بۆ ناشتنى مردووان له‌سلێمانى بۆ له‌مه‌ودوا ده‌بێت 400 هه‌زار دینار بدرێت
سه‌رپه‌رشتیارى ئه‌نجومه‌نى گۆڕ هه‌ڵکه‌نه‌کان: کۆمپانیایه‌ک هاتووه پاره‌مان لێ وه‌رده‌گرێت

5 ساڵ لەمەوپێش
ئارا ئیبراهیم
سه‌رپه‌رشتیارى ئه‌نجومه‌نى گۆڕ هه‌ڵکه‌نه‌کان له گردى سه‌یوان ده‌ڵێت:" کۆمپانیایه‌ک هاتووه‌و ده‌ڵێت مۆڵه‌تم وه‌رگرتووه‌و بۆ له‌مه‌ودوا ده‌بێت بۆ هه‌ر مردویه‌ک 250 هه‌زارتان لێ وه‌ربگرم و ئێوه‌ش 400 هه‌زار له که‌سوکاریان وه‌ربگرن".
شێخ عوسمان ساڵح، سه‌رپه‌رشتیارى ئه‌نجومه‌نى گۆڕهه‌ڵکه‌نه‌کانى گردى سه‌یوان، له‌لێدوانێکدا به‌هاوڵاتى وت:" کۆمپانیای دوزى هاتووه بنکه‌یه‌کى داناوه‌و دوو فه‌رمانبه‌رى هه‌یه، ده‌ڵێت بۆ له‌مه‌ودوا ده‌بێت 250 هه‌زار دینار له‌ئێوه وه‌رده‌گرین بۆ ناشتنى هه‌ر مردوویه‌ک".
ناوبراو ئاامژه‌ى به‌وه‌شکرد که ده‌بێت له‌مه‌ودوا 400 هه‌زار دینار وه‌ربگرین تا 250 هه‌زار دینارى بدرێت به کۆمپانیاکه، وتیشى:" دوێنێ گۆڕێکم هه‌ڵکه‌ندووه 250 هه‌زار دینارم وه‌رگرتووه، کۆمپانیاکه بڕى 135 هه‌زار دینارى لێ وه‌رگرتووم به‌بێ ئه‌وه‌ى وه‌سڵى هه‌بێت".
سه‌رپه‌رشتیارى ئه‌نجومه‌نى گۆڕهه‌ڵکه‌نه‌کانى گردى سه‌یوان، ئه‌وه‌ى خسته‌روو ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه 2ى ئه‌یلول سه‌ردانى شاره‌وانى سلێمانى کردووه و به‌ڵێنیان پێداون "ئیجرائات به‌رانبه‌ر ئه‌و کۆمپانیایه" بکه‌ن، وتیشى:" ده‌بێت حکومه‌ت فریامان بکه‌وێت، زۆربه‌مان تووشى فه‌قه‌رات بووین و نانى ماڵ و مناڵمان له‌سه‌ر ئه‌و کاره‌یه، ناکرێت کۆمپانیایه‌ک بێت داواى 250 هه‌زار دینار ته‌نها له ئێمه بکات، ئه‌وکاته ده‌بێت پاره‌ى زیاتر له که‌سوکارى مردووان وه‌ربگرین".
شێخ عوسمان ساڵح جه‌ختى له‌وه‌شکرده‌وه، ئه‌و کۆمپانیایه باسى ئه‌وه‌ى کردووه بۆ هه‌موو گۆرستانه‌کانى سنورى سلێمانى مۆڵه‌تى هه‌یه، وتیشى:" ده‌بێت حکومه‌ت بێته سه‌ر خه‌ت ئه‌م کێشه‌یه چاره‌سه‌ر بکات".

