کاروانیکی سەربازی ئەمریکا چوونە حەسەکە

5 ساڵ لەمەوپێش
ھاوڵاتی
ئاژانسی ھەواڵی فەرمیی حكومەتی سووریا "سانا" ، ئەمڕۆ سێشەممە بڵاویکردەوە، بەدەیان بارھەڵگری سەر بە سوپای ئەمەریكا لە عێراقەوە چوونە ناوچەی حەسەکە.
ئاژانسەكە ئەوەشی وتووە کە كاروانەكە، كە پێكھاتبوو لە 60 بارھەڵگر و چەندین ئۆتۆمبێلی سەربازی یاوەریان بوون بۆ پاراستنیان و سهرجهمیان سەر بە ھێزەكانی ئەمەریكا بوون، ئەمڕۆ دوای نیوەڕۆ لە دەروازەی وەلید لە ناحیەی یەعروبییە لە نزیك سنووری عێراق چوونە ناو خاكی سووریا.
روونیشیكردەوە، ئەو بارھەڵگرانە پێداویستی سەربازی و لۆجستییان لەخۆگرتبوو و بەرەو بنكەكانی ئەمەریكا دەرۆیشتن لە گوندەكانی دەوروبەری حەسەكە".

بابهتی پهیوهندیدار
