هێمن هه‌ورامى: به‌هۆى گه‌رماوه دانیشتى په‌رله‌مان بۆ سبه‌ینێ دواخرا

5 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتى
له‌دانیشتنه‌که‌ى ئه‌مڕۆى په‌رله‌مانى کوردستان به‌هۆى دروستبونى ده‌مه‌قاڵێ له‌نێوان په‌رله‌مانتاراندا سه‌رۆکى په‌رله‌مان دانیشتنه‌که‌ى بۆ سبه‌ینێ دواخست، به‌ڵام هێمن هه‌ورامى جێگرى سه‌رۆکى په‌رله‌مان رایگه‌یاند:" به‌هۆى گه‌رماوه دانیشتى په‌رله‌مان بۆ سبه‌ینێ دواخرا".
ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه 2ى ئه‌یلولى 2020 له کاتژمێر یه‌کى دوانیوه‌ڕۆ به‌دواوه دانیشتنى یه‌که‌مى وه‌رزى نوێى یاسادانى په‌رله‌مانى کوردستان ده‌ستپێکرد، به‌ڵام به‌هۆى ره‌خنه‌ى به‌شێک له په‌رله‌مانتاران له به‌رنامه‌ى کار ده‌مه‌قاڵێ له‌نێوان په‌رله‌مانتاران دروستبوو، به‌و هۆیه‌وه سه‌رۆکى په‌رله‌مانى کوردستان دانیشتنه‌که‌ى بۆ سبه‌ى دواخست.
په‌رله‌مانتاران داوایان ده‌کرد که پرسى لێبڕینى مووچه و نه‌وت له‌کارنامه‌ى دانیشتنه‌که‌دا هه‌بوایه و سه‌رۆکایه‌تى په‌رله‌مان هه‌ڵوێستى روون له‌سه‌ر لێبڕینى مووچه‌ى فه‌رمانبه‌ران بخاته‌روو، به‌ڵام هێمن هه‌ورامى جێگرى سه‌رۆکى په‌رله‌مان له‌کۆنگره‌یه‌کى رۆژنامه‌وانیدا ڕاگه‌یاند:" به‌هۆى گه‌رماوه دانیشتنى ئه‌مڕۆى په‌رله‌مان دواخراوه".

