سەرۆكایەتی كۆمار: ماکرۆن و بەرھەم ساڵح پێشنیاری گرنگ دەکەن

5 ساڵ لەمەوپێش



ھاولاتی

بڕیارە سبەی بەرھەم ساڵح سەرۆک کۆماری عێراق لە کۆشکی سەلام لە بەغدا پێشوازی لە ئیمانوێل ماکرۆن فەڕەنسا بکات بکات. سەرۆکایەتی کۆماریش باس لە "پێشنیاری گرنگ" دەکات.

بەگوێرەی راگەیەندراوێكی نوسینگەی رۆژنامەوانی سەرۆكایەتی كۆماری عێراق، "لەو كۆبونەوەیەدا چەندین پرسی گرنگ دەخرێتەڕو کەتێدا سەرۆکی عێراق و سەرۆکی فەرەنسا پێشنیاری گرنگ دەکەن بۆ ھەماھەنگی لەنێوان ھەردو وڵات لەروی سیاسی و ئابوریەوە."

عێراق لە ئێستادا بەقۆناغێکی نوێ و ھەستیاردا تێدەپەرێت و لەبەردەم چەندین ئاڵانگاری گەورەدایە. دکتۆر بەرھەم ساڵح سەرۆک کۆماری عێراق رۆڵی یەکلاییکەرەوە دەبینێت لە نیوەندگیری کێشە سیاسی و ئابورییە کەڵەکەبوەکانی عێراقدا.

 

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار