تەندروستیی ئاماری ٢٤ کاتژمێری توشبووانی کۆرۆنای بڵاوکردەوە

5 ساڵ لەمەوپێش



وەزارەتی تەندروستیی هەرێم رایگەیاند، لە ماوەی ٢٤ کاتژمێری رابردوودا، ٦٠٩ حاڵەتی نوێی توشبوون بە کۆرۆنا و ٤٠٩ چاکبوونەوە و ٢٣ گیانلەدەستدان تۆمارکراوە‪.

ئەمڕۆ پێنجشەممە، وەزارەتی تەندروستیی هەرێم رایگەیاند، "لەماوەی ٢٤ کاتژمێری رابردوودا، ٦٠٩ حاڵەتی نوێی توشبوون بە ڤایرۆسی کۆرۆنا تۆمارکراوە، کە ٢٦٧ لە هەولیر، ٨٩ لە سلێمانی، ٢٠٤ لە دهۆک، ٢١ لە گەرمیان.

ئاماژە بەوەشکراوە، ٤٠٩ کەس لە نەخۆشییەکە چاکبوونەتەوە، بە جۆرێک ٢٢٨ لە هەولێر،  ٢٧ لە سلێمانی، ٢٩ لە گەرمیان، ١٠٣ لە دهۆک، ٢٢ لە هەڵەبجە.

ئەوەش خراوەتەڕوو، ٢٣حاڵەتی گیانلەدەستدان بە نەخۆشییەکە تۆمارکراوە، کە ٩ لە هەولێر، چوار لە سلێمانی، هەشت لە دهۆک، یەک لە گەرمیان، یەک لە ڕاپەڕین.

بەپێی دوایین ئامارەکان، تا ئێستا ٣٠هەزار و ٥٣٥ کەس لە هەرێمدا توشی ڤایرۆسی کۆرۆنا بوون، لەو ژمارەیەش ١٩هەزار و ٣٧٦ کەسیان چاکبوونەتەوە و هەزار و ١٤٨ کەسیان گیانیان لەدەستداوە.

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار