فراکسیۆنی یه‌کێتی داوای پرۆژه یاسای بودجه له حکومه‌تی هه‌رێم ده‌کات

5 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتى
فراکسیۆنى یه‌کێتى داوا ده‌کات تا کۆتایى ئه‌مساڵ پرۆژه یاساى بودجه ره‌وانه‌ى په‌رله‌مان بکات که ماوه‌ى شه‌ش ساڵه پرۆژه یاساى بودجه‌ى نه‌بووه
ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه 2ى ئه‌یلولى 2020 فراکسیۆنى یه‌کێتى له‌په‌رله‌مانى کوردستان کۆنگره‌یه‌کى رۆژنامه‌وانیدا، زیاد جه‌بار سه‌رۆکى فراکسیۆنى یه‌کێتى له‌په‌رله‌مانى کوردستان رایگه‌یاند:" حکومه‌ت چاکسازى راسته‌قینه له‌سه‌رچاوه‌کانى داهات بکات، له‌وانه‌ش داهاته نه‌وتییه‌کان، گرێبه‌سته نه‌وتییه‌کان، وه‌به‌رهێنانى نه‌وت و داهاته ناونه‌وتییه‌کانیش به‌تایبه‌ت خاڵه سنوورییه‌کان تا بتوانرێت له‌و دۆخه دارایییه‌ى هه‌رێمى تێکه‌وتووه لێى ده‌رباز بێت".
هه‌روه‌ها وتیشی: "دۆخى ته‌ندروستى به‌تایبه‌ت کۆرۆنا له‌هه‌رێم رۆژ به‌رۆژ به‌ره‌و خراپى ده‌چێت، داموده‌زگا ته‌ندروستییه‌کان پێویستیان به‌پشتیوانى زیاتر له‌لایه‌ن حکومه‌ته‌وه، بۆیه له‌م خوله‌ى یاساداناندا وه‌ک فراکسیۆنى یه‌کێتى به‌وردى به‌دواداچوون بۆ ئه‌و بابه‌تانه ده‌که‌ین که په‌یوه‌ندیان به‌دۆخى ته‌ندروستى هاووڵاتیانى هه‌رێمه‌وه هه‌یه".
سه‌رۆکى فراکسیۆنى یه‌کێتى راشیگه‌یاند: "بایه‌تێکى تر که قسه‌مان له‌سه‌ر کردوه نه‌بوونى پرۆژه یاسایى بودجه‌ى هه‌رێمه، شه‌ش ساڵه حکومه‌تى هه‌رێم پرۆژه یاساى بودجه‌ى ره‌وانه‌ى په‌رله‌مان نه‌کردوه، بۆیه ده‌بێت فشار بکرێت له‌سه‌ر حکومه‌ت تا کۆتایى ئه‌مساڵ پرۆژه یاساى بودجه ره‌وانه‌ى په‌رله‌مان بکات و په‌سه‌ند بکرێت که له‌ئێستادا سه‌رقاڵى رێککه‌وتنه له‌گه‌ڵ به‌غدا".

