سه‌رۆکى هه‌رێم بۆ کۆبونه‌وه له‌گه‌ڵ ماکرۆن گه‌یشته به‌غدا

5 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتى
سه‌رۆکى هه‌رێمى کوردستان گه‌یشتووه‌ته به‌غدا و له‌گه‌ڵ هه‌رسێ سه‌رۆکایه‌تییه‌که‌ى عێراق و ئیمانوێل ماکرۆن، سه‌رۆکى فه‌ره‌نسا کۆده‌بێته‌وه.
سه‌ردانه‌که‌ى نێچیرڤان بارزانى سه‌رۆکى هه‌رێمى کوردستان بۆ به‌غدا، دواى ئه‌وه دێت که ئیمانوێل ماکرۆن، سه‌رۆکى فه‌ره‌نسا بڕیاریدا سه‌ردانى عێراق بکات و له‌گه‌ڵ به‌رپرسانى عێراق کۆببێته‌وه.
به‌پێى به‌دواداچونه‌کانى هاوڵاتى که له سه‌رۆکایه‌تى کۆمارى عێراق ده‌ستى که‌وتووه، بڕیاره کاتژمێر 2ى پاشنیوه‌ڕۆ ماکرۆن له‌گه‌ڵ زۆربه‌ى سه‌رکرده سیاسییه‌کانى عێراق کۆببێته‌وه
بڕیاره نێچیرڤان بارزانی، سه‌رۆکى هه‌رێمى کوردستان له‌گه‌ڵ مسته‌فا کازمی، سه‌رۆکوه‌زیرانى عێراق کۆده‌بێته‌وه و دواتر له‌گه‌ڵ محه‌ممه‌د حه‌لبووسی، سه‌رۆکى په‌رله‌مان به‌رهه‌م ساڵح، سه‌رۆککۆمارى عێراق کۆببێته‌وه.

