نێچیرڤان بارزانى ده‌چێته تورکیا‌و له‌گه‌ڵ ئه‌ردۆغان له ئه‌نقه‌ره کۆده‌بێته‌وه

5 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتى
ئه‌مڕۆ نێچیرڤان بارزانی، سه‌رۆکى هه‌رێمى کوردستان سه‌ردانى ئه‌نقه‌ره ده‌کات و له‌گه‌ڵ ڕه‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان، سه‌رۆککۆمارى تورکیا کۆده‌بێته‌وه.
ئه‌مڕۆ 4ى ئه‌یلولى 2020 ئاژانسى هه‌واڵى ئه‌نادۆڵ ئاشکراى کردوه که نێچیرڤان بارزانى کاتژمێر دووى نیوه‌ڕۆى ئه‌مرۆ له کۆشکى کۆماریى جانکایا له‌گه‌ڵ ئه‌ردۆغاندا کۆده‌بێته‌وه و چه‌ند پرسێک تاوتوێ ده‌که‌ن.
سه‌ردانه‌که‌ى نێچیرڤان بارزانى دواى سه‌ردانى ڕۆژى چوارشه‌ممه‌ى ناوبراو دێت بۆ به‌غدا که تێیدا له‌گه‌ڵ ئیمانوێل ماکرۆن، سه‌رۆکى فه‌ڕه‌نسا و سێ سه‌رۆکایه‌تییه‌که‌ى عێراقدا کۆبوونه‌وه.
تائێستا سه‌رۆکایه‌تى هه‌رێم هیچ زانیارییه‌کى له‌سه‌ر ناوه‌ڕۆکى سه‌ردانه‌که ئاشکرانه‌کردووه.
فه‌وزى هه‌ریری، سه‌رۆکى دیوانى سه‌رۆکایه‌تى هه‌رێمى کوردستان و که‌ریم شنگالی، به‌ڕێوه‌به‌رى ئۆفیسى سه‌رۆکى هه‌رێمى کوردستان و سه‌فین دزه‌یی، به‌رپرسى فه‌رمانگه‌ى په‌یوه‌ندییه‌کانى ده‌ره‌وه‌ى هه‌رێمى کوردستان و فه‌لاح مسته‌فا، ڕاوێژکارى باڵاى سه‌رۆکى هه‌رێمى کوردستان یاوه‌رى نێچیرڤان بارزانى ده‌که‌ن.

