حکومەت سبەینێ بڕیار لەسەر کردنەوەی دەرگای قوتابخانەکان دەدات

5 ساڵ لەمەوپێش



ھاوڵاتی

ئالان حەمەسەعید، وەزیری پەروەردەی حكومەتی هەرێمی كوردستان ڕایگەیاند، سبەینێ چوارشەممە لە كۆبونەوەی ئەنجومەنی وەزیران بڕیار لەسەر دەوامی قوتابخانەكان دەدرێت.

ئالان حەمەسەعید، لە لێدوانێكدا بۆ ڕۆژنامەنوسان ڕایگەیاند، سبەی لە كۆبونەوەی ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێم بڕیار لەسەر دەوامی قوتابخانەكان دەدەین.

لەو كۆبونەوەیەدا هەریەك لە پرسەكانی وادەی كردنەوەی قوتابخانەكان، شێوازی كردنەوەیان، ئایا كردنەوەی قوتابخانەكان بۆ سەرجەم قۆناغەكان دەبێت؟، ئایا پێویستە قوتابخانەكان لەكاتی خۆیاندا بكرێنەوە؟، هەروەها چۆن ساڵنامەی خوێندن دیاری بكرێت و چۆن سود لە ڕۆژانی پشووە فەرمییەكان وەربگیرێت، تاوتوێ دەكرێت وەك ئەوەی وەزیری پەروەردە ئاماژەی پێدا.

وەزیری پەروەردە ئەوەشی وت، "ئەگەر ئەنجومەنی وەزیران یان وەزارەتی تەندروستی بەهۆی ڕێكارەكان ڕێگەی نەدا بە كردنەوەی دەرگای قوتابخانەكان ئەوا پلاتفۆڕمی خوێندن ئامادەیە".

دوپاتیشیكردەوە، خوێندن لە ڕووی ئەلیكترۆنییەوە ئامادەیە و لە هەوڵداین بۆ دروستكردنی ئەپێكی تایبەت بۆ هەردوو سیستمی ئای ئۆ ئێس و ئەندرۆید تایبەت بە پلاتفۆڕمەكە.

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار