى عێراقی.
چواره‌م: په‌نابه‌ر ده‌توانێت له‌رێگه‌ى رێکخراوه کۆمه‌ڵایه‌تیه‌کان یان گروپى پێنچ که‌سى سپانسۆر بکرێت به مه‌رجێک قبوڵى رێکخراوى نه‌ته‌وه یه‌کگرتوه‌کانى ھه‌بێت له وولاتى دوه‌م.
پێنجه‌م: په‌نابه‌ر ده‌توانێت له رێگه‌ى چه‌ندین رێکخراوى تر‌ى که‌نه‌دى کارى سپانسۆرى بۆ بکه‌ن له به‌ر وه‌زعێکى تایبه‌تى که په‌نابه‌ر تێیدا ڕایکردوه وه‌کو که‌یسى مناڵان و ژنانى تایبه‌ت که له ژێر ھه‌ره‌شه دان به تایبه‌ت له‌و وڵاته‌ى دوه‌میش که ژیان ده‌که‌ن که ئه‌مه نسبه‌ته‌که‌ى زۆر که‌مه.

