ناتانیاهۆ: کردنه‌وه‌ى ئاسمانى سعودیه به رووى ئیسرائیل ده‌ستکه‌وتێکى گه‌وره‌یه

5 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتى
سه‌رۆک وه‌زیرانى ئیسرائیل خۆشحاڵیى خۆى بۆ بڕیارێکى سعودیه ده‌ربڕى که رێگه‌ى داوه ئاسمانى وڵاته‌که‌ى به‌ڕووى گه‌شته ئاسمانییه‌کانى ئیسرائیل و ئیماراتدا بکاته‌وه راشیگه‌یاند: "مژده‌ى دیکه‌ى گه‌وره به‌ڕێوه‌یه".
ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه 2ى ئه‌یلولى 2020 بنیامین ناتانیاهۆ، سه‌رۆک وه‌زیرانى ئیسرائیل له به‌یاننامه‌یه‌کدا رایگه‌یاند:" بڕیاره‌که‌ى سعودیه ده‌ستکه‌وتێکى گه‌وره‌یه و کردنه‌وه‌ى ئاسمانه به رووى ئیسرائیل‌دا به‌ره‌و خۆرهه‌ڵات".
هه‌روه‌ها راشیگه‌یاند:" ئه‌و هه‌نگاوه‌ى سعودیه ده‌بێته‌هۆى که‌مکردنه‌وه‌ى نرخى گه‌شته ئاسمانییه‌کان و کورتکردنه‌وه‌ى رێگاکه‌ی، هه‌روه‌ها که‌رتى گه‌شتیارى ده‌بوژێنێته‌وه و ئابوریى وڵاتیش به‌هێز ده‌کات".
هاوکات، سه‌رۆک وه‌زیرانى ئیسرائیل سوپاسى جارید کۆشنه‌ر، گه‌وره راوێژکارى سه‌رۆکایه‌تیى ئه‌مریکا و محه‌مه‌د بن زادی، شازاده‌ى جێنشینى ئیماراتى کرد که هاوکار بوون و جه‌ختى له‌وه‌شکرده‌وه که "مژده‌ى گه‌وره‌تریش به‌ڕێوه‌یه".

