ناوه‌رۆکى رێکه‌وتنى ئه‌نجومه‌نى سوریاى دیموکرات و حیزبى میللى روسیا

5 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتى
ئه‌نجومه‌نى سوریاى دیموکرات و حیزبى ئیراده‌ى میللى رووسیا رۆژى دووشه‌ممه‌ى رابردوو لێکتێگه‌یشتنێکیان واژوو کردووه‌و چه‌ندین خاڵى گرنگ له‌خۆ ده‌گرێت.
قه‌درى جه‌میل، ئه‌میندارى گشتى حیزبى ئیراده‌ى گه‌ل رایگه‌یاند رێکه‌وتنه‌که به‌بێ نێوه‌دگیرى هیچ لایه‌ک بوه تیایدا هاتووه که سوریا ده‌وڵه‌تێکى یه‌کگرتووه به‌هه‌موو پێکهاته‌کانیه‌وه.
خاله‌کانى رێکه‌وتنه‌که:
یه‌که‌م: سوریاى نوێ، سوریایه‌کى یه‌کگرتووه به گه‌ل و خاکه‌وه، ده‌وڵه‌تێکى دیموکراتیه و مافى هاونیشتیمانیان به‌شێوه‌ى یه‌کسان و عه‌داڵه‌تى کۆمه‌ڵایه‌تى پارێزراوه، شانازى به پێکهاته‌کانى ده‌کات که ( عه‌ره‌ب، کورد، سریان وئاشوری، تورکمان و ئه‌رمان و شه‌رکس) ده‌گرێته‌وه، ده‌ستوره‌که‌ى دیموکرتیه و بنه‌ماى لامه‌رکه‌زى جێبه‌جێده‌کرێت بۆ ئه‌وه‌ى گه‌ل خۆى ده‌سه‌ڵاته‌کانى به‌کاربهێنێت.
دووه‌م: چاره‌سه‌رى سیاسى تاکه ده‌رچه‌یه بۆ قه‌یرانى سوریا، ئه‌و چاره‌سه‌ریه‌ش پشت به‌ده‌ستێت به سه‌روه‌رى گه‌ل به‌هه‌موو پێکهاته‌کانیه‌وه و دیاریکردنى چاره‌نوس به‌لایه‌ن گه‌لى سوریه‌وه، بۆ ئه‌وه‌ش هه‌ردوو لا پشتگیرى بریارى 2254 ده‌که‌ن له‌نێویاندا راگه‌یه‌نراوى جنێف، بۆ ئه‌وه‌ش پێویسته لایه‌نه‌کانى تر‌ى ئۆپۆزسیۆن به‌شداریپێکردن له‌گفتوگۆکان له‌نێویان ئه‌نجومه‌نى سوریاى دیموکرات. کۆتایى هێنان به‌هه‌موو ده‌ستێوه‌ردانێکى ده‌ره‌کى و داگیرکاری، بۆ گه‌یشتن به ده‌رچونى هه‌موو هێزه ده‌ره‌کیه‌کان له خاکى سوریا.
سێیه‌م: ده‌وله‌تى هاوڵاتى و یه‌کسانى له سوریا جه‌خت له‌سه‌ر جۆرایه‌تى کۆمه‌لگه‌ى سورى ده‌کاته‌وه، وه پابه‌ند بونى به چاره‌سه‌رى دیموکراتى پرسى کورد له سوریا به‌گوێره‌ى رێکه‌وتن و به‌لگه نامه‌نێوده‌وله‌تیه‌کان و داننانى ده‌ستورى به‌مافه‌کانیان، هه‌روه‌ها پێویسته مافى ئاشورى و سریان و پێکهاته‌کانى تریش پارێزراو بێت.
چواره‌م: ئیداره‌ى خۆسه‌رى له باکور و رۆڤهه‌ڵاتى سوریا پێویستیه‌کى بابه‌تى و کۆمه‌لگاییه، په‌یوه‌ندیداره به‌و بارودۆخه‌ى سوریاى پێدا تێده‌په‌رێت. پێویسته سود له‌و ئه‌زمونه‌ى خۆ به‌رێوه‌به‌رییه وه‌ربگیرێت به‌دیوى ئیجابى وسلبیه‌وه، وه‌ک شێوازێکى حکومرانى گه‌ل، پێویستیشى به‌گه‌شپێدان هه‌یه له‌سه‌ر ئاستى گشتی.
پێنجه‌م: سوپاى سوریا دامه‌زراوه‌یه‌کى نیشتیمانى گشتیه، هه‌ڵگرتنى چه‌ک بۆ ئه‌و یه‌کلاده‌کرێته‌وه و هیچ ده‌ستێوه‌ردانێک له سیاسه‌ت ناکات، پێویسته سوپاى سوریاى دیموکرات له‌پێکهاته‌ى هه‌بێت، که به‌شداریه‌کى کاراى له شه‌رى تیرۆکردووه و کار بۆ پێکه‌وه ژیانى ئاشتیانه ده‌کات.
له‌سه‌ر بنه‌ماى ئه‌و رێکه‌وتنه هه‌ردوو لایه‌ن رێکه‌وتن بۆ به‌هێ.کردنى په‌یوه‌ندى و هه‌ماهه‌نگى له‌سه‌ر ئاستى سیاسى و له‌سه‌ر ئاستى کارى هاوبه‌ش، هه‌ردوو لا جه‌خت له‌سه‌ر پێویستى کارى هاوبه‌ش ده‌که‌نه‌وه که گه‌ره‌نتى به‌شدارى ئه‌نجومه‌نى سوریاى دیموکرات بکات له پرۆسه‌ى سیاسى به هه‌موو ورده‌کاریه‌کانه‌وه له‌سه‌رى هه‌مووشیان لیژنه‌ى نوسینه‌وه‌ى ده‌ستور

