هه‌رێمى کوردستان و تورکیا جه‌خت له پته‌وکردنى په‌یوه‌ندییه‌کانیان ده‌که‌نه‌وه

5 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتى
به‌ڕێز نێچیرڤان بارزانى، سه‌رۆکى هه‌رێمى کوردستان و شاندێکى یاوه‌رى له ئه‌نقه‌ره له‌گه‌ڵ مه‌ولوود چاوشئۆغلو وه‌زیرى ده‌ره‌وه‌ى تورکیا کۆبوونه‌وه.
ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه 4ى ئه‌یلولى 2020 سه‌رۆکى هه‌رێمى کوردستان گه‌یشته تورکیا‌و له کۆبوونه‌وه‌که‌دا په‌یوه‌ندییه‌کانى هه‌رێمى کوردستان و عێراق له‌گه‌ڵ تورکیا و چۆنیه‌تیى په‌ره‌پێدانى زیاتریان له هه‌موو بوراه‌کاندا به‌تایبه‌تى له بوارى ئابووریدا تاوتوێ کران و هه‌ردوولا جه‌ختیان له بره‌ودانى زیاتر به جموجووڵ و ئاڵوگۆڕى بازرگانیى نێوانیان کرده‌وه.
به‌پێى راگه‌یه‌ندراوى، سه‌رۆکایه‌تى هه‌رێم، بڵاوبوونه‌وه‌ى په‌تاى ڤایرۆسى کۆرۆنا و کاریگه‌رى و لێکه‌وته‌کانى به‌تایبه‌تى له‌سه‌ر بوارى ئابوورى له هه‌رێمى کوردستان و تورکیا ته‌وه‌رێکى دیکه‌ى کۆبوونه‌وه‌که بوو.
هه‌روه‌ها په‌یوه‌ندییه‌کانى هه‌ولێر ـ به‌غدا و گفتوگۆى چاره‌سه‌رکردنى کێشه‌کانیان، مه‌ترسییه‌کانى تیرۆر و به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ى، دوایین پێشهاته‌کانى دۆخى ناوچه‌که به‌گشتى و چه‌ند پرسێکى جێى بایه‌خى هه‌ردوولا، ته‌وه‌رێکى دیکه‌ى کۆبوونه‌وه‌که بوو.

