ماکرۆن گه‌یشته به‌غدا

5 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتى
ئیمانوێل ماکرۆن، سه‌رۆکى فه‌ره‌نسا گه‌یشته به‌غدا و بڕیاره به جیا له‌گه‌ڵ سێ سه‌رۆکایه‌تییه‌که‌ى عێراق و سه‌رۆکى هه‌رێمى کوردستان کۆببێته‌وه.
ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه 2ى ئه‌یلوولى 2020 نێچیرڤان بارزانی، سه‌رۆکى هه‌رێمى کوردستان سه‌ردانى به‌غدا ده‌کات و له‌گه‌ڵ ئیمانوێل ماکرۆن، سه‌رۆکى فه‌ره‌نسا کۆده‌بێته‌وه، ئه‌وه‌ش دواى ئه‌وه‌ى ماکرۆن بڕیاریدا سه‌ردانى عێراق بکات.
ئیمانیۆل ماکرۆن سه‌رۆکى فه‌ره‌نسا پرسى تورکیا و هێرش و له‌شکرکێشییه‌کانى له‌گه‌ڵ مسته‌فا کازمی، سه‌رۆکوه‌زیرانى عێراق و به‌رهه‌م ساڵح سه‌رۆک کۆمارى عێراق و نێچیرڤان بارزانى سه‌رۆکى هه‌رێمى کوردستان تاوتوێ ده‌کات.

بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار
