نرخى ئه‌مپێرى موه‌لیده بۆ مانگى ئاب دیاری‌کرا

5 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتى
نرخى ئه‌مپێری کاره‌باى موه‌لیده ئه‌هلییه‌کان له مانگى ئابدا له‌نێوان سێ هه‌زار و پێنج سه‌د بۆ چوار هه‌زار دیناردا ده‌بێت.
ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه 2ى ئه‌یلولى 2020 لیژنه‌ى دیاریکردنى نرخى موه‌لیده ئه‌هلییه‌کان کۆبوه‌وه، به پێى نرخى گازوایل نرخى کاتژمێرێک ئه‌مپێرى موه‌لیده به (33.5) سى و سێ دینار و نیو بۆ مانگى هه‌شت (ئاب) دیاری‌کرا، که به تێکڕایى موه‌لیده ئه‌هلییه‌کان له‌نێوان (105) بۆ (120) کاتژمێر کاریان کردوه، به‌مه‌ش نرخى ئه‌مپێرێک کاره‌با له‌نێوان سێ هه‌زار و (500) دینار چوار هه‌زار دیناردا ده‌بێت.
به‌پێى پێدان و دابینکردنى کاره‌با بۆ هاوڵاتیان له‌لایه‌ن موه‌لیده ئه‌هلییکانه‌وه، نرخى ئه‌مپێرێک کاره‌با له گه‌ڕه‌کێک بۆ گه‌ڕه‌کێکى دیکه جیاواز ده‌بێت.
سه‌باره‌ت به‌به‌رنامه‌ى کارکردنى موه‌لیده‌کان بۆ مانگى ئه‌یلول هه‌رکاتێک کاره‌باى نیشتمانى کوژایه‌وه پێویسته موه‌لیده ئه‌هلییه‌کان کاره‌با بۆ هاوڵاتیان دابین بکه‌ن، له‌کۆبونه‌وه‌که‌شدا ئه‌و خاڵه دوپاتکرایه‌وه، که پێویسته پاش کوژانه‌وه‌ى کاره‌باى نیشتمانى (10) خوله‌ک زیاتر به‌سه‌ر کارپێکردنى موه‌لیده تێنه‌په‌ڕێت، به‌پێچه‌وانه‌وه، سه‌رپێچیکار روبه‌ڕوى یاسا ده‌کرێته‌وه.

