ماکرۆن: ئاماده‌ین له پیشه‌سازى ئه‌تۆمى هاوکارى عێراق بکه‌ین

5 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتى
سه‌رۆک کۆمارى فه‌ره‌نسا رایگه‌یاند، وڵاته‌که‌ى له‌بواره‌کانى به‌ره‌نگاربونه‌وه‌ى تیرۆر، رێگریکردن له ده‌ستوه‌ردانى کاروبارى ناوخۆیى عێراق و ژماره‌یه‌ک دۆسیه‌ى ئابوری‌دا هاوکارى به‌غدا ده‌بێت، ده‌شڵێت:" پێشوازى له پێشنیازێکى حکومه‌تى عێراق ده‌که‌ین بۆ بره‌ودان به پیشه‌سازى ئه‌تۆمى و به‌کارهێنانى له بوارى ئاشتیدا".
ئه‌شه‌و چوارشه‌ممه 2ى ئه‌یلولى 2020 ئیمانیۆل ماکرۆن، سه‌رۆک کۆمارى فه‌ڕه‌نسا له‌کۆنفرانسێکى رۆژنامه‌نوسیدا به‌ر له جێهێشتنى عێراق رایگه‌یاند، له ئێستادا هاوپه‌یمانى نێوده‌وڵه‌تى دژى داعش به‌هه‌مو ئه‌ندامه‌کانیه‌وه به‌رده‌وامه له هه‌وڵه‌کان بۆ به‌ره‌نگاربونه‌وه‌ى تیرۆر له عێراق و سوریا و له‌وپێناوه‌شدا پشتیوانى سه‌ربازى و لۆجستى هێزه ناوخۆییه‌کان ده‌که‌ن.
هه‌روه‌ها ئاماژه‌ى به‌وه‌شکرد، ئه‌و چه‌کدارانه‌ى داعش که به‌ره‌گه‌ز فه‌ره‌نسین ناگه‌ڕیندرێنه‌وه بۆ وڵاته‌که‌ى و له عێراق دادگایى ده‌کرێن، چونکه ئه‌وان به‌شێک بون له چه‌ندین تاوانى دژ به مرۆڤایه‌تى له‌و وڵاته و له‌سوریا و "ئێمه نامانه‌وێت بیانگه‌ڕێنینه‌وه بۆ فه‌ره‌نسا".
هاوکات، په‌یوه‌ست به پێشنیازێکى حکومه‌تى عێراقیش بۆ سود وه‌رگرتن له پیشه‌سازى ئه‌تۆمى بۆ مه‌به‌ستى ئاشتی، سه‌رۆکى فه‌ره‌نسا راشیگه‌یاند "عێراق ده‌ستپێشخه‌رى هه‌یه ئێمه‌ش هاوکارى ده‌که‌ین، ئاماده‌ین له بوارى پیشه‌سازى ئه‌تۆمى بۆ مه‌به‌ستى ئاشتى هاوکارى عێراق بکه‌ین".

