لە دوێنێوە لەھەر کاتژمێرێکدا کەسێک بە کۆرۆنا لە ھەرێم مردوە

5 ساڵ لەمەوپێش
وەزارەتی تەندروستیی هەرێمی کوردستان ئاماری 24 کاژێری رابردووی کۆرۆنای بڵاوکردەوە و ئاماژەی بەوە کردووە، 595 تووشبووی نوێ دەستنیشانکراون و 24 تووشبووش گیانیان لەدەستداوە.
لەو ماوەیەدا پێنج هەزار و 275 پشکنین کراون و لە ئەنجامدا 595 تووشبوو دەستنیشانکراون کە بەمشێوەیە بەسەر شارەکان دابەشبوون:
هەولێر: 189 تووشبوو
سلێمانی: 112 تووشبوو
گەرمیان: 33 تووشبوو
دهۆک: 231 تووشبوو
هەڵەبجە: 30 تووشبوو
ژمارەی ئەوانەی چاکبوونەوە 471 کەسن:
هەولێر: 267 کەس
سلێمانی: 31 کەس
گەرمیان: 37 کەس
دهۆک: 109 کەس
هەڵەبجە: 27 کەس
لە 24 کاژێری رابردوو 24 تووشبووی کۆرۆنا گیانیان لەدەستداوە:
هەولێر: 10 تووشبوو
سلێمانی: شەش تووشبوو
راپەڕین: سێ تووشبوو
دهۆک: پێنج تووشبوو
تاوەکو ئێستا لە هەرێمی کوردستان 319 هەزار و 125 پشکنینی کۆرۆنا کراون، 29 هەزار و 347 تووشبووی کۆرۆنا تۆمارکراون کە 18 هەزار و 520 کەسیان چاکبوونەتەوە و هەزار و 98 کەسیان مردوون.

