نێچیرڤان بارزانى و کازمى پرسى چاره‌سه‌رکردنى کێشه‌کانى هه‌ولێرو به‌غدایان تاوتوێ کرد

5 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتى
کۆبوونه‌وه‌ى سه‌رۆکى هه‌رێمى کوردستان و سه‌رۆک وه‌زیرانى عێراق ده‌ستى پێ‌کرد.
ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه 2ى ئه‌یلولى 2020 نێچیرڤان بارزانى، سه‌رۆکى هه‌رێمى کوردستان گه‌یشته به‌غدا و له ئێستادا له‌گه‌ڵ مسته‌فا کازمى سه‌رۆک وه‌زیرانى عێراق له کۆبونه‌وه‌دایه.
له کۆبوونه‌وه‌که‌دا دۆخى سیاسى و ئه‌منیى عێراق، په‌تاى ڤایرۆسى کۆرۆنا و لێکه‌وته‌کانى به‌تایبه‌تى له بوارى ئابووریدا و هه‌وڵه‌کانى به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ى، به‌رده‌وامیى گفتوگۆى هه‌ولێر ـ به‌غدا بۆ چاره‌سه‌رکردنى کێشه‌کان، مه‌ترسییه‌کانى تیرۆر و دۆخى ناوچه‌که به‌گشتى و چه‌ند پرسێکى جێى بایه‌خى هه‌ردوولا تاوتوێ کران.
هه‌روه‌ها له کۆبوونه‌وه‌که‌دا که به‌ڕێزان جێگرانى سه‌رۆکى هه‌رێمى کوردستان ئاماده‌ى بوون، هه‌ردوولا جه‌ختیان له گرنگى و پێویستیى کارى پێکه‌وه‌یى و هاوبه‌شیى هه‌موو پێکهاته و لایه‌نه‌کان بۆ ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ى ته‌حه‌دییه‌کان و تێپه‌ڕاندنى قه‌یرانه‌کان کرده‌وه. هه‌ردوولا کۆک بوون له‌سه‌ر گرنگیى هاریکارى و هه‌ماهه‌نگیى پێشمه‌رگه و سوپا بۆ به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ى مه‌ترسییه‌کانى تیرۆر و دڵنیابوون له نه‌هێشتنى داعش.
هاوکات، له‌باره‌ى کێشه‌کانى هه‌ولێر ـ به‌غداش، نێچیرڤان بارزانى و مسته‌فا کازمى داکۆکی‌یان له به‌رده‌وامیى گفتوگۆکان بۆ گه‌یشتن به ڕێککه‌وتنێکى گشتگیرى یه‌کجارى بۆ چاره‌سه‌رکردنى ته‌واوى کێشه‌کان له‌سه‌ر بنه‌ماى ده‌ستوور و هاوکاریى نێوان حکوومه‌تى فیدرال و حکومه‌تى هه‌رێمى کوردستان بۆ تێپه‌ڕاندنى قه‌یرانه‌کان کرده‌وه.
به‌ڕێز کازمى ئاماژه‌ى به گرنگیى بنیاتانه‌وه‌ى متمانه کرده‌وه و ڕایگه‌یاند پێشتر له بابه‌تى مامه‌ڵه‌مه‌کردن له‌گه‌ڵ کێشه‌کان که‌موکوڕى هه‌بووه و هیواى خواست هه‌ردوولا بتوانن به تێڕوانینێکى تازه‌ى هاوبه‌ش هه‌نگاو بۆ چاره‌سه‌رى بنێن. لاى خۆیه‌وه سه‌رۆک نێچیرڤان بارزانییش دووپاتى کرده‌وه که چاره‌سه‌رکردنى بنچینه‌یى و یه‌کجاریى کێشه‌کان له به‌رژوه‌ندیى ته‌واوى عێراقدایه و سه‌قامگیرى بۆ وڵات ده‌گه‌ڕێنێته‌وه.
په‌یوه‌ندییه‌کانى عێراق و هه‌رێمى کوردستان له‌گه‌ڵ وڵاتانى دراوسێ، پاراستنى سنووره‌کان و سه‌روه‌ریى عێراق، سه‌ردانى سه‌رۆک وه‌زیران بۆ واشنتۆن و کۆبوونه‌وه‌ى له‌گه‌ڵ سه‌رۆکى ئه‌مه‌ریکا، سه‌ردانى سه‌رۆکى فه‌ڕه‌نسا بۆ عێراق و ئه‌رکى هاوپه‌یمانیى نێوده‌وڵه‌تیى دژى داعش، ته‌وه‌رێکى دیکه‌ى کۆبوونه‌وه‌که بوو.

