نێچیرڤان بارزانی: کۆبوونەوەیەکی بەرهەمدارمان لەگەڵ ماکرۆن ئەنجامدا

5 ساڵ لەمەوپێش



ھاوڵاتی

نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان لەگەڵ ئیمانوێل ماکرۆن، سەرۆکی فەرەنسا لە بەغدا چوارشەممە کۆبووەوەو رایگەیاند کۆبوونەوەیەکی "بەرهەمدار"یان لەگەڵ ماکرۆن ئەنجامداوە.
 
شاندی هەرێمی کوردستان بۆ کۆبوونەوەکە پێکهاتبوون لە نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان، جێگرانی سەرۆکی هەرێمی کوردستان و فەلاح مستەفا، راوێژکاری باڵای سەرۆکی هەرێمی کوردستان. شاندی فەرەنساش جگە لە ئیمانوێل ماکرۆن، سەرۆکی فەرەنسا، دوو وەزیر و باڵیۆزی فەرەنسا لە بەغدا بوون.
 
کۆبوونەوەکە نزیکەی نیو کاتژمێری خایاند و چەندین پرسی "گرنگ" تایبەت بە هەرێمی کوردستان و فەرەنسا تاوتوێکراون.
 
نێچیرڤان بارزانی لەدوای کۆبوونەوەکە لە توویتێکدا رایگەیاند "پێخۆشحاڵم بە بینینەوەی سەرۆک ئیمانوێل ماکرۆن. ئەمڕۆ لە بەغدا کۆبوونەوەیەکی بەرهەمدارمان هەبوو. سوپاسگوزاری پشتیوانیی بەردەوام و پەیوەندییە بەهێزەکانی فەرەنسام بۆ هەرێمی کوردستان. بە هیواوە چاوەڕوانی گەشەپێدان و بەهێزترکردنی پەیوەندییەکانمانین لەگەڵ فەرەنسا".

دوای کۆبوونەوەکەی سەرۆکی هەرێمی کوردستان و سەرۆککۆماری فەرەنسا، کۆبوونەوەیەکی گشتگیری لایەنە عێراقییەکان بە بەشداریی هەر سێ سەرۆکایەتییەکە عێراق و سەرۆکی هەرێمی کوردستان لەگەڵ ماکرۆن بەڕێوەدەچێت.

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار