بانده‌که‌ى سلێمانى تابلۆى وه‌زاره‌تى پێشمه‌رگه‌یان به‌کارهێناوه بو وه‌رگرتنى باج و سه‌رانه

5 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتى
هێزه‌کانى پۆلیسى نه‌هێشتنى تاوان له‌سنورى پارێزگاى سلێمانى باندێکى باج و سه‌رانه‌یان ده‌ستگیرکردووه، که له 10 که‌س پێکهاتوون و هێشتا لێکۆڵینه‌وه به‌رده‌وامه.
ئه‌مڕۆ هه‌ینى 4ى ئه‌یلولى 2020 پۆلیسى سلێمانى رایگه‌یاند:" لیژنه‌یه‌ک له‌به‌ڕێوبه‌رایه‌تى پۆلیسى سلێمانیه‌وه پێکهێنرا، که‌له‌لایه‌ن به‌ڕێوبه‌رى پۆلیسى سلێمانیه‌وه سه‌رپه‌رشتى ده‌کرا، دواى چاودێریه‌کى ورد، توانرا ئه‌مشه‌و سه‌عات 02:30 ده‌قیقه ئه‌و تاوانبارانه سه‌رجه‌میان له‌کاتى روبه‌ڕوبوونه‌وه‌دا ده‌ستگیربکه‌ن" به‌پێى زانیارییه‌کانى میلله‌ت بانده‌که نزیکن له لایه‌نێکى سیاسى هه‌رێمى کوردستان..
هه‌روه‌ها ئاماژه به‌وه‌شکراوه:"له‌کاتى ده‌ستگیرکردا بیکه‌یسیه‌ک و چوار کڵاشنکۆف و ئێم فۆڕێک و پێنج ده‌مانچه‌و له‌گه‌ڵ چه‌ند ته‌قه‌مه‌نیه‌ک و دوو بێ ته‌ل و چوار ئۆتۆمبێلیان پێبووه".
هه‌روه‌ها ئه‌وه‌خراوه‌ته‌روو :" ئه‌م رووداوه له‌سه‌ر شه‌قامى بازنه‌ى مه‌لیک مه‌حمود بووه، توانرا سه‌رجه‌میان که 10 تۆمه‌تبارن ده‌ستگیرکراون و بۆیه داواکارین له‌هاووڵاتیان له‌هه‌ر گلله‌ى و گازنده‌و که‌سێکى گوماناوى ده‌رگاى پۆلیسى سلێمانى کراوه‌یه بۆ ئه‌وه‌ى به‌دواداچوون بۆ که‌یسه‌کانیان بکرێت".
هاوکات، له‌ناو ئۆتۆمبێله گیراوه‌کاندا دووانیان تابلۆى ئۆتۆمبێلى وه‌زاره‌تى پێشمه‌رگه‌یان له‌سه‌ره‌و گومانده‌کرێت ساخته‌بن و هێشتا لێکۆڵینه‌وه له‌وباره‌یه‌وه به‌رده‌وامه.

