سه‌رۆکایه‌تیى هه‌رێم: ماکرۆن له پشتگیرى له هه‌رێمى کوردستان به‌رده‌وام ده‌بێت

5 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتى
سه‌رۆکایه‌تیى هه‌رێمى کوردستان ده‌ڵێت:" سه‌رۆکى فه‌ره‌نسا دووپاتى کردووه‌ته‌وه له پشتگیریکردنى هه‌رێمى کوردستان به‌رده‌وام ده‌بێت".
که‌مێک پێش ئێستا، سه‌رۆکایه‌تى هه‌رێم راگه‌یه‌ندراوێکى بڵاوکرده‌وه که که ئیمانوێل ماکرۆن، سه‌رۆککۆمارى فه‌ره‌نسا رایگه‌یاندووه که له پشتگیرى له هه‌رێمى کوردستان به‌رده‌وام ده‌بێت.
له کۆبوونه‌وه‌ى سه‌رۆکى هه‌رێمى کوردستان و سه‌رۆک کۆمارى فه‌ره‌نسادا هه‌ردوولا هاوڕابوون که سه‌قامگیریى عێراق به چاره‌سه‌رکردنى کێشه‌کانى ده‌بێت و له‌وباره‌یه‌شه‌وه هاوکاریى فه‌ره‌نسا و دۆستانى له کۆمه‌ڵگه‌ى نێوده‌وڵه‌تى بۆ عێراق به پێویست داده‌نرێت.
ده‌قى راگه‌یه‌ندراوى سه‌رۆکایه‌تى هه‌رێمى کوردستان:
سه‌رۆک ماکرۆن: فه‌ڕه‌نسا له پشتگیریى هه‌رێمى کوردستان به‌رده‌وام ده‌بێت
سه‌رۆک نێچیرڤان بارزانى، سوپاس و پێزانینى خۆى و هه‌رێمى کوردستانى بۆ سه‌رۆک ئیمانوێل ماکرۆن سه‌رۆکى فه‌ڕه‌نسا دووپات کرده‌وه و ستایشى ڕۆڵى فه‌ڕه‌نساى له پشتگیریى به‌رده‌وامى له هه‌رێمى کوردستان و مافه ده‌ستوورییه‌کانى گه‌لى کوردستان و هاوکاریى هه‌ولێر و به‌غدا بۆ چاره‌سه‌رکردنى کێشه‌کانیان کرد، سه‌رۆک ماکرۆنیش دووپاتى کرده‌وه که له سه‌ردانى داهاتوویدا بۆ عێراق، خۆشحاڵ ده‌بێت بێته هه‌ولێر و له نزیکه‌وه سه‌ردانى هه‌رێمى کوردستان بکات.
پاشنیوه‌ڕۆى ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه 2/9/2020 له به‌غدا، به‌ڕێز نێچیرڤان بارزانى، سه‌رۆکى هه‌رێمى کوردستان له‌گه‌ڵ به‌ڕێز ئیمانوێل ماکرۆن، سه‌رۆکى فه‌ڕه‌نسا کۆبووه‌وه. له کۆبوونه‌وه‌که‌دا دۆخى سیاسیى عێراق و هه‌رێمى کوردستان، کێشه‌کانى هه‌ولێر ـ به‌غدا، بره‌ودان به په‌یوه‌ندییه‌کانى هه‌رێمى کوردستان و فه‌ڕه‌نسا و دوایین پێشهاته‌کانى ناوچه‌که‌یان به‌گشتى تاوتوێ کرد.
سه‌رۆک ماکرۆن ڕۆڵى هه‌رێمى کوردستانى له به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ى تیرۆر و تێکشاندنى داعش به‌رز نرخاند و وێڕاى ده‌ربڕینى خۆشحاڵیى به گفتوگۆى نێوان هه‌ولێر و به‌غدا، پشتگیریى فه‌ڕه‌نساى بۆ هه‌رێمى کوردستان و هه‌وڵه‌کانى چاره‌سه‌رکردنى کێشه‌کانیان له چوارچێوه‌ى ده‌ستووردا دووپات کرده‌وه.
له کۆبوونه‌وه‌که‌دا هه‌ردوولا هاوڕا بوون که سه‌قامگیریى عێراق به چاره‌سه‌رکردنى کێشه‌کانى ده‌بێت و له‌مباره‌یه‌شه‌وه هاوکاریى فه‌ڕه‌نسا و دۆستانى له کۆمه‌ڵکه‌ى نێوده‌وڵه‌تى بۆ عێراق به پێویست زانرا.
پاراستنى سه‌روه‌ریى عێراق و به‌رده‌وامیى مه‌ترسییه‌کانى تیرۆر و جموجووڵه‌کانى داعش، هه‌وڵدان بۆ که‌مکردنه‌وه‌ى گژرییه‌کان و پاراستنى سه‌قامگیرى له ناوچه‌که و چه‌ند پرسێکى جێى بایه‌خى هه‌ردوولاش له کۆبوونه‌وه‌که‌دا خرانه به‌ر باس که به‌ڕێزان جێگرانى سه‌رۆکى هه‌رێمى کوردستان، وه‌زیرى ده‌ره‌وه‌ى فه‌ڕه‌نسا و باڵیۆزى فه‌ڕه‌نسا له به‌غدا و ئه‌ندامانى شاندى هه‌ردوولا ئاماده‌ى بوون.

